کۆنگرەی یەكێتی لە ڕۆژی دووم بەردەوامە

کۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لە ڕۆژی دووم بەردەوامە، وا بریارە ئەمرۆ لە کۆنگرەدا ١٢١ کەس بە دەنگ دان ببنە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی.

دوێنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرە ئەنجوومەنی باڵای سیاسی بە سەرۆکایەتی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی ئەندامیەتی دلێری سەید مەجید، جەعفەر شیخ مستەفا، قادر حەمە جان، مەلا بەختیار، عومەر فەتاح، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ئەرسەلان بایز هەڵبژارد.

وا بریارە ئەمرۆ لە ڕۆژی دوومی کۆنگرە لە کۆی ٤٠٠ کاندید بۆ ئەندامانی سەرکردایەتی ١٢١ هەڵبژێرن، هەزار کەس لەو پرۆسەیە دەنگ دەدەن، ئەو ئەنجوومەنە دەبێتە ئۆرگانی هەرە بە‌هێزو بەریاردانی یەکێتی.

هەروەها بریارە هەر لە کۆنگرە گۆرانکاری لە پەێرەوی ناوخۆدا بکرێت و بە خاڵەکانیدا بچەنەوە جارێکی تر ئەندامانی کۆنگرە دەنگی لەسەر بدەن بۆ ئەوەی وەک پەێرەوی ناوخۆی یەکێتی بۆ داهاتوو دیاری بکرێت.

مەلا یاسین وتەبێژی کۆنگرەی چواری یەكێتی ڕایگەیاند: لە درێژەی کۆنگرەکە گفتو گۆ لەسەر ڕەوشی ڕیکخستنی و سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی دەکریت بۆ ئەوەی پالانی کارو خەباتی یەکیتی دیار بکرێت کە لەسەری کارن دەکات.

دەربارەی هەڵباژاردنی سەرۆک یاخود سکرتێری گشتی یەكێتی مەلا یاسین وتی:" لە دوای هەڵبژاردن ئەندمانی سەرکردایەتی، ئەوە ئەنجوومەنە سکرتێر یاخود سەرۆکی گشتی یەکێتی دیاری دەکات"

ڕ..ح