پاسه‌وانه‌كانی زیندانی وان هێرشیان كرده سه‌ر زیندانییان
له زیندانی وان پاسه‌وانه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ١٦ زیندانی كه له دژی گۆڕینی ژووره‌كانیان وه‌ستابوونه‌وه.
له زیندانی وان پاسه‌وانه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ١٦ زیندانی كه له دژی گۆڕینی ژووره‌كانیان وه‌ستابوونه‌وه.
له زیندانی پیتی «ت»ی وان به‌ر له ٤ ڕۆژ پاسه‌وانه‌كان ویستیان ژووری زیندانییان بگۆڕن، به‌ڵام زیندانییه‌كان نه‌یانویست ژووره‌كانیان بگۆڕدرێت. به‌و هۆیه‌وه پاسه‌وانه‌كان هێرشیان كردنه‌سه‌ر و لێیاندان.
زیندانییه‌كان به ته‌له‌فۆن به خانه‌واده‌كانی خۆیان ڕاگه‌یاندووه كه به‌رپرسانی زیندانه‌كه ویستوویانه ژووره‌كانیان بگۆڕن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له دژی ئه‌و هه‌وڵه وه‌ستاونه‌ته‌وه، له لایه‌ن پاسه‌وانانی زیندانه‌وه هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر.
ڕاگه‌یه‌نرا له‌نێو ئه‌و زیندانییانه‌ی كه لێیان دراوه، هاوشاره‌داری لیجه ڕێزان زوگورلی ئاتاش و ستێ گۆره‌ن-ی ته‌مه‌ن ٧ ساڵان هه‌ن. زیندانییان ڕایانگه‌یاند، په‌نجه‌كانی هاوشارهدارهكه له چه‌ند شوێنێكه‌وه بریندار كراوه و شانێكی ستێ گۆره‌ن-یش به‌هۆی ئه‌و زه‌بره‌ی پێیكه‌وتووه له‌كاركه‌وتووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاربه‌ده‌ستان ڕێگه ناده‌ن زیندانییه برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكرێن.
ئه‌و زیندانییانه‌ی كه له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراون بریتین له: هاوشاره‌داری لجه ڕزان زوگورلی ئاتاش، ستێ گۆره‌ن، مه‌دیا ئاسڵان، مه‌دیا چنار.
s.m