چالاکیى مانگرتن لە خواردن بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە ماوەی ٨٣ رۆژە بە پێشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى یموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاریى جۆلەمێرگی هەدەپە دەستیپێکردووە، رۆژ لە دواى رۆژ روو لە زیادبوون دەکات.
چالاکییەکانى مانگرتنى بێسنوور لە ٥٤ زیندانى تورکیا و باکووری کوردستان لەلایەن زیاتر لە ٢٥٠ زیندانیى سیاسییەوە بەڕێوەدەچن. لە بەردەامیى بەرفراوانبوونی چالاکییەکانى مانگرتندا لە زیندانى جۆری تیى دیلۆک ٣ زیندانیى تر بە ناوەکانى عەبدوڵا کورت، ئوگور جۆشار و شەعبان یەنەر دەستیان چالاکیى مانگرتنى بێسنوور کرد.
نەزیفە کورت دایکى زیندانیى سیاسی عەبدوڵا کورت بە ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند، دوێنێ بە تەلەفون لەگەڵ کوڕەکەیدا قسەى کردووە و کوڕەکەى پێى وتوە "رۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لەگەڵ هەر یەک لە هەڤاڵەکانیدا بە ناوەکانى ئوگور جۆشار و شەعبان یەنەر لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیان بە چالاکیى مانگرتنى بێسنوور کردووە".
چالاکیى مانگرتنى بێسنووری زیندانیان لە مەلەتەییە ماوەى ٢٥ رۆژە بەردەوامە
لە زیندانى مەلەتییە ماوەى ٢٥ رۆژە مانگرتنى بێسنوور لەلایەن محەمەد بیلگین ئۆگوز، مەزڵوم دینچ، شەمسەدین ئاکاچا و سەرتاچ چەلیک لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامە.
ر.م