گرتنی هاوسەرۆکانی شارەوانی سوور لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا، شەرمەزار کرا
لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان گرتنی هەردوو هاوسەرۆکی ناوچەی سوور لە ژێر گەمارۆی پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکدا، شەرمەزار کرا.
لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان گرتنی هەردوو هاوسەرۆکی ناوچەی سوور لە ژێر گەمارۆی پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکدا، شەرمەزار کرا.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ فیلیز بولوت تەکین و جەمال ئوزدەمیر هەر دوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سوور راپێچی بەردەم دادگا کران و بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچوو، هەر یەک لە سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیمۆکراتەکان و زەیات جەیلان هاوسەرۆکی هەدەپەی شاری ئامەد و ئەندامانی شارەوانی ناوچەی سوور و بەرێوەبەرانی هەدەپە ویستیان لە بەردەم دادگا لێدوانێک بۆ رای گشتی بڵاو بکەنەوە، بەڵام رووبەرووی هێرشی هێزەکانی پۆلیسی تورک بوونەوە.
رۆژنامەنووسانیان دەرکرد و ئەندامانی هەدەپەیان گەمارۆ دران
ئەندامانی هەدەپە کە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە گەمارۆ دران، بە دروشم و چەپڵە گەمارۆ و گرتنەکانیان شەرمەزار کرد. هەروەها هێزەکانی پۆلیس رێگایان نەدا رۆژنامەنووسان رووداوەکە بگوازنەوەو چالاکییەکە تۆمار بکەن و بە لێدان لە ناوچەکە دووریان خستەوە و هەتا مایکی هەندێک رۆژنامەنووسیش لەدەستی ئەندامانی هەدەپەدا مانەوە.
سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە لێدوانێکی بڵاو کردەوە. بە رێگای ئەو کەل و پەل و مایکی رۆژنامەنووسان کە لە دەستی ئەندامانی هەدەپەدا مابوونەوە، توانرا دیمەن و لێدوانەکە بەدەست بخرێت. هەروەها هێزەکانی پۆلیس بە دانانی قەلغانەکانیان، ویستیان رێگرییان لێ بکەن.
"داد و یاسا بنپێ کراون"
ئایدەنیز رایگەیاند چەندین رۆژە فیلیز بولوت تەکین و جەمال ئوزدەمیر دەستگیر کراون و وتی:"چەکخستنە سەر سەری منداڵێکی ١٠ ساڵان و دەستگیرکردنەکان، نیشانەی ئەوەن کە داد و یاسا لەم وڵاتە تا چ ئاستێک بنپێدەکرین. ئێمە بۆ بەدیهێنانی دیمۆکراسی و دواڕۆژی ئەم وڵاتە تێدەکۆشین. ئەم دەسەڵاتە دوارۆژی تورکیا بەرەو نەمان دەبات."
ز.ش