بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان لە ٥هەمین ڕۆژدایە. بەهۆی سیاسەتەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپەوە تا دێت ئاماری قوربانیان زیاتر دەبێت و هێشتا دەیان هەزار کەس لە ژێر دارپەردوەکاندان.
٢١:١٩
لە چوری سویسرا پرسەدانرا
لە شاری چوری سویسرا ٩ خانەوادەی خەڵکی مەلەتی، مەڕەش و سەمسور کە خزمەکانیان لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە، پرسەیاندانا. کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدانی سویسرا، بەڕێوەبەرانی دەستوی دیموکراتی کوردی سیویسرا و زۆر کەس بەشداریان لە پرسەکەدا کرد.
٢١:١٦
ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٢ هەزار و ٣٢٧ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا لە باکور و تورکیا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٢٢ هەزار و ٣٢٧ کەس. هەروەها ٨٠ هەزار و ٢٧٨ کەسیش بریندار بوون.
٢١:٠٥
لە ئەلبیستان کەشوهەوایەکی سار هەیە و هاوڵاتیان لە دۆخێکی خراپدان
٢١:٠٠
بەشتاش: ئاکەپە و مەهەپە ١٦ پێشنیازی ئێمەی بۆ بومەلەرزە رەت کردەوە
دوای بومەلەرزەکەی مەرەش، گەل، پارتە سیاسیەکان، دەزگا کۆمەڵایەتیەکان، هەوڵی رزگارکردنی لێقەوماوان دەدەن. دەرکەوت کە حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە تاوەکو ئێستا زۆر پێشنیازینامەی بۆ لێکۆلینەوە لە بومەلەرزەکە رەت کردووەتەوە.
مەرال دانش بەشتاش پەرلەمانتاری هەدەپە لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، رایگەیاند کە دەسەلاتی ئاکەپە و مەهەپە، ١٦ پێشنیازنامەی ئەوانی بۆ لێکۆلینەوە لە بومەلەرزە رەت کردووتەوە.
مەرال دانش بەشتاش وتی:
" ئێمە وەک هەدەپە، بۆ لێکۆلینەوە لە بومەلەرزەکە، ١٦ پێشنیازنامەمان، پێشکەش کرد، بەڵام بە دەنگی ئاکەپە و مەهەپە رەتکرانەوە. وڵامی پێنشیازەکانمانیان نەدایەوە. بە چەند قسە پشیتگوێیان خست. ئەوانەی پرۆژەی لێبۆردنی وەبەرهێنانیان پەسەند کرد، رێوشوێنەکانیان رەت کردەوە. گۆناحی ئەم کارەساتە لەسەر شانی ئێوەیە."
ف.ق
٢٠:٢٥
لە سەرگۆلان کێشەی کەمی ئاو هەیە
٢٠:١٧
دیمەنی باڵەخانە رووخاوەکان لە ناوچەی سەرگۆڵانی سەمسور
٢٠:٠٥
دۆخی هاوڵاتیان لە ناوچەی سەرگۆلانی سەمسور
١٩:٥٠
خۆبەڕێوەبەری و تەڤ دەم سەردانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەیان کرد
شاندێک لە بێریڤان خالد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، حەمدان ئەل عوبێد جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری، خەریب حسۆ هاوسەرۆکی تەڤ دەم، سەردانی زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە لە گەڕەکەکانی شێخمەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب کرد و لە دۆخی زیانلێکەوتووانیان کۆڵیەوە.
١٩:٣٠
دەوڵەتی تورک ریگەی نەدا ٣٠ کۆنتەینەر بگەنە ئەلبیستان
هاوڵاتیانی ئەوروپا ٣٠ کۆنتەینەریان لە ئەرزەرۆم کڕی و ناردیانە ئەلبیستان بەڵام لەلایەن سەربازانی تورکەوە ریگریان لێکرا.
ئەو کەسانەی کە لە رێکخستنی هاوکاری ئەلبیستان کار دەکەن، خۆیان گەیاندە پەرلەمانتارانی هەدەپە و دۆخەکەیان بە بەرپرسانی هەدەپە راگەیاند. بەڵام تاوەکو ئێستا رێگە نەدراوە کۆنتەینەرەکان بگاتە دەستی هاوڵاتیان.
