٣ ساڵە باری نائاسایی لە وان بەردەوامە

لە شاری وان، بەهۆی راگەیاندنی باری نائاسایی کە هەزار و ١٣٠ رۆژە بەردەوامە، گوشارەکان زیاتر بوون، هەر کۆڵان و گەڕەکێکی وان بە ئۆتۆمبیلی پۆلیس و زرێپۆش گیراون، گوشار و زوڵم لەسەر گەل هەیە.

دەسەڵاتی ئاکەپە- مەهەپە زیاتر لە سێ ساڵە لە وان چالاکی و خۆپیشاندانی بە هەموو شێوەیەک قەدەغە کردووە. ئەو قەدەغانەی لە وان بە رێکوپیک رادەگەیندرێن، هەر ١٥ رۆژ جارێک کاتەکەیان درێژ دەکرێتەوە. ئەو قەدەغەیەی کە لە ٢١ تشرینی یەکەمی سالی ٢٠١٦ دەستیپێکرد، ئێستا هەزار و ١٣٠ رۆژی تەواوە بەردەوامە. وێڕای قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندانیش ساڵانی دوایی لە شارەکە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ زیاتر بووە. بەپێی زانیارییەکانی لقی وانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆف (ئیهادە- IHAD) لە سالی ٢٠١٦ هەتا کۆتایی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وان ٢٤ هەزار و ٥٠٠ جار مافی مرۆڤ پێشێل کراوە.

لە ماوەی چوار سالی دواییدا بە گشتی ٢ هەزار و ١٠٠ جار هەلیانکوتاوەتە سەر ماڵان، دوو هەزار و ٩٠٠ کەس دەستبەسەر کراون و ٦٣٥ کەسیان سزا دراون و خراونەتە زیندان. لە وان کە گوشار، دەستبەسەر کردنی لێ کەم نابێتەوە، وەک بڵێی هەر کۆڵان و گەڕەکێکی لەلایەن پۆلیسەوە گیراوە. کۆڵانەکانی ماراش، جمهوریەت، کازم کارابەکیر، سەکە و ئیسکەلە کە قەرەباڵغترین کۆڵانەکانی شارن، بەردەوام بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆشەوە گیراون.

ژیان و ماڵی خەڵک ئیتر ئاسایشیان تێدا نییە

بەهۆی باری نائاسایی لە وان ژیان و ماڵی خەڵک ئیتر ئاسایشیان تێدا نییە. بەڵام وا لە دوکانداران هاتووە کە ناتوانن کار بکەن. دوای ئەوەی کە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٩دا گەورە شارەوانی وان-ی هەدەپە دەستی بەسەردا گیرا، گوشارەکان لەدژی دوکاندارنی وانیش زیاد بوون. هەرێمە هونەریەکان، کەلتور، شەمشیە کە لەناوەندی وان کە لەگەڵ ئەوەی بە قورسی سەردانیان دەکەن. بەردەوام دەبنە ئامانجی هەڵکوتانەسەری پۆلیسەکان.

چەندین خاوەن کار دەستبەسەر کراون، دەست بەسەر شوێنی کارکردنیاندا دەگیرێت و دەینە ئامانجی توندوتیژی پۆلیسەکان. ئاکەپە کە لە هەر هەڵبژاردنێکدا لە وان دەدۆڕێت، تۆڵەکەی خۆی لە دوکاندارەکان دەکاتەوە. گەلیش رایدەگەیەنێت کە وێڕای گوشار و زوڵم و زۆرداریش ملکەچی ئاکەپە نابن.