لە ئەنجامی ئەو بومەلەرزەی رۆژی شەشی شوبات لە باکوری کوردستان روویدا و کاریگەری کردە سەر چەندین شاری تورکیا، رژئاوای کوردستان و سوریا بە هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزارانی دیکەش هێشتا لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندان.
٢٠:١٧
١٩:٤٥
گەل سەربازانی تورکی شەرمەزار کرد
خەدیجە ئاکداغ ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە رایگەیاند، کۆردیناسیۆنی ئێمە بە دروشمی ' ئێستا کاتی پشتگیریە' دەسی بە کەمپەینێک کرد. بە هەزاران کەس لەژێر باڵەخانەکاندا و ئەوانەی دەربەدەر بوون، چاوەڕێی هاوکاری دەکەن. گەل جەندرمەکانی شەرمەزار کرد.
١٩:٣١
چەند رۆژە داوای هاوکاری دەکەن، بەڵام هاوکاریەکە نەگەیشتووە
سەڤیم یەنیئۆجاک بۆ ئەوەی کچەکانی رزگار بکرێن کە چەندین رۆژە لەژێر باڵەخانە رووخاوەکاندان، ٥ رۆژە داوای هاوکاری دەکات و وتی، " ٥ رۆژە داوای هاوکاری دەکەن، بەڵام هاوکاریان پێنەگەیشتووە و بە دەستی خۆمان هەوڵی رزگارکردنی ڕۆڵەکانمان دەدەین.
١٩:١٥
بەشێک لە زیندانەکانی تورکئۆغلۆ بۆ کرشەهیر گواسترانەوە
بەهۆی ئەوەی زیندانی پیتی ئێڵی تورکئۆغلۆی مەرەش زیانێکی زۆری بەرکەوت، بریاردرا چۆڵ بکرێت. بەشێک لە زیندانیانی زیندانەکە رەوانەی زیندانی کرشەهیر کران.
١٩:٠١
ژمارەی قوربانیان سات بە سات زیاتر دەبێت
بەرپرسانی دەوڵەتی تورک رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ١٩ هەزار و ٣٨٨ کەس و ٧٧ هەزار و ٧١١ کەس بریندار بوون.
سەرچاوەکان دەڵێن، بە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
١٨:٣٠
لە هاتای پێویستی بە کەلوپەلی سەرەکی هەیە
لە هاتای گەل هەوڵ دەدات پێویستیەکانی سەرەکی کۆبکاتەوە. لە گەڕەکی ئەلەکتریک، سامانداغ، ئارموتلو و حەربیە پێویستی بە کەلوپەلی وەک چادر، شیر و دایبی منداڵ و پیرەکان و دەرمان هەیە.
١٨:٥٦
٢٥٠٠ خانەوادەی لێقەوماوی بومەلەرزەکە گەیشتنە شەهبا
لە گەڕەکەکانی شێخمەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب ١٣٠٠ خانەوادە ئەمڕۆ گەیشتنە کانتۆنی شەهبا. بە گشتی تاوەکو ئێستا ٢٥٠٠ خانەوادە گەیشتوونەتە شەهبا.
١٨:٠٧
١٧:٣٨
سێ کەس کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستدا لە چەلێ بەخاکسپێردران
سێ کەس کە لە مەلەتی گیانیان لەدەستدابوو، لە ناوچەی چەلیێ جۆلەمێرگ بەخاکسپێردران.
موجاهید تونچ، قاسم و حەلیمە کە خەڵکی چەلێن، لە بومەلەرزەکەی مەلەتیدا گیانیان لدەستدا.
تەرمی سێ کەسەکان گەیەندرایە چەلێ و بە رێورەسمێک کە سەدان کەس بەشداریان کرد لە گۆڕستانی ناوچەکە بەخاکسپێردران.
