گەریلا TV دیمەنی چالاکییەکەی خواکورکی بڵاو کردەوە

گەریلا  TVدیمەنی چالاکییەکەی گەریلاکانی بڵاو کردەوە کە لە ٢٠ی ئەیلول لە هەرێمی خواکورد ئەنجامی دابوو.

ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەبارەی دیمەنەکەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"هێزەکانمان، یەکینەکانی سوپای تورکی داگیرکەریان لە ناوچەی ئەرمووشی سەر بە خواکورک-ی هەرێمی پاراستنی میدیا بۆ ماوەیەکی زۆر خستە ژێر کۆنترۆل و چاودێری خۆیان و ٢٠ی ئەیلول کاتژمێر ٠٦:٢٠ خولەک لە گردی شەهید ساریا بە تاکتیکی سابۆتاژ چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٣ سەربازی تورک کوژران کە یەکێکیان فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەکە بوو، هەروەها ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

دوای چالاکییەکە لە کاتژمێر ٠٧:٤٥ خولەک سوپای تورکی داگیرکەر بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانیان گواستەوە."

ز.ش