ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه راگه‌یه‌نراویدا و تیادا رایگه‌یاندووه، "به‌رخودان و چالاكی هاوڕێیانمان له تونێله‌كانی شه‌ڕ و تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به گیانی فیدایی، بڕیارداری سه‌ركه‌وتن و ئیراده‌ی پۆڵایینی ئاپۆیی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه. هاوڕێیانمان بۆ یادكردنه‌وه‌ی قاره‌مانانی زه‌ندورا كه ساڵی ٢٠٢١ شه‌هیدبوون چالاكیان ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامدا ١٧ داگیركه‌ر سزادران، ٤ داگیركه‌ریش برینداربوون، ٣ كامێرای حه‌راری و سستمێكی رادار له‌ناوبران. سوپای توركی داگیركه‌ر ٣٧ جار به ته‌قه‌مه‌نی و ٢٤ جاریش به چه‌كی كیمیایی و گازی ژه‌هراوی تونێله‌كانی شه‌ڕیان بۆردومان كرد. گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ٢٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٢٠ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووریشه‌وه به كاتیوشا بۆردومان كران".
به‌پێی راگهیهنراوهكه زانیاری فراوان له‌سه‌ر چالاكییه‌كه به‌م جۆره‌یه:
"له هه‌رێمی ئاڤاشین:
٨ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠١:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ كامێرای حه‌راری و سیستمی راداری داگیركه‌ران كه له گۆڕه‌پانه‌كه جێگیریان كردبوو، له لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه له‌ناوبران. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ٢ كامێرای حه‌راری و سیستمێكی راگار تێك‌شكێنران.
٨ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٥:٣٥ به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ درا. له چالاكییه‌كه‌دا ٤ داگیركه‌ر سزادران و داگیركه‌رانیش كه گورزیان به‌ركه‌وت تائاستێك كشانه‌وه.
له هه‌رێمی مه‌تینا:
٦ی حوزه‌یران له دژی داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی سوك و نیمچه ئۆتۆماتیك چالاكییان سازكرد. له چالاكییه‌كه‌دا ٤ داگیركه‌ر سزادران.
٧ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٢:٠٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری به چه‌كی نیمچه ئۆتۆماتیك له داگیركه‌ران درا. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا، ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون.
٨ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٨:٤٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری به چه‌كی قورس له داگیركه‌راندرا. له چالاكییه‌كه‌دا ٥ داگیركه‌ر سزادران، ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون.
٨ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٥:٥٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم كامێرایه‌كی حه‌راری به نیشانشكێن له‌ناوبرا.
له هه‌رێمی زاپ:
٨ی حوزه‌یران له ٠٧:٠٠ دا له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر، له دژی داگیركه‌ران كه هه‌وڵیان ده‌دا جێگیرببن هێزه‌كانی یهژهئاستارمان به نیشانشكێن چالاكییان كرد. له چالاكییه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا.
٨ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٤:٢٠ و ١٧:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی شه‌هید شاهین به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران درا. داگیركه‌ران كه گورزییان به‌ركه‌وت ناچاربوون تا ئاستێك بكشێنه‌وه.
٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٠:٠٠ و ٠٢:١٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر له دژی داگیركه‌ران هێزه‌كانی یهژهئاستارمان چالاكی نیشانشكێنیان كرد. له ئه‌نجامدا ٢ داگیركه‌ر سزادران.
هێرشه‌كان به چه‌كی كیمیایی
ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌نجامی داون:
٧ و ٨ی حوزه‌یران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، داگیركه‌ران له به‌رده‌م تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید عاكیف ئاگریان كرده‌وه و هه‌وڵیاندا دوكه‌ڵ بخه‌نه ناو تونێله‌كانه‌وه.
٨ی حوزه‌یران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید هه‌ژار و شه‌هید عاكیف ٩ جار به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
٨ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٧:٣٠ داگیركه‌ران له به‌رده‌م تونێله‌كانی شه‌ڕ له وه‌رخه‌لێ ئاگریان كرده‌وه و هه‌وڵیاندا دوكه‌ڵ بكه‌نه ناو تونێله‌كان. كاتژمێر ١٨:١٠ به گازی بیبه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر تونێله‌كان.
٨ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٨:٠٠ تا ١٨:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین ٢٦ جار به ته‌قه‌مه‌نی و ١٨ جاریش به چه‌كی كیمیایی تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید هه‌ورێ بۆردومان كران.
٨ی حوزه‌یران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران جارێك به ته‌قه‌مه‌ن تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆردومان كران.
هێرشه‌كان به فڕۆكه، هه‌لیكۆپته‌ر و كاتیوشا
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
٧ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٨:٢٠ له هه‌رێمی گاره ده‌وروبه‌ری گوندی گوزه به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ جارێك بۆردومان كرا.
٧ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا بۆردومان كرا.
٨ی حوزه‌یران هه‌رێمی خواكورك، گۆڕه‌پانی ئاوی لۆلان و شاخی شه‌هید حه‌قی به كاتیوشا بۆردمان كرا.
٨ و ٩ی حوزه‌یران شاخی هه‌كاری، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، كاركه‌ر، ئه‌شكه‌وتی برینداران به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر ٢٠ جار بۆردومان كران.
٨ و ٩ ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی وه‌رخه‌لێ، چیاڕه‌ش، ئه‌شكه‌وتی بریندارن، چه‌مچۆ و شاخی به‌هار ٢٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران".
هـ . ب