١٧:٠٥
بەگوێرەی دەوڵەتی تورک ١٨ هەزار و ٩٩١ کەس گیانیان لەدەستداوە
بەرپرسانی دەوڵەتی تورک رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ١٨ هەزار و ٩٩١ کەس.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجییەکان، بە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەسرداوە و دەڵێن، دەوڵەتی تورک ژمارەی راستەقینە دەشارێتەوە.
١٦:٥٥
١٦:٠١
١٥:٢٥
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە ئەلبیستان چۆڵ دەکات
١٥:٠٥
ژووری ئەندازیاران: گەل بە تەنیا هەوڵی رزگارکردن دەدات
یەکێتی ژووری ئەندازیارانی تورکیا رایگەیاند کە دەوڵەتی بە باشی کار لەو شوێنانە ناکات کە بومەلەرزە تێیدا روویداوە و باسی ئەوەشی کرد کە لە زۆر دەڤەر گەل بە دەرفەتی خۆی هەوڵ دەدات، هاوڵاتیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا دەربهێنێت.
١٤:٥٠
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە خەڵکی ئەلبیستان بە خێرایی رەوانەی شارەوانی رۆژئاوای تورکیا دەکات
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بومەلەرزە وەک دەرفەتێک بەکاردەهێنێت. بە بیانوی بومەلەرزەکە بە خێرایی خەڵکی ئەلبیستان بۆ شارەوانی رۆژئاوای تورکیا دەنێرێت. بێ ئەوەی چارەنوسی ئەو کەسانە بزانرێت کە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا و تەرمەکانیان بشارنەوە، خەڵکی هەرێمەکە دەنێرێتە شارەکانی دیکە.
١٤:٠٥
تەژەئا بانگەوازی بۆ یەکگرتن کرد
چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) رایانگەیاند، بە زوترین کات پێویستی بە هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان هەیە. ئەمینە کایا چالاکوانی تەژەئا رایگەیاند کە وەک ئەوەی لە شەڕدا زیاتر ژن و منداڵان دەبنە قوربانی لە کارەساتەکانیشدا ژن و منداڵان دەبنە قوربانی و وتی، " ٥ رۆژە زۆر شوێن هەن کە کەس بەدەمیانەوە نەچووە. لەو شوێنانە زۆر کەس هەن کە لە ژیاندا ماون و برسی و تینوون."
کایا وتی، " لەو شوێنانە چادر کەمن، لە هەر چادرێکدا ٤-٥ خانەوادە هەن. کێشەی پاکوخاوێنی هەیە. بە تەنیا بۆ ئامەد بەم شێوەیەیە. سۆبا نییە. چادرەکان لەنێو قوڕ و لیتەدان و ئەمەش بۆ منداڵان باش نییە. منداڵان پێویستیان بە بەتانی هەیە. ژنان پێویستیان بە ئامێری پاکوخاوێنی هەیە. بە گشتی پێویستی بە جلی ژێرەوە، جلی زستان، بەتانی و خوادنی منداڵان هەیە. پێویستی بە شیر هەیە. دوێنی زۆر شیر رەوانەکرا، بەڵام مەمکیان لەگەڵدا نەبوو. پێویستی هاوکاریەکان زیاد بکرێن."
١١:٣٧
لەسەدا ٥٠ی ئەلبیستان وێران بووە
١١:٣٦
سەمسور پێویستی زۆری بە خێمە هەیە
لە کۆمەڵەی مافناسان و ئازادیپارێزان عەبدوڵا بشارئۆغڵو کە لە هەرێمی بومەلەرزەکەیە داوای کرد کە دەستبەجێ هاوکاری بگەیەندرێتە سەمسور، بەتایبەتی لەو شارە پێویستیی زۆریان بە خێمە هەیە.
١١:٢٠
ناوەندی قەیرانەکانی هەدەپە لە ئەلبیستان بێ پسانەوە کاردەکات
مێزی قەیرانەکانی هەدەپە بێ پسانەوە بەردەوامە لە کارەکانی فریاگوزاری و گەیاندنی هاوکاری لە ئەلبیستانی مەرەش و کارەکانیشی لە هۆڵی روڤا دۆغانەوە بەڕێوەدەبات. راگەیەندرا کە دەبێت هاوکارییەکان بۆ ئەلبیستان بگەیەندرێنە ئەو هۆڵە.
