گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار: بەردەوامی بە ڕێبازی جانسز، دۆغان و شایلەمەز دەدەین

گەریلاکانی یەژاستار چاڤڕێ گولەر و نازلیجان ڕێدوور و گەریلای هەپەگە باران ئینتیقام لە ٧مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، ئامانجی کۆمەڵکوژیەکە لەدژی ئازادی بزوتنەوەی ژنانی کورد بوو.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ڕایانگەیاند، بەردەوامی بە ڕێبازی ساکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان نوێنەری کەنەکە لە پاریس و لەیلا شایلەمەز ئەندامی بزوتنەوەی گەنجان دەدەن کە لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ دا لە پاریس شەهید کران.

گەریلای یەژاستار چاڤڕی گولەر: بەرخۆدانی ڕێهەڤاڵ سارا لە زیندانی ئامەد بۆ ئێمە بە میراتی ماوەتەوە. لە لەساکەیتی ئەو دا هەوڵیاندا ژنی ئازادی کورد دیل بکەن. ویستیان ئەوانەی دوای کۆمەڵکوژی دەرسیم ماون لە کەسایەتی ڕێهەڤاڵ سارا دا لەناویان ببەن. لەبەرئەوەی ڕێهەڤاڵ سارا لەسەر ڕێبازی زەریفە و بەسێ بوو.

ڕێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک دەڵێت، من بە دەستی ژنی ئازادی کورد هەوڵ دەدەم کۆمەڵگایەکی ئازاد بخوڵقێنم. یەکێک لەو کەسانەی قسەکانی ڕێبەر ئاپۆی بۆ خۆی کردە بناغە و لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە پێشەنگایەتی کرد ڕێهەڤاڵ سارا بوو. هەڤاڵ سارا کەسێک بوو، بەڵام بە تێکۆشانەکەی بوو بە کۆمەڵگایەک. هەڵوێستی هەڤاڵ سارا نە تەنها لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا، لە ناو گەلانی تریشدا کاریگەریەکی زۆری هەبوو. لە ئەوروپا خەباتی گرنگی ئەنجامدا و لە ناو پەکەکەشدا لە بەرامبەر هەوڵە لەناوبردنەکان شەڕێکی گەورەی بەڕێوەبرد. لە ژیانیدا لە بەرامبەر هێزە داگیرکەر و دوژمنەکان شۆرش و تێکۆشانی فراوان و گەورە کرد.

گەریلای یەژاستار نازلیجان ڕێدوور: یەکێک لەو کەسانەی لە سەرەتادا پێشەنگایەتی کرد و لە ناو ڕیزەکانی شۆرشدا جێی خۆی گرت، هەڤاڵ سارا بوو. لەسەر ڕێگەی ڕاستی شۆرش و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خەباتی کرد. شەهید سارا یەکێک لە نمونە گەورەکانی هەڵویستی ژنی ئازاد بوو.

دوژمن ویستی ژنانی دەرسیم قڕبکات، بەڵام هەڤاڵ سارا بە تێکۆشانەکەی ئەو ئاواتەی دوژمنی لە قوڕگیدا هێشتەوە. دەوڵەتی تورکی فاشیست لە زیندانی ئامەد، لە شەخسی هەڤاڵ سارا بۆ ئەوەی ژنی کورد تێکبشکێنێت هەموو شتێکی کرد، بەڵام هەڤاڵ سارا لە بەرامبەر ئەو هیرشانە دەستی لە تێکۆشان هەڵنەگرت. هەڤاڵ ڕۆناهی و هەڤاڵ ڕۆژبینیش هەڤاڵە ڕەنجدەر و هێزای ئێمە بوون.

گەریلای هەپەگە باران ئینتیقام: لە ساڵی ٢٠١٣ دا کاتێک ٣ هەڤا:ە شۆرشگێرەکەمان شەهیدکران، دەوڵەتی تورکی فاشیست، تەنگەتەواو ببوو. لە لایەکەوە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دەستیان بە چاوپێکەوتن کرد و لە لایەکی ترەوە بە شەهادەتەکان هەوڵیاندا پێشەنگەکانی تەڤگەرەکەمان بکەنە ئامانج. لەسەر ئەو بناغەیە ڕێهەڤاڵ سارا و هەڤاڵان ڕۆناهی و ڕۆژبینیان کردە ئامانج.

هەڤاڵ سارا لە ئەوروپا لە ناو کۆمەڵگای کورد دا خەباتی رێکخستنی بەڕێوەدەبرد. ڕێهەڤاڵ ڕۆژبین کە ناو گەلانی ئەوروپادا خەباتی دیپلۆماسی بەڕێوەدەبرد و کارێکی گەورەی لە تێکۆشانی ئازادیدا دەکرد. ڕێهەڤاڵ ڕۆناهی لە خەباتی گەنجاندا ڕۆلێکی گەورەی هەبوو و رەنجێکی زۆری کێشا. بەو هۆیەوە هەر سێ هەڤاڵمان بوونە ئامانج. ویستیان بەم کۆمەڵکوژیە پیلانگێری سەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامی پێبدەن.

ئەمڕۆ بە هەزاران ژنی گەنج ناویان گۆڕی بۆ سارا، ڕۆناهی و ڕۆژبین. ئێمە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بۆ ئەوەی میراتی ئەو سێ ژنە تێکۆشەرەمان گەشتر بکەین، لە سەر هێڵی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، بەرخۆدان و تێکۆشانمان گەشتر دەکەین.

ف.ق