لە ناوەندی شارى شرنەخ و ناوچەى جزیر پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان. لەو هەڵکوتانەدا بێریڤان کوتلو پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى جزیر و چەندین ژنى تر دەستگیرکران.
ناوى بەشێک لەو کەسانەى دەستگیرکراون بریتین لە: لەیلا کلچ و نورییە بیلیر بەڕێوەبەرانى هەدەپە لە شاری شرنەخ، عایشە ئاڵتای هاوسەرۆکی دەبەپە لە شرنەخ، زەینەب ئیدین، کومرو یۆروک، ئەمینە ئەرکوش، سەدات ئەدین، تایبەت بیلگی لە شرنەخ و بێریڤان کوتلو لە جزیر دەستگیرکران.
هەورەها شیرین کلچ کە ناوی خۆی بۆ هاوسەرۆک شارەوانى تۆمارکردبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى تورکیاوە دەستگیرکرا.
ر.م