چالاکوانەکانی هەرێمی سەرحەد لە وانەوە بەرەو گەملیک بەرێکەوتن

چالاکوانەکانی هەرێمی سەرحەد بۆ ' ڕێپێوانی گەملیک' لە وانەوە بەرێکەون و پەیامی ' بە هەموو شێوەیەک بەردەوامی بە ڕێپێوانەکە دەدەین'دا.

چالاکوانەکانی هەرێمی سەرحەد بۆ ' ڕێپێوانی گەملیک' کە بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان ' هەدەکە'، کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (دەتەکە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد 'یەژەئا'. پارتی دیموکراتی گەلان 'هەدەپە'، پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی 'دەبەپە' و مەد توهاد – فەد ڕێکخراوە، لە وانەوە بەڕێکەوتن.

بەر لە ڕێپێوانەکە کە بە دروشمی ' ئێمە لەدژی سیاسەتی گۆشەگیری، بۆ پاراستنی ئازادی بەرەو گەملیک بەڕێدەکەوین'، گەل لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپەی وان کۆبوە و کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدرا.

'بە هەموو نرخێک ڕێپێوانەکە ئەنجام دەدەین'

دیلان دیرایەت تاشدەمیر' پەرلەمانتاری هەدەپەی ئاگری لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند کە هەول دەدرێت لە شارەکانی کوردستان و تورکیا ڕێپێوانەکانیان ئاستەنگ بکرێن و وتی، " بە هەموو نرخێک بێت، ڕێپیوانەکەمان بەردەوام دەبێت. ئێوە بە هەموو رێگریەکان و چەکەکانتان ناتوانن رێگری لە رێپێوانەکە بکەن."

دواتر چالاکوانانی هەرێمی سەرحەد سواری ئۆتۆمبێڵەکانیان بوون و بەرەو ناوچەی گەملیکی بورسا بەڕێکەوتن.
ف.ق