١٩:٠٠
تەرمی ١٦ کەس کە لە بومەلەرزەدا گیانیان لەدەستدابوو لە سێرت بەخاکسپێردران
لە باڵەخانەی زافەر لە کۆڵانی ئالبای کەمال بوزکورتی گەڕەکی ئەسەنلیکی هاتای، ١٣ کەس لە خانەوادەیەک گیانیان لەدەستدا. ١٣ تەرمەکە بۆ سێرت رەوانەکران و لەلایەن سەدان کەسەوە رێورەسمیان بۆ ئەنجامدران.
هەروەها سێ برا بە ناوەکانی حەکیم، نەوزاد و ریدڤان بۆ کارکردن چووبوونە مەرەش، لە ژێر داروپەردووی هۆتێلێکدا گیانیان لەدەستدا. تەرمی سێ براکە لە پزیشکی دادی دەوڵەت وەرگیران و لە گۆڕستانی گەڕەکی سەیرانتەپە بەخاکسپێردران.
١٨:٤٠
بوڵدان و کلچدارئۆغلۆ لێکۆلینەوەیان لە باڵەخانەکانی ئامەد کرد
هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە پەروین بوڵدان و شاندێکی هەدەپە و کەمال کلچدارئۆغڵۆ سەرۆکی جەهەپە و شاندێکی پارتەکە سەردانی ئەو هاوڵاتیانە کرد کە شەش رۆژن لە باڵەخانەیەک لە ناوچەی ئۆفیسی ئامەد چاوەڕێ دەکەن کەسوکاریان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەدا رزگار بکرێن.
بوڵدان رایگەیاند، شەش رۆژە هەدەپە بە دەرفەتی خۆی هاوکاری لێقەوماوان دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هاوسەرۆکی شارەوانیەکانیان لە زینداندان و قەیوم لە جێگەیان دانراوە. دەستیان بەسەر شارەوانیەکانماندا گرتووە، ئەگەر بەم شێوەیە نەبواتە، تاوەکو ئێستا برینەکانمان شارێژ دەکرد.
سەرۆکی گشتی جەهەپەش وتی، " باڵەخانەکان بە باشی دروست ناکرێن. بە رێک و پێکی دروست ناکرێن، کێشەکە ئەمەیە. کێشەکە ئەوەیە کە لەو شوێنانەی بومەلەرزە تێیدا روویداوە، بە باشی رێکخستن ناکرێت. بەو هۆیەوە هاوڵاتیان ئازار دەبینن. قوربانیەکی بومەلەرزەکە وتی، " ئەمە بومەلەرزە نییە، کورد دەکوژن. دەوڵەت مافمان زەوت دەکات. ئێمە لە کۆڵانەکان دەخەوین. کچەکەم خاوەن پێداویستی تایبەتە. لەنێو باخەکان دەژیم. تەلەفونم بۆ بەرپرسان و پۆلیس کرد بەڵام وڵاممان نادەنەوە."
١٨:٢٥
ئوزان سەرحەد و مەرڤە نازلیجان کە لە چادری سومەرپارک لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد بە خۆبەخشی کار دەکەن وتیان کە پێداویستی سەرەتایی بۆ زیانلێکەوتووان کۆکراوەتەوە، بەڵام ئافاد هەمووان دەفروشێت.
١٨:٠٠
زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە: پێویستە دەوڵەت بکێشێتەوە
سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک، لەگەڵ پەرلەمانتارانی هەدەپە فەلەکناس ئوجا، سەعید دەدە، ریدوان توران و بەهجەت یڵدرم لە سەمسور سەردانی گەلیان کرد. زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە لە شارەوانی یایلاکۆناک و لە جەمخانەی یەنی مەحەلە بۆ شاندی هەدەپە باسی پێداویستیەکانیان کرد و داوایان کرد دەوڵەت لە ناوچەکانیان بکشێتەوە.
١٧:٣٠
"هاوکارییەکانتان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە جێگای ئومێد و یەکێتی و برایەتییە"
کۆمەڵەی هێڤی دەستی بە کۆکردنەوەی هاوکاریی کرد بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی چەند رۆژی ڕابردوو کە لە سوریا و تورکیای دا لە نێوانیشیاندا باکور و رۆژئاوای کوردستان.
١٦:٠٠
هیچ رێکخستنێک نییە
دکتور ئوزدەن گونگور لەسەر ناوی ژوری پزیشکانی ئەستەنبوڵ لە ناوچەی چاغالئۆغلۆ هاتای کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا و رایگەیاند، هیچ رێکخستنێک نییە. ئەوان بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووەکان چوونەتە ناوچەکە، بەڵام ئافاد رێگەیان نادات هاوکاری هاوڵاتیان بکەن.
دکتور ئوزدەن دەشڵێت، نەخۆشخانەیەکی ٧٥٠ قەرەوێلەیی هەبوو، بەڵام رووخاوە. لە هاتای هەموو نەخۆشخانەکان رووخاون. ئەگەر ئەو نەخۆشخانانە نەرووخانایە، بە هەزاران کەس رزگار دەکران.
١٥:٤٩
لە سەرگۆلانی سەمسور رێگایەک درزی بردووە
١٥:٣٠
هەدەپە سەردانی ئیسلاحیەی کرد
ساروخان ئولوچ سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، ئایشە ئاجار باشاران، نورا ئیمیر، فیلیزکەرەستەجیئۆغلۆ، موعەزەز ئۆرهان و مەحمود توغرەل پەرلەمانتەرانی هەدەپە سەردانی دیلۆکیان کرد و لە دۆخی زیانلێکەوتووانیان کۆڵیەوە. لەوێ نزیکەی هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و بە هەزاران کەسیش بریندار بوون.
گەل رایگەیاند کە پێویستیان بە چادر و سۆبا هەیە. ساروخان ئولوج رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک هاوکاری لەنێو بوخبەیەکدا بڵاو دەکات. ئولوچ باسی ئەوەی کرد کە گەل وتویەتی ' وڵاتمان رزگار بکەن، نەک دەوڵەت' و بانگەوازی فراوانکردنی هاوکاریەکانی کرد و وتی، " درەن رزگاکردن دەبێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیەکی زیاتر گیانیان لەدەست بدەن."
ف.ق
١٥:٠٠
دیمەنەکانی ئەلبیستان
١٤:٣٥
لە کەرکوک هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بەردەوامە
١٤:٠١
لەسەدا ٨٠ شاروچەکی کولاری ناوچەی نورحەق رووخاوە
لە شاروچەکی کولاری ناوچەی نورحەقی مەرەش تاوەکو ئێستا ٦٠ کەس بەخاکسپێردراون و دەگوترێت زۆر کەس لەنێو باڵەخانە رووخاوەکاندا ماون. ژمارەی دانیشتوانی شاروچکەکە بەرلە بومەلەرزە ٥ هەزار کەس بوون بەڵام سەدا ٨٠ی شاروچکەکە رووخاوە و دوای ٥ رۆژ ئافاد چووەتە شارەکە.
١٣:٢٩
حزبەکانی باشوری کوردستان پشتیوانی لە کەمپینی هەدەپە دەکەن
پشتویانی گەل و حزبەکانی باشوری کوردستان بۆ ئەو کەمپینەی لەلایەن نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان لە هەولێر لە دوای بومەلەرزە لە باکور و رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، بەردەوامە.
ئەمڕۆ لە هەولێر بزوتنەوەی گۆڕان، حزبی شیوعی، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بزوتنەوەی دیموکراتیکی گەلی کوردستان و یەکێتی نەتەوەییە دیموکراتیکی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی هەدەپەیان کرد. ئەو حزبانە پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپینەکەی هەدەپە کە لە پێناو پشتیوانی لە لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان رایگەیاندووە، دەربڕی.
١٣:٢٣
لە ئەدەنە ٥٠٠ کەس ژیانیان لەدەستداوە
لە بومەلەرزەکەدا لە ئەدەنە ١٢ بینا رووخان. زیان بەر ژمارەیەکی زۆر بیناس کەوتوون. سەرۆکی ژوری پزیشکانی ئەدەنە سەلاحەدین مەنتاش باسی لەوەکرد کە لە ئەدەنە ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٧٥٠٠ کەسیش لە نەخۆشخانەکان چارەسەریان بۆدەکرێت.
١٣:١٣
داگیرکەران هێرشیان کرد: گەریلایەک شەهید بوو
سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەریلا کە بەهۆی بومەلەرزەوە بڕیاری راگرتنی چالاکییان دابوو. لە هێرشی داگیرکەراندا کە رۆژی ٩ی شوبات بە چەکی قورس ئەنجامدرا گەریلایەک بە ناوی مەزڵوم شەهید بوو.
١٣:١٢
لانیکەم ٢١ هەزار کەس ژیانیان لەدەستداوە
بە گوێرەی زانیارییەکان کە دەوڵەتی تورک بڵاویکردوونەتەوە ٢١ هەزار و ٤٣ کەس بە هۆی بومەلەرزەوە ژیانیان لەدەستداوە و ٨٠ هەزار و ٩٧ کەسیش برینداربوون.
١٣:٠٦
لە سەمسور لانیکەم ٥ هەزار کەس ژیانیان لەدەستداوە
بە گوێرەی زانیارییەکانی بەرپرسانی نەخۆشخانەی پەروەردە و فێرکاری سەمسور و کرێکارانی گۆڕستانی سەمسور لانیکەم ٥ هەزار کەس ژیانیان لەدەستداوە. بەسەدان تەرمیش ماون بە خاکبسپێردرێن و سەدان تەرمیش لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندان. (ئاژانسی مەزۆپیتامیا)
١٣:٠٣
بینا لە دژی بومەلەرزە چۆن دروست دەکرێن؟
لە ٣ی کانونی دووەمی ١٥٥٦ لە شاری شانگهای چین بومەلەرزەیەک بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٨٣٠ هەزار کەس. هۆکاری مردنەکان ئەو خانوانە بوون کە بە بەرد و بە شێوەیەکی خراپ دروست کرابوون.
١٢:٢٢
حاتەمئۆگیولاری پێداویستییە بەپەلەکانی ئاشکرا کرد
پەرلەمانتاری ئەدەنەی هەدەپە تولای حاتەمئۆگیولاری لە شەشەم رۆژی بومەلەرزەکەدا لە هاتایەوە پێداویستییە بەپەلەکانی ئاشکرا کرد. حاتەمئۆگیولاری باسی لەوەکرد کە هێشتا سەرەکیترین پێداویستی، پێویستبوونی تیمی گەڕان و پشکنینە، دەبێت دەستبەجێ خێمە دابندرێن، لە دەرەوە لە رووی جل و بەرگیشەوە هاوکاری بکرێن و لە سمانداغ و هاتای خەڵک هەوڵ دەدەن کە لە ناوەندی هاوکاری کە ئەوان دایانمەزراندووە هاوکاری وەربگرن.
١٢:١٧
لە مێرسین ژنان ئەو نانانەی دروستیان کردوون بەرەو ناوچەکانی بومەلەرزەیان نارد
لە چوارچێوەی کەمپینێکی رێکخستنی شارەکەی هەدەپە لە مێرسین ژنان تەندوریان داخست و نایان دروست کرد، ژنان لە یەکەم رۆژ بەدواوە هەزاران نانیان بۆ ناوچەکانی بومەلەرزە نارد.
١٢:١٤
تەتەبە: ٣٠ پزیشک گیانیان لەدەستداوە
یەکێتی پزیشکانی تورک (تەتەبە) رایگەیاند کە لە ١٠ شار کە بومەلەرزە تیایاندا روویداوە ٣٠ پزیشک گیانیان لەدەستداوە.
١٢:١٠
عەبدوڵا ئۆجالان: کەوتووینەتە سەردەمی قەیرانی ئیکۆلۆژیک
ەبێت رێکخراو و چالاکوان خۆیان لە شەقامە تەسکەکانی شارەکانەوە بگەیەننە ناو تەواوی کۆمەڵگا، بەتایبەتی خۆیان بگەیەننە ژیانی کۆمەڵگای گوند و کشتوکاڵیئیکۆلۆژی بە شێوەیەکی بنچینەیی رێبەری چالاکییەکانی ژنان، کۆمەڵاگی گوند و کشتوکاڵی، تەواوی کۆچبەران و بێکارانە.
١١:٢٠
تونچ: ئامانجی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە کورد و عەلەوییەکان لە هەرێمەکەدا نەمێننەوە
سیاسەتمەدار و نوسەر عەزیز تونچ باسی لەوەکرد کە هاوکارییەکان بۆ کورد و عەلەوی ئاستەنگیان بۆ دروست دەکرێت و وتی، بۆ ئەوەی کورد و عەلەوی لە ناوچەکە نەمێنن، دەوڵەت بومەلەرزەکە وەک دەرفەت دەبینێت.
١٠:٣٦
لە سوریا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ٣ هەزار و ٥٥٩ کەسە
لە سوریا ژمارەی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٣ هەزار و ٥٥٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٥ هەزار و ٣٣٣ کەس بەرزبووەوە. باس لەوە دەکرێت کە تائێستا ژمارەیەکی زۆر لە ژێر داروپەردووی خانووەکاندان و ئەگەری هەیە ژمارەکان بەرزتر ببەنەوە.
١٠:٢٦
جیسست: بومەلەرزە کاریگەری کردووەتە سەر ١٧ هەزار و ٦٠٠ زیندانی
کۆمەڵەی کۆمەڵایەتی و مەدەنی سیستمی سزا و پێداچوونەوە (جیسست) رایگەیاند: "لە زیندانی مەرەش ٣ هەزار و ٨٣٠ زیندانی، لە دیلۆک، ئیسڵاحیە، شەهیدکەمال ٧ هەزار و ٦٠٠، لە زیندانی عوسمانیە و تۆپراککالای ٢٤٠ کەس، لە هاتای ٣ هەزار و ٥٠٠، لە زیندانی سەمسور ٦٠، لە زیندانی ئاکچاداغی مەلەتیە هەزار و ٣٧٠ زیندان لە ناوچەکانی بومەلەرزە لە دەرەوەی سزای یاسایی و جێبەجێکردن ١٧ هەزار و ٦٠٠ زیندانی راستەوخۆ بە هۆی بومەلەرزەوە کاریگەرییان لەسەر داندراوە. هەر پەیوەست بەوە نزیکەی ٧٠ هەزار کە کەسوکاری زیندانیانیش بەهۆی بومەلەرزەوە کاریگەرییان لەسەردانراوە.
١٠:٥٥
لە هاتای ٣٥٠ زیندانی گواسترانەوە
٣٥٠ زیندانی لە زیندانی جۆری تیی هاتای رەوانەی شارەکانی دیکە کران. دوای دوای سەرهەڵدانی زیندانییەکان ١٢ زیندانی لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە بریندارکران و ٣ لەوانە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا. منداڵ، ژن و سیاسەتمەداریش لە ناویاندا ٣٥٠ زیندانی رەوانەی زیندانەکانی ئامەد، ئەدەنە، یۆزگات، یوشاک و ئانتالیا کران. ئەندامی لینژەی زیندانەکانی ناوەندی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئەهەدە) مەهتاب سەرتیش لەو بارەوە رایەگایدن، "لە بنەماڵەی زیندانیانەوە زانیومانە کە زۆرینەی زیندانیانی سیاسی رەوانەی زیندانی جۆری ئێسی ئانتالیا کراون".
١٠:١٢
کەمپینێکی هاوکاری تووشی رووداوی هاتووجۆ بوو
کەمپینێکی گەیاندنی هاوکاری کە لە ئەدەنەوە بەرەو هاتای کەوتبووە رێگە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و بە هۆیەوە چوار کەس برینداربوون.
١٠:٠٣
لە ئامەد ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٨١ کەس
لە ئامەد ئاماری بومەلەرزە تا کاتژمێر ٠٩:٠٠ بەم جۆرەیە: ٢٨١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٠٢ کەسیش برینداربوون، چارەسەری پزیسکی بۆ ١٠٥ کەس بەردەوامە، ٤٢ کەس لە بەشی چاودێری چڕدا چارەسەریان بۆدەکرێت.
١٠:٠١
'ژمارەی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسە'
بە وتەی سەرچاوەیەک کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە، زانیاری ئەوەی لە بەرپرسێکی ئاکەپە وەرگرتووە، کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسە".
١٠:٠٠
یەکێتی ژنانی کوردستان: هاوکارییەکانمان زیاتر بۆ پێداویستییەکانی ژنانە
یەکێتی ژنانی کوردستان لە رێگەی کەمپینی هاناوە هاوکاری پێسکەش بە لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان دەکات و داوای هاوکاری لە هەمووان کرد.
