'پەکەکە ژیانەوەی مرۆڤایەتییە'
گەریلاکانی یەژا-ستار لە ٤١ەمین سالیادی دامەزراندنی پەکەکەدا، سەرکەوتن و دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ئازادی هەڵدەسەنگێنن. گەریلاکانی بزووتنەوەی ئازادی رایانگەیاند 'تێکۆشانی پەکەکە بۆ هەموو گەلان، ژیانەوەیەکی نوێیە'.
گەریلاکانی یەژا-ستار لە ٤١ەمین سالیادی دامەزراندنی پەکەکەدا، سەرکەوتن و دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ئازادی هەڵدەسەنگێنن. گەریلاکانی بزووتنەوەی ئازادی رایانگەیاند 'تێکۆشانی پەکەکە بۆ هەموو گەلان، ژیانەوەیەکی نوێیە'.
یەکێک لە گەریلاکانی یەژا-ستار بەناوی ڕووکەن کۆچەر وتی: "گەلی کورد بە ڕامان و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت کرۆکی کەلتور، ناسنامە و زمانەکەی بژیێنێتەوە. پیرۆزبایی ساڵوەگەری بزووتنەوەی ئازادیمان سەرەتا ئاڕاستەی ڕێبەر ئاپۆ و هەموو شەهیدانی کوردستان کە لەپێناو ئەو دۆزدا گیانیان بەخت کردووە، هەموو گەلانی جیهان کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن، دەکەین. بەڕاستی تێکۆشانی پەکەکە بۆ مرۆڤایەتی بووە بە ڕووناکی، لەبەرئەوەی مرۆڤایەتی لەنێوان پەنجەکانی سیستم پارچەپارچە دەکرا، بەڵام گەلانی ئازادیخواز بە ڕۆحی خولقێنەری پەکەکەوە، پێشوازی لە ژیانەوەیەکی تازەیان کرد و هەتا ئێستاش ئەو تێکۆشانە بە سەرکەوتوویی بەردەوامە. هەتا دروستکردنی پەکەکە دەوڵەتانی سەردەست هیچکات گەلی کوردیان قەبوڵ نەدەکرد، بەڵام بە پێشەنگایەتی سەرۆک ئاپۆ هەڵوێستەکانی ئازادی لەلایەن گەلی کوردەوە پیشان دران.
سەرۆک ئاپۆ و هەڤاڵانمان کە بە قارەمانانە شەڕیان کرد، ڕاستیی تێکۆشانی گەلی کوردیان لە هەموو شوێنێکی جیهان بڵاو کردەوە و لەبەر ئەوەش گەلی کورد بووە خاوەن ژیاندنەوەی ناسنامەی خۆی و بووە خاوەن ڕەنج و تێکۆشانی گەورە. ئەگەر گەلەکەمان لەمڕۆدا دەتوانێت لە هەموو شوینێک بە زمانی خۆی قسە بکات، بێگومان ئەوەش لە سایەی ڕەنج و تێکۆشانی سەرۆک ئاپۆ و پەکەکەدایە. پەکەکە بۆ مرۆڤایەتی واتای ژیانێکی نوێ دەدات. ئەو کەسانەی خاوەن ئامانج و خواستی ئازادین، دەبێ ڕاستیی پەکەکە و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆش باش بناسن. ئەو گەلانەی لەژێر گوشاری دەسەڵاتداریدا دەژین ئینجا بە تێکۆشانی ئازادی یان ڕامانەکانی سەرۆک ئاپۆ دەتوانن ڕزگار بن و بگەن بە ئازادیی. بە تایبەتی گەلەکەمان کە بەرامبەر فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، ئەگەر دەیانەوێت ببنە خاوەن ناسنامە و بگەن بە ئازادی، دەبێت بیردۆزیی سەرۆکایەتی و پەکەکە بناسن تا خۆیان لە سەر پێ بهێڵن. بەراستی لەناو پەکەکەدا پێشەنگایەتی و ئەرکی ژنان زۆر گرنگە. ژن، بۆ ژیان و مافەکانی خۆی لەسەر چیا ئازادەکان شەری ئازادی دەکەن، بێگومان ئەوەش بە هەوڵی بێوێنەی سەرۆک ئاپۆ کراوە. قارەمانەکانی وەکو زیلان و بێریتانەکان ڕێگەی ئازادیمان بۆ دەکەن بە بڕیار. ئێمەی گەریلای ژن بۆ بەدەستهێنانی خەونەکانمان هەتا سەرکەوتن لە خەبات بەردەوام دەبین، لە ڕێگەی تێکۆشاندا بۆ سەرفرازی هەرچی بکەوێتە سەر شانمان، ئامادەین بیکەین و سەرکەوتوو بین".
