چالاکی مانگرتنی زیندانیان ٣٤ رۆژە بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لە خواردن کە لە زیندانەکاندا لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد راگەیەنرا، ٣٤ رۆژە بەردەوامە. چالاکی مانگرتن لە مەخموریش دەستیپێکردووە.

بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئازادکردنی، لە ٢٧ی تشرینی دووەمدا ، لە زیندانەکانی تورکیا و باکوری کوردستان، دەست بە چالاکی مانگرتنی بێدەم و خولی کرا. مانگرتنەکە ٣٤ رۆژە لەلایەن گروپی حەوتەمەوە بەردەوامە.

لە کەمپی مەخموریش چالاکی مانگرتن لە خواردن لەدژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد ١٣ رۆژە بەردەوامە.

ف.ق