مەجلیسی بەڕێوەبەریی شەنگال بە بەشداریی سەرجەم کۆمەڵگای شەنگال سەبارەت بە دۆخی شەنگال و هەڵوێستی دەوڵەتی عێراق لە مەجلیسی گەلی سنونێ لێدوانێکی بۆ ڕای گشتی خوێندەوە.
لەسەر ناوی لێژنەی عەشایری شەنگالەوە دەخیل مراد قسەی کرد. دەخیل مراد پشتگیری لە بەیاننامەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کرد و وتی: "تا کۆتایی دەستبەرداری دۆسیەکەمان نابین". با عێراق لەگەڵ ١٠ـەمین ساڵەی فەرمانی ٢٠١٤ لەسەر شەنگاڵ دان بە کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکاندابنێت."
لە بەیاننامەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگالدا هاتووە:
"وەک لە دەستووری عێراقدا نووسراوە، وڵاتی عێراق لە چەندین باوەڕ، ئایین، دین، گەل و نەتەوە پێکدێت. ئێمەش وەک گەلی ئێزدی هه زاران ساڵه لەم وڵاتەدا به دین و باوەڕ و کولتووری خۆمانەوە دەژین. بوونی کەلتوور و باوەڕی ئێزیدی سامانێکی گەورەیە بۆ عێراق. لە بناغی باوەڕەکەماندا ژیانی ئاشتی و یەکێتی لەگەڵ ئایین و گەلانی دراوسێدا شتێکی بنەڕەتییە. دەزانین سەقامگیری و ئارامی عێراق سەقامگیری و ئارامی شەنگالیشە. ئارامی و سەقامگیری شەنگال سەقامگیری و ئارامی هەموو عێراقە.
خۆبەڕێوەبەریی شەنگال چارەسەری هەموو کێشەکانە، لەم دواییانەدا لەسەر ئێزدییەکان قسەوباسێک دروست بووە. زۆرێک لە لایەنەکان بە گوێرەی خۆیان پێناسەمان دەکەن. ئێمە دەزانین کە ئەم قسەوباسانە دوور لە ئامانجی سیاسییەوە نییە. پرسی ئێزیدییەکان وەک نەتەوەیەک ناسراوە. ڕۆژەڤی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە دەستووری عێراق مافی چارەی خۆنووسین و خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستنی پێبەخشیوین. خۆبەڕێوەبەریی لە شەنگالی پیرۆز پێکەوە لە گەڵ هەبوو گەلانی دیکە دامەزراوە. دەسەڵاتدارانی دەوڵەت و زۆرێک لە نوێنەرانی گەل و باوەڕییەکان لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئێمەدا، خۆبەڕێوەبەری بە شتێکی ژیانی بۆ شەنگال و دەرفەتێک بۆ دیموکراسی عێراق دەبینن.
لە هەموو شتێک گرنگتر ئەوەیە دان بە کۆمەڵکوژی شەنگاڵدا بنێن
ئەو لایەنانەی دەڵێن ئێزیدییەکان وەک گەلێک دەناسین. ڕێگای ناسینی ئەو ڕاستییە لە ڕێگەی داننان بە ئیرادەی ئێزدییەکان و داننان بە خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و داننان بە مافی خۆپارێزی ئێزدییەکانەوە دەکرێت. هەنگاوی یەکەم قبوڵکردنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانە. تا ئەو هەنگاوە نەگیرێتەبەر، سەرجەم ئەو قسانەی سەبارەت بە ئێزدییەکان دەکرێت دوورن لە ڕاستییەوە وهیچ سوودێکی نابێت، لە ئەنجامدا وەک قسەی سیاسەتمەدارە فێڵبازەکان دەبینین."
بەیاننامەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی شەنگال" کۆتایی هات.