هەپەگە:لە چەلێ سەربازێک کوژرا

هەپەگە رایگەیاند، لە ١٩ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی چەلێ-ی جۆلەمێرگ لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکاندا سەربازێکی تورک کوژرا.

لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە ١٩ی کانوونی یەکەم سوپای تورکی داگیرکەر لە گەلیی زاپ-ی سەر بە ناوچەی چەلێ-ی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێک کرد. هەمان رۆژ هێزوەکانمان لە دژی یەکینەکانی ئۆپڕاسیۆنەکە چلاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا سەربازێک کوژراو سەربازێکیش بریندار بوو. ئۆپڕاسیۆن لە ناوچەکە بەردەوامە.

لە ١٩ی کانوونی یەکەم کاتژمێرەکانی نێوان ١٣:٣٠ و ١٥:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەکانی قەلاتوکان و تەقێ رۆژ و تەپێ زەرگەل و بەرەش و شێخانی سەر بە هەرێمی قەندیلیان بۆردومان کرد.

لە ٢٠ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٠٠ فرۆکە جەنگییەکان ناوچەی جیلۆی بچوک-ی هەرێمی زاپیان بۆردۆمان کرد.

لە ٢١ی کانوونی یەکەمیش لە کاتژمێر ١٤:٠٠ فرۆکە جەنگییەکانی تورکی داگیرکەر ناوچەی گوندی پەراخی سەر بە هەرێمی حەفتەنین و گوندی سیدای سەر بە هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.

هێزەکانمان لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا هیچ زیانێکیان بەر نەکەوت."

ز.ش