بناری قەندیل بۆردوومان کرا

دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی جەنگی چەند گۆڕەپانێکی لە بناری قەندیل بۆردوومان کرد.

بناری قەندیل

بەگوێرەی زانیارییەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەوروبەری کاتژمێر ١٥:٠٠ دارستانی بەری قۆپان بەرامبەر گوندی ئێندزێی لە سنووری شارەدێی سەنگەسەر و چیای دڕەبی لە شارەدێی وەرتێ بۆردوومان کردووە.

پەیوەست بە بۆردوومانەکە زانیاری زیاتر بەردەست نەخراوە، بەرپرسانیش بەشێوەیەکی سیستەماتیک درێژە بە بێدەنگی خۆیان دەدەن.

بەگوێرەی ئامارەکانی سی پی تی، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر لە ٨٣٣ جار هێرش و بۆردوومانی لەسەر خاکی باشووری کوردستان ئەنجامدراوە، لەم هێرشانەدا ٨ هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە.