"کەرکوک مەترسیدارترین شاری عێراق و هەرێمە بۆ کاری رۆژنامەنووسی"

ڕاگەیاندکارانی شاری کەرکوک رەوشی رۆژنامەوانیی لە شارەکە بە خراپ و مەترسیدار ناودەبەن بۆ کاری رۆژنامەنووسی و دەڵێن: کەرکوک مەترسیدارترین شاری عیڕاق و هەڕێمی کوردستانە بۆ کاری رۆژنامەنووسی."

رۆژ لە دوای رۆژ ڕەوشی رۆژنامەنووسانی شاری کەرکوک بەرو دۆخێکی خراپتر و مەترسیدارتر دەروات بەهۆی ئەو پێشەڵکارییانەی دەسەڵاتی شارەکە ئەنجامی دەدەن بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان چ لە لێدان و ڕفاندن و هەرەشەی کوشتن و دەستگرتن بەسەر کەلوپەلی رۆژنامەوانی ڕیگە نەدان بە رووماڵکردنی رووداوەکان و دەرکردنیان لە شوێنە حکومییەکان و سوکایەتی کردن پیان.

سکرتێری لقی کەرکوکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەلێت: لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ پێشەلکاریی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان تۆمارکراوە کە لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەنجامدراوە کە لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لە شاری کەرکوک جێگیر کراون.

"بۆ هەموو لێدوانێک دەبێت پارێزگار بڕیاری خۆی لەسەر بدات"

ئاسۆ ئەحمەد رۆژنامەنووسێکی شاری کەرکوکە دەربارەی خراپی بارودۆخی رۆژنامەنووسان لە شاری کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "لە هیچ شوێنێک وەکو شاری کەرکوک ئاستەنگی بۆ رۆژنامەنووسان دروست ناکرێ، چونکە لە شاری کەرکوک رۆژنامەنووس زۆر بە ئاستەنگی زانیاری دەست دەکەوێت."

هەروەها ئاسۆ ئەحمەد وتی: '' بە بریاری پاریزگاری کەرکوک بە وەکالەت ڕاکان سەعید جبوری هیچ فەرمانگەیەکی حکومی بۆی نیە لێدوان بۆ ڕاگەیاندن بدات بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە پاریزگاری کەرکوک وە ئەگەر پاریزگاری کەرکوک مۆڵەتیش بدات بۆ لێداوان دەبێ بەو شیوەیە قسە بکات و لێداون بدات کە پارێزگاری کەرکوک پێی گونجاو بێت ئەمەش ئاستەنگیەکی زۆری خستۆتە بەردەم رۆژنامەنووسانی کەرکوک."

رۆژنامەنووس ئاسۆ ئەحمەد وتیشی: "چوارچێوەیەکی دیاریکراو دانراوە بۆ رۆژنامەنووسانی شاری کەرکوک، ئەمەش کاری رۆژنامەنووسی زۆر زەحمەت کردووە لە شارەکەدا چونکە رۆژنامەنووس ناتوانێت دەست بۆ هەموو بابەتێک ببات وە هەندێک بابەت هەیە قەدەغەیە بۆ رۆژنامەنووسان کە کاری لەسەر بکەن وەکو بابەتی مەلەفی ئەمنی و بۆشاییەکانی مەلەفی ئەمنی لە شارەکەو هیچ هیزێک لەو هێزانەی لە شارەکەن ئاماد ەنین لێدوان بدەن لەسەر ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی لە شارەکە روودەدەن."

ئاسۆ ئەحمەد ڕشیگەیاند: "بابەتێکی دیکە کە رێگە نادرێت لە شاری کەرکوک کاری لەسەر بکرێت بابەتی نەوتە، بەهیچ شیوەیەک هیچ رۆژنامەنووسێک بۆی نیە لێکۆلینەوە لە مەلەفی نەوت و داهاتەکەیدا بکات و بەهیچ شێوەیەک زانیاریت دەستناکەوێت لەسەر بابەتی نەوت."

