٢٠٠ ڕۆژنامەنووس بۆ عەزیز ئۆروچ کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆیان دەستپێکرد
بۆ ڕۆژنامەنووس عەزیز ئۆروچ کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکراوە، لەلایەن ٢٠٠ ڕۆژنامەنووسەوە کەمپەینێکی کۆکردنەوەی واژۆ دەستیپێکرد.
بۆ ڕۆژنامەنووس عەزیز ئۆروچ کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکراوە، لەلایەن ٢٠٠ ڕۆژنامەنووسەوە کەمپەینێکی کۆکردنەوەی واژۆ دەستیپێکرد.
ڕۆژنامەنووس عەزیز ئۆروچ، ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لەگەڵ هاوسەرۆکی هەدەپەی بازید و هاوڵاتییەکی دیکە لە بازید دەستگیرکرا، ئێستا ٢٠٠ ڕۆژنامەنووس لەسەر ناونیشانی ئینتەرنێتی www.Change.org کامپەینێکی واژۆ کۆکردنەوەیان بۆ دەستپێکردووە و داوایان کردووە کە نادادپەروەری دژی ئۆروچ کۆتاییپێبێت و ئازاد بکرێت.
لە ناو ئەو دەقەی لەسەر کامپەینەکە بڵاو بووەتەوە، هاتووە: عەزیز ئۆروچ ماوەی حەوت ساڵە لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان و تورکیا کاری ڕۆژنامەنووسیی کردووە، بەو هەواڵانەی دروستی دەکرد و بە لێدوانەکانی لەسەر هەڤاڵانی زیندانیی ڕۆژنامەنووسی دەناسرا، وەزارەتی ناوخۆ و ڕاگەیاندنی دەسەڵات بە تیرۆریست ناوی دەهێنن.
لە بەردەوامی هاتووە: سەرەڕای ئەوەی ئەشکەنجەیەکی زۆری دژ کراوە، کاتێک گواستوویانە بۆ نەخۆشخانە، چارەسەری بۆ نەکراوە و تا ئێستا نەیانهێشتووە خانەوادەکەی چاویان پێبکەوێت.
لە کۆتاییشدا هاتووە: ئێمە داوا دەکەین ئەو نادادپەروەرییە لەسەر ئۆروچی هاوپیشەمەن کۆتاییپێبێت و ئازاد بکرێت، بۆ ئەوەی ئەم بەسەرهاتە بەسەر ڕۆژنامەنووسانی دیکە نەیەت، بانگەوازی لە هەموو دەزگا ڕۆژنامەنووسییەکان، سەندیکاکان، کۆنسەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرلەمانی ئەوروپا و هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە بکەن و پشتیوانیی لێبکەن.
ف.ق