پاتنۆس: لە ساڵی ٢٠١٩ دا گەریلا گورزی گەورەی لە سوپای تورکدا

سەرهەد پاتنۆس فەرماندەیەکی هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورک بۆ لەناوبردنی گەریلا زۆر جار لە هەرێمی بۆتان دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد و وتی، "گەریلا بێ ئەوەی زیانی بەرکەوێت لە ئۆپەراسیۆنەکاندا گورزی گەورەی لە سوپای تورک دا."

سەرهەد پاتنۆس فەرماندەیەکی هەپەگە لە چوارچێوەی هەنگاوی شەهید ڕزگار گەڤەر و شەهید مەدیا ماوا دا لە هەرێمی بۆتان، باسی تێکۆشانی هێزەکانی گەریلای لە ساڵی ٢٠١٩ دا کرد.

پاتنۆس وتی، "بۆتان جێگای شۆرشی کوردستانە. گەریلایەتی لە شوێنێکی وەک بۆتان بۆ ئێمە شەرەفە. بۆتان، ئەگیدم ئازیمە، نوودا، فەرهاد و زۆر فەرماندەی تری خوڵقاند. تێکۆشانی لە جێگایەکی بەم شێوەیەدا، بەردەوامیدان لەسەر هێڵی ئەو شەهیدە قاڕەمانانە زۆر واتادارە و داواکاری ئێمە بۆ تێکۆشان زیاتر دەکات."

'گەریلا گورزی لە ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردندا'

پاتنۆس لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سوپای تورک لە ساڵی ٢٠١٩ دا و بەرپەرچانەوەی گەریلادا وتی، "دوژمن هەموو کاتێک دەیەوێت لە هەرێمی بۆتان گەریلا لەناوببات. لە ساڵی ٢٠١٨دا سەرۆکی فاشیستی دڕندە، وەزیری ناوخۆی تورک وتی، 'لە ساڵی ٢٠١٨ دا ئێمە کۆتایی بە گەریلا دێنین لە بۆتان. لەناویان دەبەین. ئەوانەی تریش لە سەرما و برسیبووندا لەناودەچن'.

بێگۆمان ئامانجەکەیان جێبەجێ نەبوو، گەریلاکانی کوردستان لە ناو بارودۆخی زۆر قوڕسدا بە ئیرادەیەکی گەورە بە بەرخۆدانیەکی لە ساڵی ٢٠١٨ دەستیان بە بەرخۆدانی ٢٠١٩ کرد. هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە کە لە ساڵی ٢٠١٩ زانیان سەرنەکەوتن، دانیان بە تێکچووندانا. وتیان، کۆتاییمان پێنەهێنان، بەڵام لە ڕووی چالاکیەوە بێکاریگەر بوون'. لە بەهاری ٢٠١٩ دا سوپای تورک لە گابارەوە تا جودی، لە جودی تا بەستا، کەلا مامێ و کاتۆ، بە هەندێک ناو دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. بە تایبەتی لە هەرێمی بەستا ئۆپەراسیۆنەکان هیچ کاتێک کۆتاییان پێنەهات. گەریلاش لەناو ئۆپەراسیۆنەکاندا بێ ئەوەی زیانی بەرکەوێت گورزی گەورەی لە سوپای تورکدا."

'گەریلا کوردستان ڕاستیەکە کە ڕووی لە سەرکەوتنە'

لەبارەی ڕێبازی شەڕ و ئاستی مۆڕالی گەریلاکان لە بۆتان، پاتنۆس وتی، "لە دەڤەرێک کە رێکخستنبوون، جۆش و خروشی پارتیبوون هەبێت، مۆڕالی گەریلا بەرزە. گەریلا بە مۆرالێکی بەرزەوە گورزی گەورە لە دوژمن دەدات. سوپای داگیرکەری تورک قەرەقۆلەکانی وەک قەڵا دروست دەکات. سیستمی ژێرزەوی خۆی بەهێز دەکات، ئەوەش لە ترسی گەریلادا دەکات.

لە میدیادا بەو شێوەیە پیشان دەدەن کە ئۆپەراسیۆنەکانیان سەرکەوتوون. بەڵام دەرکووتنی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لەدژی گەریلا هیچ کاتێک سەرنەکەوتووە، بە پێچەوانەوە هەموو کاتێک لە سوودی گەریلا بووە. ئۆپەراسیۆنەکان دەبنە دەرفەتێک بۆ گەریلا کە ئامانجیان بپێکنن. گەریلا  هەموو کاتێک بە ڕوحی سەرکەوتن لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکی ئەنجام دەدات و گورزی گەورەیان لێدەدات."

'هەواڵگێری سوپای تورک تێکشکاوە'

پاتنۆس باسی ڕیباز و تاکتیکی گەریلای لە چوارچێوەی پڕۆسەی سەرلەنوێ خوڵقاندن کرد و وتی، "لە هەر عەیالەتێک کە پڕۆسەی سەرلەنوێ خوڵقاندن جێبەجێکراوە گورزی گەورە لە دوژمن دراوە. هێزێکی دوژمن نییە کە خۆی بەرامبەر رێباز و تاکتیکی ڕاستی گەریلادا بگرێت. لە چوارچێوەی پڕۆسەی سەرلەنوێ خوڵقاندنی گەریلادا تاکتیک و هەواڵگیری سوپای تورکی داگیرکەر کە بروای زۆری پێهەبوو تێکشکاوە."

فەرماندار پاتنۆس ڕاشیگەیاند، چۆن فیشەکی سەرەتا لە بۆتان تەقێنرا، لە ساڵی ٢٠٢٠یش دا لە گورزێکی گەورە سەرکەوتن بە پێشەنگایەتی بۆتان لە هێزەکانی دوژمن دەدرێت.

ف.ق