چالاکی مانگرتن لەخواردن لە مەخمووربەردەوامە

چالاکی و مانگرتنەکان دژی گۆشەگیرییەکانی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامیی هەیە، لەوچوارچێوەیەدا مانگرتن لە خواردن لە کەمپی شەهید ڕوستەم جوودی لە مەخمور بەردەوامە.

چالاکی مانگرتن لەخواردن بەشیوازی خولی کە بۆکۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبوڵائۆجالان لە ناوەندی بنەماڵەی شەهیدانی کەمپی مەخموورلە ڕۆژی ١٦ هەمینی خۆیدا بە بەشداری گروپێکی شەشەم بەردەوامە.

 پێش ئەوەی کە گروپی پێشوو جێگەی خۆیان بدەنە گروپە نوێکە، بۆڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ئازاد خولەکێک بێدەنگی راگەیەنرا. دواترخەزال ئووچارلەسەرناوی گروپی پێنجەم قسەی کرد وتی،" لەسەرەتادا سلاوێکی گەرم دەنێرم بۆڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان، گیراوانی سیاسی لەبەندیخانەکان وهاوسەرۆکی کەجەدە لەیلاگۆڤەن. ئەم چالاکیی ئێمە بەئامانجی خاوەنداریەتی کردنە لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە کە ڕۆژی ئێمەی ڕووناک کردووەتەوە. بەم چالاکی خۆمان پشتگیری خۆمان بۆهاوسەرۆکی کەجەدە لەیلاگۆڤەن و چالاکییەکەی ستراسبوورگ ڕادەگەێنین. ئێمە هیوای سەرکەوتنمان هەیە بۆهەموو تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی.

دواترهادی پوسات لەسەرناوی کۆمیتەی ئامادەکارقسەی کرد و وتی، " لێرەوە سلاودەنێرین بۆ زیندانی ئیمڕاڵی. ئێمە سڵاودەنێرین بۆ لەیلاگۆڤەن وچالاکانی مانگرتوو لە ستراسبوورگی فەرانسا. ساڵی نوێ لە ڕێبەری گەلی کورد و گیراوانی سیاسی  پیرۆزدەکەین."

لە گروپی شەشەمی مانگرتوو لەخواردنەکەی مەخمووردا ٧ گەنج و ١٢ ژن وبەگشتیی ١٩ کەس بەشدارن.

ک-ش