گەریلاکانی کۆمەڵەی جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەجەرە – KCR) لەبارەی ئەرک و بەرپرسیاری گەنجانی کوردستان لەدژی داگیرکەری بۆچوونەکانیان دەربڕی.
ڕووهەیڤ ئاگری ئەندامئ کۆردیناسیۆنی کەجەرە وتی، "قۆناغەکە، قۆناغی تێکۆشان و بەرخۆدانە. ئێستا کاتی سەرهەڵدانە، قۆناغی بەرخۆدانە. ئەم قۆناغە لە چوار پارچەی کوردستان دەستیپێکردووە و لە جیهان بەڵاو بووەتەوە. ئەمەش بە پیشەنگایەتی ژنان خوڵقاوە. لەبەرئەوە پێویستە ژنان پێشەنگایەتی ئەم شۆڕشە بکەن و ئەرکی پێشەنگی خۆیان بەهیزتر بکەن بۆ ئەوەی بە سەرکەوتن بگەین. بە تایبەتی ژنانی گەنج هاوار دەکەن و دەڵێن 'هیچ کاتێک داگیرکاری قبوڵ ناکەم و تەڵەکانی ماڵەوە قبوڵ ناکەم، لە ناو کۆڵان دا من دەستگیرناکرێم، خۆم بە کەسەوە نابەستمەوە و کۆیلایەتی قبوڵ ناکەم'.
'پێویستە ڕوو لە چیاکان بکەن و ببن بە شەڕڤانی ڕاستی'
لەو ڕووەوە هەموو شۆڕشەکان بە هەڵوێستی ژنانی گەنج هەڵگیرسان. ئێمە ئەمڕۆ دەبینین ژنانی گەنج کاریگەریان لەسەر هەموو سەرهەڵدانەکان هەیە. پێویستە ژنانی گەنج بەرخۆدانەکەیان زیاتر بەهێز بکەن، بە تایبەتی لە سەرهەڵدانەکانی ڕۆژهەڵاتدا، لە خۆپیشاندانەکانی دژی ڕژێمی داگیرکەری ئێراندا پێویستە ڕۆڵیکی زیاتریان هەبێت. دەزانرێت بە هیز و ئیرادەی ژنانی گەنج داگیرکەری لەناو دەچێت. بەو هۆیەوە ژنانی گەنج دەبنە ئامانج. پێویستە ژنانی گەنج لە هەر جێگایەک لەدژی داگیرکەری دەنگیان بەرز بکەنەوە.
پێویستە ژنانی گەنج خاوەن هەڵوێست بن و بێدەنگ نەبن و بڵێن لە کوێ بەرخۆدان هەبێت پێویستە لەوێ بین و پێشەنگ بین. بۆ ئەوەی خاوەندارییلە خاک و وڵاتیان بکەن، پێویستە ژنان ڕوو لە چیا ئازادەکان بکەن و ببنە شەڕڤانی ڕاستی، بۆ ئەوەی دەسەڵاتداری و داگیرکەری لەناوببەن.
دێرسم تۆڵهەڵدان ئەندامی کەجەرەش باسی لە دۆخی ئەم دواییە کرد و ڕایگەیاند، "وەک دەزانرێت دەوڵەتانی داگیرکەر هێرشەی داگیرکەریان لەدژی گەلی کورد فراوانتر کردووە. هەر دەوڵەتێک لە ناو دەوڵەتەکەی خۆیدا کوردستانیان کردووە بە چوار پارچە. بە پێی بەرژەوەندیەکانیان بەرامبەر گەل دەجوڵێنەوە بە تایبەتی گەنجان. لەدژی چوار پارچەی کوردستان یاری مەترسیدار بەڕێوەدەبەن.
'تێکۆشانی ئازاد لە چیا ئازادەکان هەیە'
ئیستا لە بەرامبەر ئەو کردەوانە، لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژیانە بێدەنگی تاوانە، بەو هۆیەوە پێویستی بە هەڵویستێکی گەورەیە. ئەمەش لە لایەن گەنجانەوە دروست دەبێت. پێویستە کۆمەڵگا بێدەنگ نەبێت، پێویستە هەڵوێستێکی گەورەیان هەبێت. ئەو هەڵوێستە لەناوبردنی پلانگێری سیستمە، ئەو سیستمە داگیرکەریەی کە لە چوار پارچەی کوردستان جێگیر کراوە و لە هەموو جێگەیەک منداڵ دەکوژێت، لە هەموو جێگایەک هێرش دەکاتە سەر کوردان. لە ڕیزەکانی شۆڕشدا جێگای خۆیان دەگرن، هەڵویستی ڕادیکالیش ئەوەیە.
ئەگەر ڕیگا نەدەنگەنجان بە ئازادی بژین، با گەنجان دەوڵەتە ڕەد بکەن، ئەگەر ئەوەش نەبوو دەتوانن ڕووبکەنە چیا ئازادەکان و لە دژی ئەوە تێبکوشن. لە کوێ تێکۆشان هەبێت ڕوو لەوێ بکەن، پێویستە لە ئەو دەڤەرانە تێکۆشان بەرز بکەن. بەر لە هەموو شتێک پێویستە تێکۆشانێکی ڕادیکالانە بەڕێوەببەین، ئەو تێکؤشانە ڕادیکالەش لە چیا ئازادەکان دەبێت، تێکۆشانی ئازاد لە رۆژئاوا هەیە، لە ڕۆژهەڵات هەیە، لە باشوور هەیە، لە باکووری کوردستان و چیاکانیشی هەیە."
ف.ق