لە دژی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ جنێڤ بانگەوازییەک بڵاو کرایەوە

یەکێتی هێزی دیمۆکراتیک-ی ئەورۆپا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ جنێڤ بانگەوازییەکی بڵاو کردەوەو داوای لە هەموو کەسێک کرد بەشداری لە چالاکیی شەرمەزارکردنی ئەردۆغان ببن.

یەکێتی هێزی دیمۆکراتیک-ی ئەوروپا راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوەو تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان سەردانەکەی ئەردۆغانی فاشیست کە دوژمنی گەلانی تورکیا و جیهانە، بۆ جنێف رسواو شەرمەزار دەکەین.

لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە:" ئەردۆغان سەرکردایەتی عەقڵی دواکەوتوویی و فاشیزم دەکات. داوا لە گەلانی ئەوروپا، بە تایبەت هونەرمەند و رۆشنبیر و گەلی سویسرا دەکەین، رێگا نەدەن ئەردۆغانی سەرکردەی داعش و دیکتاتور و فاشیست کە زیان بە نرخە پیرۆزەکانی دیمۆکراسی دەگەیێنێت و دوژمنی گەلانی جیهانە، سەردانی وڵاتەکەیان بکات و رێگریی لێ بکەن."

لە راگەیێنراوەکەدا هەروەها بانگەوازیی ئاڕاستەی هەموو کەسێک کرا کە لە ١٧ی کانونی یەکەم، کاتژمێر ١١:٠٠ لە (Place des Nations )ی شاری جنێڤ لە دژی دیکتاتوری ناوبراو بەشداری چالاکیی شەرمەزارکردن ببن.

ز.ش