'گەلە بەرخۆدێرەکەمان بەهێز و تێکۆشانی پەکەکە سەردەکەوێت'
گەریلای یەژا-ستار، هێڤی ستێرک، ساڵیادی پەکەکە هەلدەسەنگێنێت و دەڵێت: "بە هۆی لەسەر حەقبوونی گەلە بەرخۆدێرەکەمان، دۆزەکەمان سەردەکەوێت. پیرۆزبایی چل و یەکەمین سالیادی پەکەکە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی، گەلە بەرخۆدێرەکەمان و هەموو هەڤالانم دەکەم. لە کوردستان بە گشتی هێرشێکی گەورە هەیە، لەبەرامبەریشیدا بێ وەستان و بەردەوام هەنگاوی سەرکەوتن دەنرێت. گەلەکەمان گەلێکی بەرخۆدێرە، بەهێزی تێکۆشانی خۆی سەردەکەوێت و هێز بە ئێمەش دەبەخشێت. ئێمە بانگەوازی بۆ ژنان دەکەین کە لە بەرامبەر داگیرکاریی و زۆرداری تێکۆشانیان بەرفراوانتر بکەن. دوژمن دەیەوتێت بە ڕێگەی زۆرداریی بگات بە ئامانجەکان، بەڵام وێڕای ئەوەی هەموو توانای خۆی خستوەتەکار، هێشتا ناتوانن لە بەرامبەر هێزەکەمان بوەستنەوە. هەتا دێ ئێمە بەهێزتر دەبین، لە هەر شەهیدبوونێکدا هێزەکەمان گەورەتر دەبێت. ئەوە هێندەی کە قۆناغێکی سەختە، لەوە زیاتر سەرکەوتووە. ئێمەش زیاتر کار دەکەین، بۆ ئەوەی ئاستێکی سەرکەوتووتر بونیاد بنێین. گەلی کورد هیچکات لەبەرامبەر دوژمن ملکەچ نەبووە و لە هەموو قۆناغێکدا عەگیدانی سەردەم دەرکەوتوون."
'بەرخۆدان تا سەرکەوتن'
گەریلا هێڤی سەرنج ڕادەکێشێتە سەر ژنانی کورد و بەم شێوەیە بەردەوامی بە هەلسەنگاندنەکەی خۆی دەدات و دەڵێت: "تاوەکو لەسەر چیا ئازادەکان ژن تێکۆشانی خۆیان بەردەوام بکەن بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین، نمونەکەی لە ڕۆژئاوا بەرچاوە. گەلەکەمان خۆیان بەخت دەکەن، لەبەر ئەوەیە ئێمە دۆزی خۆمان بە مافی گەلەکەمان سەردەخەین. وەکو ژنێکی کورد وەک چۆن لە ڕۆژئاوای کوردستان، تێکۆشان و شەهیدبوونی هەڤرین خەلەف پێشەنگایەتی بەرخۆدانی گەلەکەمان دەکات، ئێمەی ملیتانانی بزووتنەوەی ئازادی تۆڵەی ئەو هەموو گەلانی ناوچەکە، لە زۆرداری و فاشیستەکانی دەکەینەوە. ئێمەی گەریلاکانی ئازادی بانگەشەمان بۆ ئەم قۆناغە ئەوەیە، تێکۆشانی خۆمان هێشتا فراوانتر بکەین لەبەرامبەر ئەو دوژمنانەی کە لە هەموو کاتێک زیاتر تەنگەتاو بووە، سەردەکەوین. بەردەوام بە باوەڕەوە تێدەکۆشین. بانگەوازیمان بۆ هەموو ژنانی جیهان ئەوەیە کە؛ دەبێت بێنە ڕیزەکانی تێکۆشان، بەشداری بەرخۆدانی مێژوویی گەلان و بەتایبەتی ژنان ببن، چونکە لەم سەردەمەی ئێمەی تێدا دەژین، ئەگەر پێویست