ئەمرۆ یەک شەمە کانوونی یەکەم/٩ی بەفرانبار بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانی کەرکووک لە هەولێرکۆبونەوە بەبێ بەشداری هەریەک لە تەڤگەری ئازادی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی .
کۆمەڵ سەرهەد هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لەسەرکۆبونەوەکەی ئەمرۆ بە ئاژاسی فورات ڕاگەیاند:"وەکو تەڤگەری ئازادی بانگێشتی ئەو کۆبوونەوەیە نەکراوین بەڵام ئاگادارین بە دەست پێشخەری پارتی بەشێک لە حزبەکان لە هەولێر کۆبوونەتەوە بەڕای ئێمە کێشەکان لە کەرکووکە پێویستەکات لە کەرکووک چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەک نابین لە دەرەوەی کەرکووک بکرێت".
ڕاشیگەیاند:"لە کۆبونەوەی پێشووهەمووان جەختیان لەوەکردەوە بەشی زۆری کێشەکان کۆنەبونەوەی ئەنجومونی پاریزگایە بۆ هەڵبژاردنی پاریزگارێک بە هەڤاڵانی یەکێتی و پارتیمان وتوە بەشێکی کێشەکان ئێوەن پێویستەکات کۆببنەوە بکەنە چارەسەر بدۆزنەوە بۆ ئەو کێشانە".
ئاماژەی بەوەشدا:"ئەگەر بزانین تەنیا بۆ ململانێی حیزبی کۆبوونەوە دەکرێت بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەک نابین ،وەکو تەڤگەر ئەگەر ئەم دۆخە وەکو خۆی مایەوە پرۆژەمان ئەبێت بۆ چارسەرکردنی کێشەکان ،پێشمان باشە کۆبونەوەکان بەردەوامیان هەبێت بۆ لێک نزیک کردنەوەی نێوان لایەنەکان".
لەسەرهەمان بابەت پەیوەندیمان کرد بە هەریەک لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەڵام ئامادەنەبوون هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر کۆبوونەوەکە بدەن .
ک-ش