یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی مەڕاش کرایەوە

بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژیی مەڕاش چالاکییەکی یادکردنەوەی بەڕێوەچوو.

بەبۆنەی ٤١کۆمەڵکوژیی مەڕاش، چالاکییەکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. سەدان کەس لە گۆڕەپانی نەخۆشخانە لە گەڕەکی یۆرک سەلیمس مەڕاش کۆبوونەوە، یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی کرایەوە و هەتا جەمخانەی ئەرنلەران بە رێپێوان چوون.

نوێنەرانی کۆمەڵە و فیدراسیۆنەکانی عەلەویان، پەرلەمانتەرانی هەدەپە زەینەل ئوزەن، کەمال پەکۆز و سەمرا گوزەلیش بەشداری چالاکی یادکردنەوەکە بوون.

بەناوی کۆمیتەی ئامادەکار، سەرۆکی کۆمەڵەی کەلتوری ئەرەنلەر، موسلیم ئیبیلی قسەی کرد و وتی، "ئەو کۆمەڵکوژییەی لە مەڕاش کراوە، تاوانێکی مرۆڤایەتییە. ئەوانەی نایانەوێت ببنە هاوبەشی ئەو کۆمەڵکوژییە دەبێت ئەو کۆمەلکوژییە شەرمەزار بکەن".

بەناوی رێکخراوەکانی عەلەویانیش، حسێن گوزەلگول وتی: "دەوڵەت بۆ بیانووەکانی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول دروست بکات، لە سالی ١٩٧٨دا دەستی بە کۆمەڵکوژییەکان کرد".

پەرلەمانتاری هەدەپەی ئەدەنە، کەمال پەکۆز-یش رایگەیاند، لە قۆچگری بەدواوە کۆمەڵکوژییەکان بەردەوامن وتی: "دەبێت لێپرسینەوە لەو کۆمەڵکوژییانە بکرێت".

ف.ق