قەرەسوو:هاوڕێ سارا بوو بە پێشەنگی هێڵی ئازادی ژنان
مستەفا قەرەسوو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە تیشکی خستە سەر خەباتی ساکینە جانسز کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و لە ٩ی تشرینی دووهەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کرا.
مستەفا قەرەسوو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە تیشکی خستە سەر خەباتی ساکینە جانسز کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و لە ٩ی تشرینی دووهەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کرا.
مستەفا قەرەسوو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە بەشداری بەرنامەی دڵستانی رادیۆی دەنگ وڵات بوو. کاراسو باسی لە خەباتی ساکینە جانسز کرد کە لە ساڵی ١٩٨٠ لەگەڵ ئەودا لە زیندانی ئامەددا بووەو دەڵێت، هەڤاڵ سارا خۆڕاگرییەکی بێوێنەی کرد.
رێبەرایەتی لە دێرسم کەسایەت و کارەکتەری راستیی کورد دەبینێت
قەرەسوو رایگەیاند، نزیکایەتی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان بۆ دێرسم واتەدارە و وتی: لە دێرسم کۆمەڵەیەکی گەنجان هەبوو. هەڤاڵ ساراش جار جار سەردانی دەکردن و لەوێ هەڤاڵانی ناسی. لە ساڵا ١٩٧٦-١٩٧٧ کۆبونەوەیەکمان هەبوو. پێش ئەوەی بچێتە ئەوەی، رێبەر ئاپۆ دەچێت بۆ دێرسم و لە وێ یەکتر دەبینن. نزیکایەتی رێبەرایەتی بۆ دێرسم واتەدار و گرنگە. کاتێک سەرۆک ئاپۆ دەچێت بۆ دێرسم، دەڵێت، ' پێویستە ئەم کەلتور و بڕواو کۆمەڵگایە بپارێزرێت.'
گەلی دێرسم دەبینێت و لەگەڵیان ئاشنا دەبێت و دەیانناسێت. لەوێ کەسایەت و کارەکتەری راستەقینەی کورد دەبینێت. دێرسم رووبەرووی قڕکردن کراوەتەوەو ترسێنراوە، بەڵام کاتێک سەرۆک ئاپۆ لە دێرسم دەمێنێتەوەو دەگەڕێت، راستیی ئەو تایبەتمەندییەی کورد دەبینێت."
قەرەسوو لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی:"کەسایەت و کارەکتەری هەڤاڵ سارا سەرچاوەکەی لە جەوهەری ژنانی دێرسمەوە وەردەگرێت. دێرسم لە ناو سنووری ئیمپراتوری عوسمانییەکاندایە، بەڵام عوسمانییەکان هیچ کات نەیانتوانی ئەو ناوچەیە فەتح بکەن و لەوێ هەیمەنەی خۆیان بسەپێنن. نە لە رووی سەربازی و نە لە رووی بڕوا و کەلتورەوە، نەتوانراوە فەتح بکرێت. دێرسم تا ساڵی ١٩٣٨ داگیر کراوە. کوردبوون و عەلەویبوونی خۆی بە باشترین شێوەی خۆسەر پاراستووە. بەڵام لە ساڵی ١٩٣٨ ئەو شارە رووبەرووی قڕکردن بووەوە، ئەم قڕکردنە زۆر سەختە. لەسەر دێرسم قڕکردن بەڕێوە دەچێت، بەڵام جەوهەری خۆی دەپارێزێت. کاتێک هەڤاڵ سارا تێدەگات کوردبوون، بۆ بیر و بڕوای ژنانی دێرسم چی واتەیەک دەگەیێنێت، توڕەیی زیاد دەبێت. هەڤاڵ سارا ئەم جەوهەرە خۆسەرە دەگەێنێت."
سارا یەکێکە لە کەسە پێشەنگەکان کە خاوەنداریی لە هێڵی ئازادی کرد
قەرەسوو وتی:"رێبەر ئاپۆ کاتێک هێڵی ئازادیی دەباتە پێشەوە، بە بیر و کەسایەتی شۆڕشگێرانە ئەمە جێبەجێ دەکات. بەڵام لە لایەکی دیکەشەوە، لەسەر ئەم خاکە خوداوەند دروست بوون. رێبەر ئاپۆ بەم بڕوایەوە هێڵی ئازادی ژنان دروست دەکات و خاوەنداریەتی لێدەکات. وەک چۆن رێبەرایەتی لەگەڵ راستی ژنان بوو بە یەک، بە هەمان شێوە هەڤاڵ ساراش لەگەڵ جەوهەری ژنان دەبێتە یەک. دەبێتە یەکێک لە کەسە پێشەنگەکان کە خاوەنداریی لە هێڵی ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەکات. هەڵوێستێکی سەربەرزی هەبوو. ئەو نامووسی کۆمەڵگای لە کەسایەتی خۆیدا دەپاراست."
کاتێک باس لە نامووسی کۆمەڵگا دەکەین، بەو واتایە دێت کە خاوەنداریی لە نرخەکانی کەلتور و زمان و ناسنامەکەی خۆی دەکات. کاتێک مرۆڤ باس لە هەڤاڵ سارا دەکات، پێویستە پەیوەندیی مێژینەی لەگەڵ مێژووی دێرسمیش ببینێت. کاریگەریی قڕکردن لەسەر کۆمەڵگای دێرسم هەیە و پێیوستە مرۆڤ توڕەیی بەرامبەر ئەوەش ببینێت. راستیی ژنانی دێرسمیش شتێکی دیکەیە کە لە گەڵ کەسایەتی هەڤاڵ سارا دەبێتە یەک، کە خاوەنی نرخێکی گرنگن."
زۆر وابەستەی رێبەرایەتی بوو
قەرەسوو لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "رێبەرایەتی نرخێکی گەورە دەکات بە دێرسم و راستیی کۆمەڵگاکەی. لە هەمان کاتدا هەڤاڵ ساراش پارچەیەکی ئەو راستییەیە. رێبەرایەتی راستیی دوژمن، قڕکردن و راستی کورد بە باشی دەنرخێنێت. ئەمەش بە پلەی یەکەم لە دێرسم هەیە. بە نرخاندنی ئەم ڕاستییە، هەڤاڵ سارا پەیوەندی و وابەستەبوونێکی قول لەگەڵ رێبەرایەتی دادەنێت. هەڤال سارا زۆر وابەستەی رێبەرایەتی بوو.
پەرتوکێکی سەرۆک هەیە بە ناوی 'سێدارە و کەلتوری سەربازگە'. ئەم پەرتوکە زۆر گرنگە و تێیدا کوردستان و بە تایبەت دێرسم دەنرخێنریت. رێبەرایەتی، کەسایەت و راستی و ئاوەدانی کۆمەڵایەتیی دێرسم لە ساڵی ١٩٧٨ دەنرخێنێت. بەمەش هەڤاڵانی دێرسم باشتر لە پرسەکە تێگەیشتن و وابەستەبوونیشیان بە رێبەرایەتی زیاتر بوو.
بە پلەی یەکەم ژنانی دێرسم خاوەنداریی لە هێڵی ئازادی رێبەرایەتی دەکەن. رێبەر ئاپۆ هەڵوێستی بەرامبەر بە هێرشەکان دەنرخێنێت. هەڤأڵ سارا باش لەم هێڵی ئازادییە تێگەیشتبوو، بۆیە لە تێکۆشانی ئازادی ژنان دا پێشەنگە. بەڕاستیش ئەو پێشەنگی هێڵی ئازادی ژنانە. هەڤاڵ سارا لە ساڵەکانی ١٩٨٠شدا بوو بە ئەفسانە. بەو هەڵوێستەی نواندی لە بەرامبەر سەربازگە و گرتووخانەدا، بوو بە ئەفسانە. ئەم هەڵوێست و خۆڕاگرییەی هەڤاڵ سارا بوو بە هۆکار کە ژنانی کورد بەشداری تێکۆشانی ئازادی بکەن. چەندین لاو و گەنج کە ناوی هەڤاڵ سارایان بیست، بەشداری تێکۆشان کرد. هەڤاڵ سارا لە بەرامبەر لێپرسینەوەی پۆلیس و گرتووخانە، ئیرادەیەکی گەورەی پیشاندا. هەڤاڵ سارا و هەڤاڵانی دیکەی ژن، بەشداری خۆڕاگریی کانونی ساڵی ١٩٨٤ بوون کە تایبەت بوو بە رۆژووی مردن.
روو لە شاخ دەکات
هەڤاڵ سارا کە لە زیندان ئازاد کرا، رووی لە شاخ کرد. هیچ کەسێک نەیتوانی هەڤاڵ سارا لە شارەکان بوەستێنێت. دەیویست بچێت بۆ لای رێبەر ئاپۆ و گەریلاکان. لەم روویەشەوە کەسایەتێکی گەریلابوونی هەبوو. رێکردن و هەڵوێست و بڕواکانی، خۆسەریی فەرماندەکانی گەریلاکانە. لە ناو رێکخستندا تاکە کەس بوو کە هەموو رۆژێک وەرزشی دەکرد. بەم شێوەیە خۆی بۆ گەریلایەتی و شاخەکان ئامادە دەکرت.
