پۆلیسی تورک لە وان ژنە چالاکوانێکى لە ٨ مانگیى دووگیانیدا دەستگیرکرد

پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە ناوچەى رێیا ئارمووش لە وان، ئایفەر شاهین بیلیجی نوێنەری وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا (تیهەڤ - TIHV) دەستیگرکرد. ئەو ژنە چالاکوانە دووگیانە و دووگیانەکەى ٨ مانگە.

لە ناوچەى رێیا ئارمووش لە پارێزگاى وان لە باکووری کوردستان پۆلیسی تورک سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئایفەر شاهین بیلیجی و دەستگیریان کرد.

 ئایفەر بیلیجی نوێنەرى وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا (تیهەڤ - TIHV) لە ناوچەکە و دووگیانە و دووگیانەکەى لە ٨ مانگی دایە.

ئایفەر بیلیجی لەلایەن پۆلیسەوە براوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی شارەکە.

ر.م