باوکی شەهیدێکی ڕۆبۆسکی: تێکۆشانمان بۆ دادپەروەری بەردەوام دەبێت

زەکی تۆسۆن کە لە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا کوڕەکەی شەهید بوو، لەبارەی هەڵوێستی دادگا لەسەر دۆسیەکە قسەی کرد و وتی، "دەیانەوێت بێدەنگمان بکەن، بەڵام تێکۆشانمان بۆ دادپەروەری بەردەوام دەبێت."

لە گوندی ڕۆبۆسکی ناوچەی قلەبانی شڕنەخ، لە ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠١١ دا بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٣٤ گەنج و منداڵی ڕۆبۆسکی شەهید بوو. ٩ ساڵ بەسەر کۆمەلکوژیەکەدا تێپەڕی، بەڵام هیچ پێشکەوتنێک لە دۆسیەکەدا ڕووینەداوە. سیاسەتی سزانەدانی دەوڵەت وەک هۆکاری سەرەکەی پێشنەکەوتنی دۆسیەکە دەزانرێت.

زەکی تۆسۆن کە لە کۆمەڵکوژیەکەدا محەمەد عەلی تۆسۆنی کوڕی لەدەستدا، لەبارەی دۆخی یاسایی دۆسیەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

'دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی دادپەروەریە بۆ گەلی کورد'

تۆسۆن رایگەیاند، ئەوان چاودێری دۆسیەکە دەکەن، بەهۆی بەرپرسیاری سەندیکاکانی پارێزەران سەردانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا شینەکرایەوە. تۆسۆن باسی ئەوەی کرد کە ئەگەر پارێزەران دۆسیەکەیان تەواو بکردایە، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیارێکی بەم شێوەیەی نەدەدا، بەڵام لە ئێستاش بەدواوە، تێکۆشانی یاسایی خۆیان بەردەوامی پێدەدەن.

تۆسۆن وتی، "ئێمە سەردانی نەتەوە یەکگرتووەکانمان کرد. بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان هەموو رێگایەک تاقیدەکەینەوە و بەهۆی ئەوەی زوڵمان لیدەکرێت، پارێزەرەکانمان دەستیان بە قۆناغێکی نوێ کرد، بەڵام زیاتر لە ساڵ و نیوێکە، داواکاری کۆماری قلەبان، دۆسیەی ئێمەی داخستووە. وەک کەسایەتی هیچ هیوایەکمان دادپەروەری نەماوە. بەڵام بێگۆمان دەمانەوێت دادپەروەری جێبەجێ بکرێت. ئەگەر بۆ ڕۆبۆسکی دادپەروەری جێگیر ببێت، دەرگای هەموو ناحەقیەکان کە لەبەرانبەر گەلی کورد کراوە دەکرێنەوە."

'هیچ کەسیک بەڵێنەکانی نەبردە سەر'

تۆسۆن وتی، "لەبەرئەوەی داوای دادپەروەریمان کرد، سکاڵا نەما لەسەرمان تۆمار نەکەن. بە تەنها لەبەرانبەر من ٤ سکاڵا تۆمارکراون. لەبەرانبەر زۆربەی گوندنیشانی ئێمە سکاڵا تۆمارکراوە. هەوڵی بێدەنگکردنمان دەدەن. واتە دەیانەوێت لە ڕۆبۆسکی بێدەنگی و تێنەگەیشتن هەبێت. تا ئێستا کەس بەڵێنەکانی نەبردووەتە سەر. ئێمە بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین. هیچ نەبێت تا جێبەجێکردنی بەڵێنەکان، بەردەوامی بە گەڕانمان بۆ دادپەروەری دەدەین."

ف.ق