باوە تورهالی، باوکی دوو شەهیدی بزووتنەوەى ئازادیی کورد کۆچی دوایی کرد
سەڵاحەدین تورهالی باوکی شەهید دکتۆر عەزیز تورهالی و شەهید ئایفەر تورهالی لە شاری ئامەد کۆچی دوایی کرد.
سەڵاحەدین تورهالی باوکی شەهید دکتۆر عەزیز تورهالی و شەهید ئایفەر تورهالی لە شاری ئامەد کۆچی دوایی کرد.
سەڵاحەدین تورهالی باوکی ٢ شەهیدی بزووتنەوەى ئازادی و کوردستان سەرلەبەیانیی دوێنی بەهۆی جەڵتەى دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
سەڵاحەدین تورهالی باوکی شەهیدان دکتۆر عەزیز تورهالی و شەهید ئایفەر تورهالییە و بە درێژایی تەمەنی خۆی و بنەماڵەکەی تێکۆشەر و پشتیوانی بەردەوامی دۆزی ئازادیی کورد بوون.
لە دوای ئەنجامدانی کاروباری یاسایی و عورفی تەرمی باوە سەڵاحەدین تورهالی لەلایەن بنەماڵەکەی و وڵاتپارێزانەوە رەوانەی گۆڕستانی دەریی مێردین لە ئامەد کرا و لە رێورەسمێکی شیاودا بە خاکیان سپارد.
ژ.ت