یەکێتی ژنانی کورد دەبێتە هۆی یەکێتی گەلی کورد

ژنان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پلاتفۆرمی ژنانی کوردی یەکگرتوو کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، یەکێتی ژنانی کورد دەبێتە هۆی یەکێتی گەلی کورد.

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پلاتفۆرمی ژنانی کوردی یەکگرتوو لە ئامەد کۆبوونەوەیەک رێکخرا. لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە، سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە، پەرلەمانتارانی هەدەپە، ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، چالاکڤانانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد، ئەندامانی پێنووسی ژنانی میزۆپۆتامیا، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی ئامەد، شانۆی شاری ئامەد بەشداریان لە کۆبوونەوەدا کرد.

لە سەرەاتی کۆبوونەوەکەدا مەنیجە گولمەز یاریدەدەری سەرۆکی گشتی ئازادی و مرۆڤ قسەی کرد و وتی، "ئەگەر ماڵێک یەکگرتوو بێت، بە شارێک دەوێرێت. ئەگەر یەکێتی شارێک هەبێت، دەوڵەت پێی ناوێرێت. ئەگەر لە ناو دەوڵەتێکدا یەکیتی هەبێت، جیهان پێی ناوێرێت. هیوادارین یەکێتی ژنانی کورد ببێتە مایەی یەکێتی گەلی کورد."

دواتر عایشە گۆککان چالاکڤانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد ئاماژەی بە ئاموژگاریەکی کەسایەتی گەورەی کورد جگەرخوێن کرد و وتی، ئەی کوردەکان، ببن بە یەک، ئەگەر نەبن بە یەک، دەچن یەک بە یەک.

ف.ق