بوڵدان: ئەمە وێنەی ئاکەپەیە!
پەروین بوڵدان باسی ئەوەی کرد کە ئەم وێنەیە، وێنەی دەسەڵاتی خراپی ئاکەپەیە. حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە گەلیان بەجێهێشت. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە چۆن وڵات بەڕێوە دەبەن."
پەروین بوڵدان باسی ئەوەی کرد کە ئەم وێنەیە، وێنەی دەسەڵاتی خراپی ئاکەپەیە. حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە گەلیان بەجێهێشت. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە چۆن وڵات بەڕێوە دەبەن."
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و شاندێک، سەردانی ناوچەی بازارجکی مەرەش کە ناوەندی بومەلەرزەیە کرد. بوڵدان سەردانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی گەڕەکی فاتیح کرد. بوڵدان و شاندەکەی هەدەپە لەگەڵ گەلی ناوچەکە قسەیان کرد. بوڵدان سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کەسانە کرد کە گیانیان لەدەستداوە و وتی، " کەسوکارانمان لەگەڵ ئەوەی دەنگی منداڵ، خوشک، برا و کەسوکاریان دەبیستن، بەڵام ناتوانن رزگاریان بکەن. ئەم وێنەیە، وێنەی دەسەڵاتی خراپی ئاکەپەیە. حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە گەلیان بەجێهێشت. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە چۆن وڵات بەڕێوە دەبەن."
بوڵدان پرسیاری ئەوەی کرد کە ' ٢٠ ساڵە دەزانین باجی بومەلەرزە چۆن خەرج دەکرێت؟ و پەیامی، " توورەییەمان گەورەیە." ئێمە پشتگیریەکانمان بەردەوامی پێدەدەین."
بوڵدان و شاندی هەدەپە لە گەڕەکەکان سەردانی گەل کرد و لە چادری خواردنی شارەوانی سلۆپی خواردنی بەسەر هاوڵاتیاندا بڵاوکرد.
ف.ق