بنەماڵەکەى چاوەڕێی وەرگرتنەوەى تەرمی گەریلا شەهیدەکەیان زاڵ شەنگالین

حەمید یڵماز (زاڵ شەنگالی) گەریلای هەپەگە لە شەڕێکدا لە ئەلکێ شەهید بوو بوو. بنەماڵەکەى بۆ وەرگرتنەوەى تەرمی رۆڵە شەهیدەکەیان و بۆ پشکنینی دی ئێن ئەى رۆیشتن بۆ شرنەخ.

حەمید یڵماز (زاڵ شەنگالی) لە ٩ی ئەیلول دا لە ناوچەى ئەلکێی شرنەخ لە شەڕدا شەهید بوو. بنەماڵەکەى لە پارێزگای تەکیرداغەوە هاتوون بۆ شرنەخ بۆ ئەوەى پشکنینی دی ئێن ئەى بکەن و تەرمی رۆڵە شەهیدەکەیان وەربگرنەوە.

تەرمی زاڵ شەنگالی ماوەى هەفتەیەک لە نەخۆشخانەى حکومیی شەنگال راگیرابوو و دواتر دەوڵەتی تورک بەبێ ئاگادار کردنەوەى بنەماڵەکەى و بە دزییەوە لە گۆڕستانی بێکەساندا شاردبوویەوە.

بنەماڵەکەى ئێستا چاوەڕێین تەرمی رۆڵەکەیان وەربگرنەوە و لە وان بە خاکی بسپێرن.

ژ.ت