چالاکی مانگرتن لە خواردن لە مەخمور لەلایەن گروپی حەوتەمەوە بەردەوامە

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) چالاکی مانگرتن لە خواردن لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ، لەلایەن گروپی حەوتەمەوە بەردەوامە.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) چالاکی مانگرتن لە خواردن لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی عەشتار بەردەوامە.
چالاکیەکە کە لە ناوەندی دەزگای خانەوادەی شەهیدان ئەنجام دەدرێت، ١٣ رۆژە بەردەوامە.
ئەمڕۆ گروپی حەوتەم چالاکیەکەی وەرگرت و مەراسیمێک ئەنجامدرا.
چالاکوانان سوورن لەسەر ئەوەی تا کۆتایی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نەهێنرێت، دەست لە چالاکیەکەیان هەڵنەگرن.
ز.ش