١١:٠٥
وێنەکانی ئەلبیستان
١١:٠٤
مانگی سوری کوردستان داوای لەگەلی رۆژهەڵات کرد هاوکارییەکانیان رەوانە بکەن
مانگی سوری کوردستان داوای لە گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد هاوکاری بگەیەننە لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان.
١٠:٥٧
ئاڤەگ-کۆن: بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانمان دەکەوینە ئامادەباشییەوە
کۆنفیدراسیۆنی کۆچبەرانی بندەست لە ئەوروپا (ئاڤەگ-کۆن) رایگەیاند کە دوای بومەلەرزەکە لە مەرەش ساڕێژکردنی برینەکانیان گەلیان بۆ خۆیان کردووەتە ئەرک و ئاماژەی بەوەکرد، " لە پێناو جێبەجێکردنی ئەرکەکانماندا بەرامبەر بە گەلانمان دەکەوینە ئامادەباشییەوە".
١٠:٣٠
بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ٣٧ کەس دەستبەسەرکران، ١٠ کەسیان زیندانی کران
دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لەلایەکەوە هاوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزەکە ناکات و لەو لاشەوە بە هۆی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان خەڵک دەستگیر دەکات. ٣٧ کەسی تر بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەت لە سەکۆکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکران و ١٠ کەسیان رەوانەی زیندان کران.
١٠:٢٢
مەبیا-دەر: ئەوەی لەدەستمان بێت بۆ گەلەکەمان دەیکەین
هاوسەرۆکی مەبیا-دەر شەیموس کاراداغ کە بەشداری کارەکانی بەهاناوەچوون لە بازارجخی کردووە وتی، "چیمان لەدەست بێت ئامادەین بیکەینئێمە لەگەڵ گەلەکەمان لە ناوچەکەدا دەبین".
١٠:٠٠
دیمەنەکانی ئەلبیستان
نیوەی ناوچەی ئەلبیستانی مەرەش رووخاوە. سەدا ٢٥ی بیناکان لە ناوەندی شارەکە زیانیان بەرکەوتووە. لە شارەکە تەنیا لە ١٠ بینادا کارەکانی فریاگوزاری دەکرێن. زۆرینەی ئامێرەکانیش راگیراون و کاریان پێناکرێت. دەوڵەتی تورک لە ئەلبیستان هیچ کارێک ناکات.
٠٩:٤٠
'کارەسات جیاوازی لەناو گەلاندا ناکات، رۆژ رۆژی پشتیوانییە'
ئەنجومەنی کۆچ و کۆجبەرانی هەدەکە و کۆمسیۆن و کۆچبەران و پەنابەرانی هەدەپە بە ناونیشانی 'کارەساتی سروشتی جیاوازی لە نێوان گەلاندا ناکات، رۆژ رۆژی پشتیوانییە' راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە کەمتەرخەمی و خەمساردی دەوڵەت بەرامبەر بە ژیانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەر دراوە و باسیان لەوەکردووە هەر لە رۆژی یەکەمەوە گەل بۆ ئەوەی خۆی بە دەستی خۆی برینەکانی ساڕێژ بکات کەوتووەتە خۆ و لە ئامادەباشیدا بووە".
داواشیان کردووە، کە کۆتایی بە هەموو جۆرە هەڵسوکەوتێکی نەژادپەرستانە بهێنرێت و بە بێ جیاوازی هەوڵەکان بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان چڕ بکرێنەوە.
