جەنگین وەڵات یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەریلاکان لە باکووری کوردستان کرد و وتی، "بەرخۆدانی گەریلا لە باکووری کوردستان وەک گۆڕەپانی تێکۆشان و وەک کلتوری بەرخۆدان بەرێوەدەبرێت. بەرخۆدان تا ئەمڕۆژمان بەردەوامە. گەریلا بە بڕیارەوە خاوەنداری لە کلتوری بەرخۆدان دەکات. ئەو کلتورە بەرخۆدانە بە تایبەت لە هەرێمەکانی بۆتان و سەرهەد بەردەوامە. لەو هەرێمانەدا لەبەرامبەر دەوڵەتی تورک، بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکان چالاکی کاریگەر ئەنجامدران"
'لە هەر پێڤاژۆیەکدا تێکۆشانێکی گەورە هەیە"
فەرماندە وەڵات باسی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی دەوڵەتی تورکی کرد و وتی، "سروشتی کوردستان و چیاکانی دەسووتێنن. سوپای تورک کاتێک بێچارە دەبیت، دەست بە سووتاندنی سروشت دەکات. بە ئەنقەست ئەو کارە دەکات. هەڕەشە لە گەلی کورد دەکات و کاری سیخوری دەکات. لەدژی ئەوەش گەریلا چالاکی بەهێز ئەنجامدەدات. ئۆپەراسیۆنە فراوانەکان تێکدەشکێنرێن."
'پلانی قڕکردن سەرنەکەوت'
فەرماندار وڵات لەبارەی پلانی سوپای تورکی قڕکردن قسەی کرد و وتی، "بە تایبەتی دوای پڕۆسەی دیالۆگ کۆتاییهات دەوڵەتی تورک لە هەموو باکووری کوردستان دەستی بە پلانی قڕکردنی کرد. بە تەکنیکی پێشکەوتوو لەدژی گەریلا شەڕی کرد. بۆ ئەوەی ئیرادەی گەریلا بشکێنن، چەکی کیمیایی لە بۆتان بەکارهێنرا. گەریلا بەرامبەر هێرشەکان یەک هەنگاوی بەرەو دواوە نەنا. لە سروشتی کوردستاندا گورز لە سوپای تورک دەوەشێنێت و خۆی دەپارێزێت. لە شەرت و مەرجی زەحمەت دا گەریلاکان بە خوڵقاندنەکانیان و لە چیاکانی کوردستان خۆی دەپاریزێت. چیا و سروشتی کوردستان پەناگەیەکی دێرینە."
جەنگین وەڵات ئەوەی خستەڕوو، لە هەر گۆڕەپانێکی باکوور کوردستان پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێز هەیە. لەبەرئەوەی گەریلا نە تەنها لە بۆتان و سەرهەد شەڕ و پاراستن دەکەن. لە هەر ناوچەیەک کە دەوڵەت هێرش دەکات، گەریلا بەرپەرچی هێرشەکان دەداتەوە. گەریلا لە دەرسیم و ئەرزەرۆم و دەریای ڕەش شەڕ دەکات. لە پێڤاژۆی داهاتوودا دیارە شەڕ فراوانتر و گەورەتر دەبێت. گەریلا بێوەستان بەرخۆدانەکەی فراوانتر دەکات. ئەرکی گەریلا پاراستنی گەل و خاکی کوردستانە."
ف.ق