بە دیمەن

باکرهان: پێویستە دەستبەجێ چاکسازی سیاسی و یاسایی ئەنجام بدرێت

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند: بانگەوازییەکە کرا و ڕێکخستنیش بە ئەرێنی وەڵامی دایەوە. ئیتر دەبێت دەستبەجێ چاکسازی یاسایی و سیاسی ئەنجام بدرێت."

دوای بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک" لە ٢٧ی شوباتدا، رێکخراوەکان و بەرپرسیارەکانی دەم پارتی بڕیاریان دا کۆببنەوە. ئەنجومەنی پارت و هاوسەرۆکانی شار بە هاوسەرۆکایەتیی تولای حاتیمو ئۆغولاری و تونجەر باکرهان لە ناوەندی گشتیی پارتەکە لە بالگات کۆبوونەوەیان ئەنجامدا. سبەینێ کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتەکە لە بینای بوکلۆم کۆدەبێتەوە. تونجەر باکرهان پێش کۆبوونەوەکە وتارێکی پێشکەش کرد. باکرهان ئاماژەی بە مانگی ڕەمەزان کرد و هیوای ئاشتی و خوشک و برایەتی بۆ هەموو گەلان خواست.

باکرهان لە درێژەی قسەکانیدا، ئاماژەی بە بانگەوازە مێژووییەکەی رێبەر ئاپو کرد و وتی: "بەڕێز ئۆجالان بانگەوازی بۆ گۆڕان و گۆڕانکاری کرد. داوای کرد ئەم پرۆسەیە بە شێوازی نوێی دیموکراتیک لەسەر بنەمای دیموکراسی بەردەوام بێت؛ ئەمە زۆر گرنگ بوو. داوای کرد ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی شەڕی ٥٠ ساڵەوە بگوازرێتەوە بۆ چوارچێوەی دیموکراسی و کێشەکان بە گفتوگۆ و دانوستان چارەسەر بکرێن. ئاماژەی بەوەشکردووە، بانگەوازییەکی گرنگ و ئەرێنی بوو."

هەروەها باکرهان ڕایگەیاند کە ئەوان ئەم بانگەوازییە بە زۆر مانادار دەزانن و وتی: "ناوی بانگەوازییەکەش زۆر گرنگە. بانگەوازیی بۆ 'ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک' بوو. هەروەها دوای ئەم بانگەوازییە یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین. بەو پێیەی ئەم بانگەوازییە بۆ گۆڕان و گۆڕانکاریییە نەک هەر لە حکومەت، بەڵکوو لە لایەنە سیاسییەکان، لە ئێمە و لە هەموو لایەک داوا دەکرێت. سەردەمی نوێ قۆناغی گۆڕان و گۆڕانکاری دەبێت. هەروەها ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندیدا تاوتوێی لەسەر نەخشەڕێگاکە دەکەین.

لە سەردەمی نوێدا باس لە ڕێباز، چالاکیی، وتار و سیاسەتەکانمان دەکەین. بۆئەوەی ئەم پڕۆسەیە بەکۆمەڵایەتی بکەین، وەکو  دەم پارتی، لەهەموو ئەو ناوچانەی کە تێیدا بەڕێکخستنین یان نا، چالاکی ئەنجام دەدەین، هەروەها بۆئەوەی بەشێوەیەکی دروست لە پرۆسەکە تێبگەین و بگاتە ئاستی خۆی گفتوگۆ دەست پێدەکەین. بەڵام پێویستە خاڵێک ڕوون بکەمەوە؛ بە ڕێز و سوپاسەوە هەموو ئەو هەڤاڵانەمان بەبیر دێنینەوە کە بە هەوڵ و کۆششەکانیان ڕێگایان بۆ ئەم پرۆسەیە خۆش کرد و ئێستا لەگەڵمان نین. دیسان بەڵێن دەدەین هەوڵ و تێکۆشانەکانیان بە ئاشتییەکی شکۆمەند بڕازێنینەوە. هەروەها سڵاو و ڕێزی خۆم ئاراستەی بەڕێز ئۆجالان دەکەم. چونکە سەرەڕای هەموو هەلومەرجێکی نەرێنی، سەرەڕای زمانی ژەهراوی و هەڕەشەکان، ئەم ڕۆژەی خوڵقاندووە، تێکۆشانێکی زۆری داوە و ئەم دەرفەتەی بۆ ئاشتی لە تورکیە ڕەخساند.