٠٩:١٧
فەرهاد پاڵا: خاوەنداری لە لێقەوماوانی بومەلەرزە دەکەین
لە لقی گەنجانی هەدەپەی وانەوە فەرهاد پاڵا کە لە بازارجخ بەشداری کارەکانی بەهاناوەچوون بووە داوای لە هەموو کەس کرد کە بە هانای لێقەوماوانی بومەلەرزەوە بچن و وتی، "خاوەنداری لە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە دەکەین".
٠٩:٠٨
زیندانیان بە مەبەستی هاوکاری جل و بەرگی خۆیان نارد
زیندانی زیندانی جۆری ێفی کرکلاری ژمارە دوو لە رێگەی بنەماڵەکانیانەوە پەیامێکیان بڵاوکردەوە و سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی قوربانیانی بومەلەرزەکە کرد و هیوای چاکبوونەوەشیان بۆ برینداران خواستووە. زیندانیان بەمەبەستی دەربڕینی پشتیوانی خۆیان لە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە جلوبەرگی زستانەی خۆیان رەوانەکرد.
٠٨:٤٩
لە هاتای بنەماڵەیەک لە ژێر خانووەیەی رووخاو رزگار کران
٠٨:٤١
بۆزگایک کارەساتێکی گەورە هەیە، دەوڵەت رووخا
هاوسەرۆکی گشتی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای جەماوەرییەکانی رەنجدەران (کەسک) محەمەد بۆزگایک رایگەیاند، کە کارەساتی گەورە روویدا و وتی، "لەسەرەتاوە دەوڵەت لێرە نییە. دەوڵەت رووخا".
٠٨:٢٤
یەکێتی سەندیکای پارێزەران (تەبەبە) لەبارەی بەرپرسیاران سکاڵای تۆمار کرد
یەکێتی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیا (تەبەبە) لە بارەی بەڵێندەرانی ئەو بینایانەی لە بومەلەرزەکەی مەرەشدا روخان، ئەندازیارانی کارگێڕی کە پرۆژەکانیان بەسەر کردووەتەوە و چاودێریان کردوون، سکاڵای تۆمار کرد. تەبەبە داوای کرد بەرپرسیارانی ئەو رووداوە بە خاڵی ٨١ەمین 'کوشتنی بە مەبەست' و خاڵی ٨٣یەمین 'کوشتنی بەمەبەست کە بە هۆی کەمتەرخەمیەوە ئەنجامدراوە' دادگایی بکرێن.
٠٨:١٨
ئافاد: ١٨ هەزار و ٣٤٢ کەس ژیانیان لە دەستداوە
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئافاد، لە ١١ شار بە گشتی ١٨ هەزار و ٣٤٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٤ هەزار و ٢٣٢ کەسیش برینداربوون. دەوترێت ژمارەی راستەقینەی قوربانیان زیاتر لە دەیان هەزار کەسە.
٠٨:١٧
هەدەپە لە ماوەی ٣ رۆژدا ٢١٩ بارهەڵگری گەورە و ١٤٠ بارهەڵگری مامناوەند خۆراک گەیەندراوەتە لێقەوماوانی بومەلەرزە
ناوەندی هەماهەنگی و بەڕێوەبەردنی قەیرانەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ حەواندنەوە و گەیاندنی خۆراک بە لێقەوماوان هەر لە سەرەتای بومەلەرزەکەوە سەفەر بوو. هەدەپە لە ماوەی ٣ رۆژی یەکەمدا ٢١٩ بارهەڵگری گەورە (تیر) و ١٤٠ بارهەڵگری مامناوەند خواردنی گەیاندووەتە لقەوماوانی بومەلەرزەکە و ٧٠ بارهەڵگری گەورەش ئامادەی رەوانە کردننن.
٠٨:١٦
کەمال بولبول: بەهۆی دواکەوتنەوە تراژیدیای گەورە روویدا
کەمال بولبول پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە ئاماژەدان بە وبومەلەرزەیەی باکوری کوردستانی گرتووەتەوە رایگەیاند، دواکەوتن و درەنگ بەهاناوەچوونی دەوڵەت بۆ لێقەوماوان تراژیدیای گەورەی لێکەوتەوە.