بکات مرۆڤ قوربانی گەورەش دەدات. مێژوو ئەوەمان بەسەردا دەسەپێنێت. ئەگەر تێنەکۆشین، ناتوانین خۆمان لە سیستمی کۆیلایەتی ڕزگار بکەین. پێویستە لەبەرامبەر عەقڵیەتی پیاوسالاریی تێبکۆشین. لەم ڕێگایەشدا ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆزن و ژن ڕادەپەڕێنێت. وا لە ژن دەکات باوەری بە هێزی خۆی هەبێت. لە هەر شوێنێکی کوردستان ئەو ژیانەوەیەی کە لەگەڵ پەکەکە دەستی پێکرد بۆ ژنانیش ڕێگای ئازادی کردەوە و ئەمرۆ لە هەموو شوێنێکی کوردستان پێشەنگایەتی مێژوویی دەکات، بەرخۆدان دەکات. لە جیهاندا هێزی یەژا-ستار ناسراوە، چونکە ژنی بوێرن. لەبەرامبەر هێزی گەورەی ژنان، سیستمی دەولەتان لەناو ترسێکی گەورە دان، بۆیە بە کۆیلەکردنی ژن و کۆمەڵگە تەمەنی خۆیان درێژ دەکەنەوە. ئێمە لەسەر چیا ئازادەکان، هەتا هەموو ژنان ڕزگار دەکەین، لە خەباتی خۆماندا بەردەوام دەبین".
'پەکەکە لە بەدواداگەڕانی ئازادییەوە دەستیپێکرد'
یەکێکی دیکە لە گەریلاکانی یەژا-ستار بەناوی سورخوێن باران، بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە وتی: "پیرۆزبایی چل و یەکەمین سالیادی دامەرزاندنی پەکەکە لە سەرۆک ئاپۆ، لەهەموو مرۆڤایەتی دەکەم. پەکەکە بۆ گەلان ژیانەوەیەکی نوێیە. بەتایبەتی ڕێگەی لە بەردەم بە سوپابوونی ژنان کردەوە، وای کرد ژنان ببنە پێشەنگی بەرخۆدانی گەلان و ئازادی کۆمەڵگە مسۆگەر بکەن. بێگۆمان ئازادی ژنانیش پەیوەستە بەو تێکۆشانەوە. ڕێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانی گەلانی بەرخۆدێرەوە ڕێگەی ئازادی ژنانیشی نیشانداو لەمرۆدا تەواوی ژنان بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە بەدواداگەڕانی ئازادی دان. بەم شێوەیە خاوەنداری لە ناسنامە، هەبوون و زمانی خۆیان دەکەن. پەکەکە وایکرد کە هەموو مرۆڤێکی ئازادیخواز بگەڕێتەوە بۆ ڕاستیی خۆی، گەڕان بەدوای حەقیقەت دەستپێبکات و ڕێگەی ئازادی هەلبژێرێت. بەهۆی ئەوەی پەکەکە بزووتنەوەیەکی ویژدانییە، هەمیشە دادگەریی و ڕێگەی ڕاست دەکاتە بنەما. هەتا ئێستاش هەمووان لەو ڕێگەیە تێدەکۆشن. لەبەر ئەوەی هەبوونی پەکەکە بۆ مرۆڤایەتی خاوەن بایەخێکی گەورەیە. بە بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشانی ئازادی، با ئەم ساڵە بکەینە ساڵی ئازادی سەرۆک ئاپۆ و هەموو گەلان. ئێمەی گەریلاکانی یەژا-ستار بۆ ئازادی گەلەکەمان هەتا کۆتایی تێدەکۆشین".