دوای ماوەیەکی کورت، چوو بۆ لای سەرۆک و لەوێ لە لایەن سەرۆک ئاپۆوە پەروەردەی بینی. دواتر چوو بۆ بۆتان و لەوێ گەریلایەتی کرد. لە رووی جەستەییشەوە زۆر بەهێز بوو. لە راستیدا هەستە شۆڕشگێرانەکەی ئەوی لەسەر پێ هێشتبووەوە. تێکۆشان و بڕوای شۆڕشگێری، مرۆڤ لەسەر پێ دەهێڵێتەوە. هەڤاڵ سارا بەم بیر و هزرەوە چوو بۆ بەرەی گەریلاکان. ئەو شوێنەی ئەوی لێدەما، بێمۆڕالی لێ نەبوو.
لە گرتووخانەدا، پەرتوکێکمان نووسی و ئەویش بیرەوەرییەکانی خۆی بۆ دەناردین. باسی لە گرتووخانەی ژنانی دەکرت. باسی لەوە دەکرد کە مۆڕاڵی هەڤاڵانی ژنی چۆن بەرز دەکردنەوە. رۆژانە چالاکی وەکو شانۆگەرییان ئەنجام دەدات، زۆرترینیش ئەو بەشداری شانۆگەرییەکان دەبوو. هەمیشە هەوڵی دەدا مۆڕال بدات بە هەڤانی خۆی.
رێبەرایەتی هەمیشە دەیوت، 'لەگەڵ منداڵ دەبن بە منداڵ و لەگەڵ ژنان دەبم بە ژن و لەگەڵ بەتەمەنەکانیش دەبم بە بەتەمەن و وەکو ئەوان پەیوەندی دروست دەکەم و هەمیشە هەوڵ دەدەم مۆڕاڵیان بدەمێ'. هەڤاڵ ساراش لە گرتووخانە لە ژێر ئەو هەموو فشارە قوڕسانەدا، بە فکر و هەستەکانی دەیویست مۆڕال و جۆش بدات بە هەڤاڵانی. لە هەمان کاتدا هەستەکانی لە بواری ئەدەبیشدا دەردەبڕی. لە رووی ئایدۆلۆجی و کەلتورەوە زۆر قوڵ ببووەوە. ئەمەش لە کەسایەتی ئەودا بەدی دەکرا.
هەوڵی دەدا کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک دروست بکات. وزەیەکی ئەرێنی گەورەی هەبوو. پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دەرەوەی رێکخستنیش دروست دەکرد. لە ناو رێکخستندا دروستکردنی پەیوەندی شتێکی جیاوازە. کەلتورێکە، ئێمە هەموومان ئەمە دەکەین. بەڵام کەسێک بتوانێت لە دەرەوەی رێکخستن پەیوەندی بیر و بڕوا و کۆمەڵایەتی و ئایدۆلۆجی دروست بکات، ئەمە ژیرییەکی گەورەیە. لەم روویەوە هەڤاڵ سارا خاوەنی هەستێکی گەورە بوو. هەڤاڵانی خۆی زۆر خۆش دەویست. بە بێ جیاوازی ژن و پیاو، هەموو هەڤاڵانی خۆی خۆش دەویست.
دوای شەهیدبوون، چەندین کەس لە ئایدۆلۆجی و سیاسەتە جیاوازەکانیش خاوەنداریەتییان لێ کرد. کاتێک لە ئەوروپا خەباتی دەکرد، پەیوەندیی لەگەڵ دۆستانی ئێمە و کەسانی جیاوازیشدا دروست کردبوو. لە هەموو شوێنێک وڵاتپارێزان هەڤاڵ سارایان خۆش دەویست و ئەویان لەبیر نەکردووە.
هەڤاڵ سارا لە رۆژئاواش رەنجی داوە
شۆڕشی رۆژئاوا ناونرواە، شۆڕشی ژنان. کاتێک باس لە شۆڕشی ژنان دەکرێت، تێکۆشانی ئازادی ژنانمان بەبیر دێتەوە. پێشەنگی ئەمەش رێبەر ئاپۆیە. هەڤاڵ ساراش ئەمەی جێبەجێ کرد و بۆ هەموو ژنانی خستە روو.
هەڤاڵ سارا ماوەیەکی زۆر لە رۆژئاوا خەباتی کرد. کاریگەرییەکی زۆری لەسەر گەل، بە تایبەت ژنانی رۆژئاوا دروست کردووە. هەوڵی ٢٠ ساڵی رێبەر ئاپۆ بوو بە هۆکار کە شۆڕشی رۆژئاوا ببێتە شۆڕشی ژنان. هەڤاڵ ساراش چەندین ساڵ لەوێ خەباتی کرد و هێڵی ئازادی کاریگەری لەسەر ژنانی ئەوێ دروست کردووە. لەم روویەوە رەنج و بەش و هاوکاریی هەڤاڵ سارا لە شۆڕشی رۆژئاوادا، بێ ئەندازەیە. پێویستە مرۆڤ ئەمە ببینێت."
ز.ش