ڕۆژنامەنووس عەزیز ئۆروچ ڕەوانەی زیندان کرا

ڕۆژنامەنووس عەزیز ئۆروچ بە بڕیاری داواکاری گشتیی و بە تۆمەتی "ئەندامێتیی لە ڕێکخستن" دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا.

بە پێی هەواڵێکی رۆژنیۆز، دوای هەشت ڕۆژ مانەوەی لە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی بازید و وەرگرتنی وتەی، ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس عەزیز ئۆروچ ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتیی داواکاری گشتیی کرا، لەوێش وتەی لێوەرگیرا و دواتر بە تۆمەتی "ئەندامێتیی لە ڕێکخستن" بڕیاردرا ببرێتە دادگا، هەتا کاتی دادگاییکردنیش، بڕیاری دەستگیکردنی درا.

عەزیز ئۆروچ، ڕۆژنامەنووسێکی باکوری کوردستانە، لەبەر زوڵم و زۆری دەوڵەتی تورک ماوەی چەند ساڵێک بوو لە هەرێمی کوردستان دەژیا، ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە لەکاتێکدا کە دەوڵەتی ئێران سنوورداشی تورکیای کردەوە، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا و وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا وەک تیرۆرست ناوی برد، ئەوە لەکاتێکدایە، کە عەزیز ئۆروج بێجگە لە کاری ڕۆژنامەنووسی هیچ کارێکی دیکەی نەکردووە.

ز.ش