بەرخودانی ئێشکگریی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" لە شەنگال ٢ مانگە بەردەوامە
چالاکیی ئێشکگریی شەنگالییەکان بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە ٦٠هەمین رۆژدایە و درێژەى هەیە.
چالاکیی ئێشکگریی شەنگالییەکان بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە ٦٠هەمین رۆژدایە و درێژەى هەیە.
هاووڵاتییانی شەنگال لە چوارچێوەی دژایەتیکردنی رێککەوتنی بەغدا – پەدەکە لەسەر شەنگال، بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان، لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی شەنگال چادریان هەڵداوە.
چالاکییەکە بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" بەڕێوەدەچێت و ماوەى ٦٠ رۆژە لەلایەن ئەنجوومەن و رێکخراوەکانی شەنگالەوە بەڕێوەدەچێت.
ژ.ت