مانگی سوری کوردستان سەبارەت بە ئاگرەکەی ناوچەی شەمرەخ و چنارە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و بانگەوازی هاوکاری کرد.
ڕاگەیاندراوەکەی مانگی سوری کوردستان بەم شێوەیە:
"پێکەوە بە هانای زیان لێکەوتوانی ئاگرەکەوە بچین!
هاوڵاتیانی بەڕێز
شەوی ٢١ی حوزەیران بە هۆکاری شۆرتی کارەباوە لەگوندەکانی ناوچەی چناری ئامەد و گوندەکانی ناوچەی مێردین ئاگرێکی گەورە دروستبوو و چەندین گوندی گرتەوە و تا سەر بەنداوی گۆکسوی بەردەوام بوو.
جگە لە زیانێکی زۆر مادی، بەداخەوە بەهۆی ئاگرەکەوە بەلایەنی کەمەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٠ کەسی دیکەش برینداربوو. زۆرینەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە گەنج بوون. دۆخی تەندروستی بەشێک لە بریندارەکانیش زۆر سەختەو و گەیاندراون بە نەخۆشخانەکانی ئامەد، مێردین و ڕحاو لە ژێر چارەسەری تەندروستیدان.
هەروەها بە هۆکاری ئاگرەکە لە ناوچەکەدا چەندین ئاژەڵی ماڵی و کێویش سوتاون.
وەک ڕێکخراوەی مانگی سوری کوردستان هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارن دەخوازین و سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی قوربانیان دەرەبڕین.
وەک کارەساتەکانی پێشوو، مانگی سوری کوردستان ئەمجارەش بە زوترین کات کەوتە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوان و دابینکردنی پێدوایستی تەندروستی بۆ زیان لێکەوتووان. مانگی سوری کوردستان بۆ زیان لێکەوتوانی ئاگرەکە هاوکاری مادی کۆدەکاتەوە و لە کەمترین ماوەدا پێداویستیەکانی کەسانی زیان لێکەوتوو دابین دەکات.
بەم بیر و باوەڕدارییەوە بانگەوازی لە کوردستانیان ئەوروپا و دۆستەکانیان دەکەین کە لە ڕێگەی مانگی سوری کوردستانەوە دەستی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتووانی کارەساتەکە درێژ بکەن و هاوکاری مادییان بکەن.
ئامانج: هاوکاری بۆ زیان لێکەوتووانی ئاگرەکە
--------------------------
.Heyva Sor a Kurdistanê e. V
Kreissparkasse Köln
IBAN: DE49 3705 0299 0004 0104 81
BIC/SWIFT: COKSDE33XXX
www.paypal.me/heyvasorakurdistane.“