٠٨:١٣
دانیشتوانی ئەلبیستان: تەرمەکانمان لە ژێر داروپەردووی خانووەکان دەربهێنن
کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە ناوچەی ئەلبیستانی مەرەش زۆر بە خاوی بەڕێوە دەچن. دانیشتوانی ناوچەکە قسەیان بۆ ئاژانسی مێزۆپۆتامیا کردووە و رایانگەیاندووە، "کە لە دۆخێکی زۆر دژوارداین، داوای خواردن ناکەین، دەمانەوێت خاوەنداریمان لێبکرێت. کەسوکارمان هێشتاش لە ژێر خانووە رووخاوەکاندان. خزم و کەسوکارمان هێشتا لەوێدان و ئێمە پەڕێشانین. لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا مرۆڤی تێدایە، کەس گوێمان بۆ ناگرێت. پێمان دەڵێن 'دەنگ لە ژێر خانووەکەوە نایات' و گرنگیمان پێنادەن. تەنیا دەمانەوێت کەسوکارەکانمان لە ژێر خانووە رووخاوەکان دەربهێنرێن، ئەوەش داواکرییەکی زۆر نییە، لێرە هاوار دەکەم با کەسوکارمان لێرە دەربهێنن. لە تەلەڤزیۆنەکانەوە دەڵێن تاڵانکاری هەیە، مرۆڤەکان پەرێشان بوون و تینون. لێرە تەنیا کەسانی خێرخواز هەن، دەوڵەت لێرە نییە".
٠٨:٠٨
لە سەمسور ٥ رۆژە کاری گەڕان و رزگارکردن لە سەر زۆربەی خانووە رووخاوەکان ئەنجام نەدراوە
لە سەمسور هەندێک خانووی رووخاوهەن کە ٥ رۆژە هیچ کارێکی بەهاناوەچوون و رزگارکردنیان تێدا ئەنجام نەدراوە. گەل بە تەواناکانی کارەکانی رزگارکردن ئەنجام دەدات.
٠٧:٥٨
ئاکەپە-مەهەپە کۆتایی بە کارەکانی گەڕان و رزگارکردن دەهێنن
سەرباری ئەوەی لە زۆر ناوچە ژمارەیەکی زۆر لە ژێر داروپەردووی خانووەکاندان، کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک لە زۆر شوێن کارەکانی گەڕان و رزگارکردن کۆتاییپێدەهێنن. حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە رایگەیاند کە کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە عوسمانیە، کیلس و رحا گەیشتووەتە کۆتایی.
٠٧:٥٥
ژمارەی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە بەرزتر دەبێتەوە
بەگوێرەی لێدوانی کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک ١٧ هەزار و ٦٧٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٢ هەزار و ٨٧٩ کەسیش برینداربوون.
سەرچاوە هەرێمییەکان باس لەوەدەکەن ژمارەی راستەقینەی ئەو کەسانەی ژیانیان لەدەستداوە دەین هەزار کەسە و هێشتاش هەزاران کەس لە ژیر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندان و دەوڵەتی تورک ئاماری راستەقینە ئاشکرا ناکات.
٠٦:٠٥
چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان: با بەهانای لێقەوماوانی بومەلەرزەوە بچین
٠٦:٠٣
لە بومەلەرزەکەدا ١٧ هەزار و ٦٧٤ کەس گیانیان لەدەستداوە
بە گوێرەی وتەی کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک لە ئەنجامی بومەلەرزەکەدا کە لە مەرەش و دەوروبەری روویدا و کاریگەری کردە سەر ١٠ شار، تائێستا ١٧ هەزار و ٦٧٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٢ هەزار و ٨٧٩ کەسیش برینداربوون.
٠٦:٠٠
جەمیل بایک داوای لە هێزە سەربازییەکان کرد: چالاکی سەربازی رابگرن
-