بەرخۆدانی گەلی شەنگال ٦٢ ڕۆژە بەردەوامە

خەڵکی شەنگال ٦٢ رۆژە لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان ئێشکگری دەکەن و پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزیدخان دەکەن.

چالاکی ئیشکگرتنی خەڵکی شەنگال لە دژی ڕێکەوتنی نێوان پەدەکە و بەغدا لە دژی شەنگال، لە ٦٢هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

لە دژی ڕێکەوتنی نێوان پەدەکە و بەغدا لەسەر شەنگال و بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان، ئەمڕۆ ٦٢ ڕۆژە خەڵکی شەنگال بە دروشمی “ئێمە هەموومان ئاسایشین” لە پێش ناوەندنی ئاسایشی ئێزدخان لە شەنگال چادریان هەڵداوە و ئیشک دەگرن.

ئەمڕۆش لە گەلێک گوند و ناوچەی شەنگال خەڵک سەردانی چالاکییەکەیان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکوانان دەربڕی و بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە ٩ی کانوونی ٢٠٢٠ کاتی ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد خەڵکی شەنگال لە دژی ئەو ڕێکەوتنە چالاکی دەکەن.

ک-ش