"هێزەکانی دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ڕیگرییەکی زۆر بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست دەکەن"

سۆران محەمەد رۆژنامەنووسێکی دیکەی شاری کەرکوک دەربارەی بارودۆخی مەترسیداری شارەکە بۆ کاری رۆژنامەوانی بە ئاژانسی هەوڵی فوراتی ڕاگەیاند: "رۆژنامەنووسانی شاری کەرکوک لە دۆخێکی زۆر مەترسیدار دەژێن و ناتوانن کارەکانی خۆیان بە شیوەیەکی ئاسانی بەریوەبەرن، بەهیچ شیوەیەک فەرمەنگەکانی حکومەت لە شاری کەرکوک ئامادە نین لێدوان بدەن بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئەمەش بە فەرمانی پارێزگاری کەرکوکە بەوەکالەت. بۆ وەرگرتنی لێداون لە هەر فەرمانگەیەکی حکومی لە شاری کەرکوک دەبێت مۆڵەتی پارێزگار وەربگیرێت."

هەروەها سۆران محەمەد دەربارەی پێشەلکارییەکانی دەزگا ئەمنیەکان بەرامبەر ڕاگەیاندکارن ڕاگەیاند: "ئەو هێزانەی لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لە کەرکوک جێگیرکراون ڕیگری بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست دەکەن، دەتوانین بلین شاری کەرکوک خراپترین شارە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کاری رۆژنامەنووسی."

"پارێزگار دەیەوێت میدیا بخاتە ژێر ئەنجێندای خۆیەوە"

مەهدی زریان سکرتێری لقی کەرکوکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەربارەی ئەو پێشەڵکارییانەی بەرامبەر رۆژنامەنووسان دەکری بە ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند: "پێشەلکارییەکان دژی رۆژنامەنووسان لەماوەیەدا چربۆتەوە وە زیاد لە ڕادەبەدەر فشار دەکرێتە  سەر دەزگاکانی ڕاگەیاند بەتایبەتی ڕاگەیاندنی کورد وە بەشێکیش لە ڕاگەیاندی عەرەبی، زۆربەی پێشەلکارییەکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کەرکوکەوە یان لەلایەن خودی پاریزگاری کەرکوکەوە ئەنجامدەدرێت، وە پێشەلکارییەکان بریتین لە هەرەشە و بەکارهێنانی زمان زبڕ و دەستبەسەرگردتنی کەلوپەلی رۆژنامەنووسان و دەرکردنیان لە شوێنی رووداوەکان، ئەمانەش هەمووی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە زیاتر بەکاردێت دژی رۆژنامەنووسان."

هەروەها مەهدی زریان ڕایگەیاند: ''دۆخی رۆژنامەنووسانی شاری کەرکوک بە شێوەیەکی گشتی خراپە بەڵام پێشەلکارییەکان لە شارەکانی دیکە کاتیە و گرێدراوی ئەم رەوشە ئالۆزەی ئیستای عێراقە بەلام ماوەیەکی تر رەوشی شارەکانی دیکە چاک دەبێتەوە بەڵام جیاوازی دۆخی شاری کەرکوک ئەوەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ئیستا رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتر دەروات و ژیان رۆژنامەنووس تیدا پارێزراو نیە و رەوشی رۆژنامەووسان لە کەرکوک کارەساتە."

دەربارەی ئەو بریارەی پاریزگاری کەرکوک بە وەکالەت کە نابێت هیچ فەرمانگەیەک لێداون بدات بۆ ڕاگەیاند بەبێ مۆڵەتی خودی پارێزگار خۆی مەهدی زریان ووتی: '' ئەو بریارەی پاریزگاری کەرکوک بە وەکالەت بریارێکی هەڵەو مەترسیدارە، کە هیچ فەرمانگەیەک لە بەرێوبەرەوە تا بچووکترین فەرمانبەر نابێت لێداون بدات بۆ ڕاگەیاند بەبێ مۆڵەتی خودی پارێزگار خۆی وە کاتێک کە پارێزگار مۆڵەتیش بدات پێویستە تەنها ئەو پرسیارانە بکرێت کە خودی پارێزگار دەیەوێت بکرێت و وەڵامەکانیش پێویستە لەو چوارچێوەیە بێت کە پاریزگار دەیەوێت، بەم شێوەیەش پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت دەیەوێت میدیا بخاتە خزمەتی ئەجنداکانی خۆی."

ز.ش