گەنجانی مەهاباد وپیرانشارداوای یەکڕیزی نەتەوەیی لە دژی داگیرکەران

دوابەدوای چالاکی مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی لە باکووری کوردستان و پەرەسەندنی لەنێوان چالاکنی سیاسی لە دەرەوەی وەڵات، پشتیوانی لەم چالاکییە لەڕۆژهەڵاتی کوردستانیش پەرەی سەندووە.

دوای دووخول مانگرتنی سنووردارلەشاری سنە و بەیاننامەی گەنجانی وەڵاتپارێزی بۆکان ، ئیستاش گەنجانی وەلاتپارێزی شارەکانی مەهاباد وپیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدوو بەیاننامەی جیادا داوای یەکڕیزی نەتەوەیی لەدژی داگیرکەرانی کوردستان دەکەن.

گەنجانی وەلاتپارێزی مەهاباد وپیرانشار بەئاماژەبە ماوەی ٢٠ ساڵ لە بەندکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ڕایانگەیاند کە بۆکۆتایی هێنان بە گۆشەگیری ئەوانیش لە هەڵمەتی " ڕاپەڕە" کە بەپێشەنگی گیراوانی سیاسیی لە ناوخۆ ودەرەوەی وەڵات دەستیپێکردووە ، بەشداری دەکەن.
 گەنجان دەستنیشانیان کرد کە هەرهەوڵێکی داگیرکەران وپیلانگێڕانی نێودەوڵەتی بۆکۆیلەکردن گەلی کورد بەرەو رووی شکەست دەبێتەوە. هەربۆیە تێکۆشانی ٤٠ساڵەی پەکەکە لەدژی داگیرکەراندا ئەوەی سەلماندووە کە ئەوە گەلە کە داهاتووی خۆی دیاری دەکات وهیچ هێزێک ناتوانێت لەبەرانبەری ئیرادەی گەلدا بوەستێت.

لەبەشێکی تر لەبەیاننامەکە دا ئاماژە بە سیاسەتئ دوژمنکارانەی وەڵاتانی ئێران وتورکیا کراوە کە لەهەر دەرفەتێک بۆهێرش کردنەسەرگەلی کورد کەڵک وەردەگرن، کرا و ڕایانگەیاند ، کە کەنجانی کورد وەڵامی پێویست دەدەنەوە بەداگیرکەران.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوا لە تەواوی توێژەکانی کۆمەڵگەکراوە کە بۆ بەرنگاری لە دەسکەوتەکانی گەلی کورد بەشداری ناوڕیزی تێکۆشانی ئازادی بن.

ک-ش