٠٩:٢٩
دەیەوێت تەرمی کەسوکارەکانی وەربگرێتەوە
دیلەک کاراجا کە نەوەکەی لە ژێر داروپەردووی بلۆکی ئەی بینای ئاشیانی یەنی مەحەلەی سەمسور دەرهێنرابوو هێشتاش کوڕەکەی ئومێد و هاوژینەکەی گوڵدەن و نەوەیەکی بە ناوی ئەحمەد کاراجا لە ژێر داروپەردووی بیناکەدان. کاراجا باسی لەوەکرد کە دەیەوێت تەرمی کوڕ، هاوژین و نەوەکەی وەربگرێتەوە (ئاژانسی مەزۆپۆتامیا).
٠٩:٢٥
سیستمی بەرتیل و کۆمەڵکوژی: لێخۆشبوون بۆ بیناسازی
لە تورکیا لە دوای ١٢ی ئەیلولەوە خوڵقاندنی "ئاشتی بیناسازی" وەک جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی نیۆلیبرالیزم بیندرا. لە ساڵی ٢٠٠٢ەوەتا ئێستا کە ئاکەپە هاتووەتەسەر حوکم، ٨ جار لێخۆشبوونی باج بۆ بیناسازی دەرکراوە.
٠٨:٤٩
دانیشتوانی ئەلبیستان باسی بومەلەرزەکە دەکەن
٠٨:٢٣
پایلان: ئەو کەسانەی کە لە ژێر داروپەردووی خانووەکان دەردەهێنرێن بە بێ ئەوەی تۆمار بکرێن بەخاکدەسپێردرێن
پەرلەمانتاری هەدەپە گارۆ پایلان لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاویکردەوە کە "لە سەمسور دوای ئەوەی تەرمەکان لە ژێر داروپەردووی خانووەکان دەردەهێنرێن زۆرینەیان بە بێ ئەوەی تۆمار بکرێن بەخاکدەسپێردرێن. ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بە داخەوە زۆر زۆرە".
٠٨:٢١
نەپەگە: پێویستییەکانی بانگەوازەکەی کەجەکە بۆ راوەستاندنی چالاکی جێبەجێ دەکەین
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە رایگەیاند کە ئەوان پێویستییەکان بانگەوازی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بۆ "راوەستاندنی چالاکی سەربازی" کە بە هۆی بومەلەرزەوە راگەیەنەدرابوو، بە کردەوە جێبەجێ دەکەن.
٠٧:٥٥
لە مەرەش ژنێک رزگار کرا
لە بینای ئایدن لە مەرەش دوای ١٢٢ کاتژمێر مەنەکشە تاباکی تەمەن ٧٠ ساڵ بە زیندوویی رزگار کرا.
٠٧:٥٣
لە ئامەد دوای ١٢٢ کاتژمێر ژنێک رزگار کرا
لە بینای سۆزەلی ئۆفیسی ئامەد ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵ بە برینداری لە ژێر داروپەردوووەکان رزگار کرا.
٠٧:٤٨
بەپێی ئامارەکانی ئافات ژمارەی گیانلەدەستدان ٢٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە
ئافاد رایگەیند کە تا کاتژمێر ٠١:٥٠ دەقەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ هەزار و ٣١٨ کەس ژیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوە هەرێمییەکان باس لەوە دەکەن کە بە دەیان هەزار کەس ژیانیان لەدەستداوە و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە ژمارەی راستەقینە دەشارێتەوە.
٠٧:٣٥
دەمیرچەلیک: دەوڵەت دەیوێت کوردانی عەلەوی لە مەرەش کۆچبەر بکات
دەمیر چەلیک هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان وتی، "دەوڵەت لە رێگەی رەوایەتیدان لە بومەلەرزەوە دەیەوێت کوردە عەلەویەکان دووربخاتەوە بەرەو گەورەشارەکان و لەوێ ئیسلامی تورکی-سونی بەسەریاندا بسەپێنێت. حکومەت دەیەوێت کوردەکان بە تایبەتی کوردە عەلەویەکان لە یەکتر دووربخاتەوە.
٠٦:٢٦
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) باسی لە کار و هەڵمەتەکانی هاوکاری بۆ زیان لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە کرد.
٠٦:٢٥
دوای ١١٠ کاتژمێر ڕزگارکرا
کەسێک پاش ١١٠ کاتژمێر لە بینای تەیمور لە گەڕەکی ئارموتلوی هاتای لە ژێر داروپەردوی بیناڕووخاوەکاندا ڕزگارکرا.
ژ.ت