ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر شەهیدبوونی گەریلاکەیان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە ٢٧ی تشرینی ٢٠١٩ دا لە هەرێمی قەندیلی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکی داگیرکەردا هەڤاڵمان ڕووهەیڤ (شاجوان ئامانج) شەهید بوو. زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: ڕووهەیڤ ڕۆناهی
ناو و پاشناو: شاجوان ئامانج
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
دایک و باوک: سەیران – ئامانج
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩/ قەندیل
هەڤاڵمان ڕووهەیڤ ڕۆناهی لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان لەدایک بوو. بە کاریگەری تێکۆشانی پەکەکە لەدژی داگیرکەران و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کە خوڵقێنەری ئەم تەڤگەرەیە، هاوڕی ڕووهەیڤ لە ساڵی ٢٠١٧ دا بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕی رووهەیڤ کە بە کلتوری کۆمەڵگایەکی پێشکەتوو گەورە بوو، بە پەروەردەی ئایدۆلۆژی پەکەکە بوو بە گەریلایەکی شارەزا. هاوڕێ ڕووهەیڤ بە فیداکاری لە ناو ژیاندا بوو بە سەرچاوەی مۆڕالی هاوڕێکانی و لە هەموو ڕووەکانی ژیاندا ئەرکی پێشەنگایەتی خۆی بە شێوەیەکی باش جێبەجێ کرد. هاوڕێ ڕووهەیڤ لە چیاکانی کوردستان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر تێکۆشانی کرد، هیچ کاتێک داگیرکەری دەوڵەتی تورکی فاشیست لە باشووری کوردستان قبوڵینەکرد. هاوڕێ ڕووهەیڤ تا دواساتی ژیانی بە شێوەیەکی فیدایی ئەرکەکانی بە سەرکوتوویی جێبەجێ کرد.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکەی شەهید ڕووهەیڤ و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەن، بەڵێن دەدەین ئاڵای شەهیدانمان بە تێکۆشان سەربکەوێت."
ف.ق