ڕێگری لەئەندامانی هەدەپە لە هەردوو شارەوانی نسێبین و ستەورێ کرا
ئەندامانی هەدەپە لە هەردوو شارەوانی نسێبین و ستەورێ ئاستەنگیان بۆ دروستکراو ڕێگە نەدرا بچنە ناو شارەوانیەکان.
ئەندامانی هەدەپە لە هەردوو شارەوانی نسێبین و ستەورێ ئاستەنگیان بۆ دروستکراو ڕێگە نەدرا بچنە ناو شارەوانیەکان.
دوای ناوچەکانی جزیر و هەزەخ-ی شرناخ، لە نسێبین و ستەورێش پۆلیس ڕێگری لە ئەندامانی هەدەپە کرد بۆچوونەژوورەوەی ناو شارەوانیەکان کە قەییوم لەجێگایان دانراوە.
دەوری هەردوو شارەوانیەکان گەمارۆدراوە بە پۆلیس و ئۆتۆمبێلی زرێپۆس و ڕێگە بەهیچ ئەندامێکی هەدەپە نادەن بچنە ژوورەوە.
لەستەورێ دا پۆلیس بە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی ڕاگەیاند: ئەگەر سەرۆک شارەوانی"قەییوم" ئێوەی بانگهێشت نەکردبێت ناتوانن بەشداری کۆبوونەوە ببن، هیچ کەسێک ئێوەی بانگهێشت نەکردووە، پاش دامەزراندنی قەییوم پێوەرەکانی ئەنجوومەن کۆتایی هات.
ب.ش