بۆ ٩ ڕۆژە شاخی ئێف ئێم کیمیاباران دەکرێت
لە نێوان ٣٠ی ئایار بۆ ٧ی حوزەیران سوپای تورک بە گازی کیمیایی ژەهراوی هێرشی کردووتە سەر تونێلەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم و ٧١ جاران بە تەقەمەنی قەدەغە کراو بۆردوومانی کردووە.
لە نێوان ٣٠ی ئایار بۆ ٧ی حوزەیران سوپای تورک بە گازی کیمیایی ژەهراوی هێرشی کردووتە سەر تونێلەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم و ٧١ جاران بە تەقەمەنی قەدەغە کراو بۆردوومانی کردووە.
سوپای تورک بە پشتیوانی ناتۆ و پەدەکە بەردەوامە لە هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی بۆ سەر باشوور و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. ئەم هێرشانە ٣ ساڵ و ٤ مانگی تیپەڕاندووە. گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستاریش لەم پرۆسەیەدا لە ئاستێکی بەرزدا بەرخۆدانی مێژوویی بەڕێوە دەبەن.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، دەیەوێت گەریلاکان لەناو ببات، لە ناوچە داگیرکراوەکاندا هەرێمێکی ئەمنی بۆخۆی دروست بکات و دواتر بەرەو موسڵ-کەرکوک پێشڕەوی بکات، بۆ زیندوو کردنەوە سنوورەکانی میساقی میللی کە ساڵانێکە بەرنامەی بۆ داڕشتووە، بۆ ئەوەش گوشاری زیاتر دەخاتە سەر بەغدا. بۆ ئەمەش هێرشە قورس و دڕندانەکانی لە مێژوودا ئەنجام دەدات. هەروەها لە دژی ئەمە گەریلا بەرخۆدانی مێژوویی بەڕێوە دەبات. ئەم بەرخۆدانە ٤ ساڵە بەردەوامە و بەتایبەت ٣ ساڵە بە تیمە تاکتیکیەکانی گەریلا لە هەرێمەکە و تونێلەکانی بەرخۆدان بەردەوامە. سوپای ناتۆی ڕاوستاندووە و لە دژی مەترسیدارترین گازە کیمیاییە ژەهراویەکانی مێژوو بەرخۆدان دەکات، تەقەمەنی قەدەغەکراو، بۆردومانی تەکنیکی لە ئاسمان و زەویەوە لە دژی گەریلاکانی بەکار دەهێنرێت. هەروەها گەریلا لە دژی ئەم هێرشە کۆمەڵکوژییانە بەرخۆدانێکی مەزن بەڕێوە دەبات و بە چالاکییەکانی وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.
نموونە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئێف ئێم
ماوەی ٣ ساڵ و ٤ مانگە بە گازی کیمیایی ژەهراوی، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، تانک و تۆپخانە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شەڕ و فڕۆکەی شەڕ لە شاخی شەهید مونزوور لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم کە دەکەوێتە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ بە بەردەوامی شەڕێکی قورس لە ئارادایە. هەروەها گەریلا بە تیمە مەیدانییەکانی لە شەڕی تونێلەکان کۆمەڵێک بەرخۆدانی بەرێوە بردووە. لە تونێلەکانی شەڕدا، گەنج و ژنی کوردستان شەڕی ئیرادە دەکەن. گەریلا کە بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆییەوە خۆی بەڕێکخستن و ئامادە کردووە، بە زانست و ئەزموونی ئایدیۆلۆژی خۆی لە هونەری شەڕدا قووڵ بووەتەوە و پەرەی پێداوە و بەو پێیە بەرخۆدان دەکات و ژیانێکی نوێ دەخوڵقێنێ.
سوپای تورک لە نێوان ٣٠ی ئایار تا ٧ی حوزەیران، شەو و ڕۆژ بە گازی کیمیایی ژەهراوی بۆردومان و هێرشی دەست پێکردووە، لە زەوین و ئاسمانەوە تەقەمەنی قەدەغەکراو بەکار دەهێنێت. بە گشتی لە ماوەی ٩ ڕۆژدا ٧١ جاران، گازی کیمیایی قەدەغەکراو و تەقەمەنی بەکارهێناوە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕۆژانە بەمشێوەیە زانیارییەکان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە:
* لە ٣٠ و ٣١ی ئایار و ١ی حوزەیران تونێلەکانمان ٢١ جار بە گازی کیمیایی ژەهراوی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ بۆردومان کران.
* لە ٢ و ٣ی حوزەیران تونێلەکانمان ٢٧ جار بە گازی کیمیایی ژەهراوی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ بۆردومان کران.
* لە ٤ و ٥ی حوزەیران تونێلەکانمان ١٣ جار بە گازی کیمیایی ژەهراوی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ بۆردومان کران.
* لە ٦ی حوزەیران تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ ٧ جار بە گازی کیمیایی ژەهراوی بۆردومان کران.
* لە ٧ی حوزەیران تونێلەکانمان ٣ جار بە گازی کیمیایی ژەهراوی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ بۆردومان کران.