هەوڵ دەدەین. گەلانی تورکیا دوای ئەم هەموو رەنجە شایەنی ئاشتییەکی شەرەفمەندانەیە. بە دڵنیاییەوە دەبێت ئاشتییەکی شەرەفمەند لەم نیشتمانەدا جێگیر بێت. هەروەها بانگەوازییەکەی بەرێز ئۆجالان دەستوەردانێکی بوێرانە و مێژووییە لەم ڕابردووە پڕ ئازارەدا. دەیەوێت پەیوەندییەکانی نێوان کورد و تورک چاک بکاتەوە، کە بووەتە هۆی ئازار و رەنج و بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاو دەنێت. لە ڕاستیدا بانگەوازییەکەی بەرێز ئۆجالان بانگەوازێکی نوێ نییە. هەروەها ڕای گشتی دەزانێت کە لە ساڵی ٢٠١٤وە چەندین جار بانگەوازی هاوشێوەی کردووە و نەخشەڕێگای بۆ داڕشتووە. بەڵام بەداخەوە ئەم بانگەوازیی و نەخشەڕێگایانە گرنگی پێنەدران. سەرەڕای ئەم بارودۆخە نەرێنی و تێکدەرانەیە، ئەم بانگەوازییە کرا و ئەمەش ئاماژەیە بە هەڵوێستێکی جدیی و سەبر. ئەم بانگەوازە نابێت بێ ئەنجام بێت. بۆ ئەمەش گەورەترین بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی ئەنجومەنی پارتەکەماندایە. بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی ئۆپۆزسیۆن و حکومەتدایە. بۆیە نابێت ئەم بانگەوازییە تەنها وەک بانگەوازییەک بمێنێتەوە. دەبێت لەبواری کردارییەوە هاوتەریب لە هەموو بوراێکەوە کاری لەسەر بکرێت ئەمەش ئەرکی هەموو لایەکمانە.

ئەم بانگەوازە بەرپرسیارێتییەکی مەزن دەخاتە ئەستۆی هەمووکەسێکەوە کە تورکیایەکی دیموکراتیکی دەوێت. با کەس لەم بەرپرسیارێتییە خۆی دوورنەگرێت. ڕێگری کردنی ئەم پڕۆسەیە، بەڕاستی دەبێت بە مەترسییەکی گەورە لە دژی گەلی تورکیا. دەبێت ئەم بانگەوازە بۆ بەرەژەوندی پارتێک بەکارنەهێنرێت. ئەمە دەبێت مەترسییەکی گەورە. بانگەوازێک داهاتووی هاوبەشی مرۆڤ بە بنەما دەگرێت باشە، دەبێت مرۆڤ پیرۆزی بکات و پشتگیری بکات.

لەبەر ئەوەی زوڵمی زۆر گەورە لە کوردان کرا و سەپاندنی دژە دیموکراتیک لە دژی ئەوان کرا. نەک تەنها کوردان، عەلەوییەکان و هەموو باوەڕی و ڕەنجدەرانیش قازانج دەکەن. لەبەر ئەوەی ٣-٤ میلیۆن دۆلار لەم وڵاتە بۆ پاراستن و ئاسایش خەرج دەکرێت. لەگەڵ هاتنی ئاشتیی ئەم بودجەیە بۆ ڕەنجدەر، خانەنشین و هەموو لایەنێکی کۆمەڵگە خەرج دەکرێت. خاوەندارێتی کردن لە بانگەوازەکە ئەرکی هەمووکەسێکی وڵاتپارێزە.

ئەگەر پڕۆسەی فریودان نەبێت، دەبێت ئیدی زەمینەیەکی کلاسیک و قسەی کڵیشەی موخاتبەکان نەکرێت. هەروەها هەڵوێستی باخچەلی لە بەرانبەر بانگەوازەکە و هەڵوێستی پەکەکە بە بەها دەبینین. دوێنێ گوتی "ڕێگە نادەین ئەم بانگەواز تێک بدرێت". ئەمە بەهادارە. هەربۆیە پێویستە گرەنتی یاسایی دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت".