دەوڵەت سەردانی 'بەڕێز ئۆجالانی' کرد -٢٦-

بە هاتنی ساڵی ٢٠٠٩ وشەی 'بەڕێز ئۆجالان' وەکو تاوان مامەڵەی لەگەڵدا کرا. بە دەیان هەزار کورد بە وتنی 'بەڕێز' هەواڵیان لە خۆیاندا (ئیخباری خۆیان کرد). دەوڵەت جارێکی تر چوو بۆ لای بەڕێز ئۆجالان، بەڵام دیسان بەسەر چارەسەریدا بازیهەڵدا.

بۆ عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادی کورد ساڵەکانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٩ وەکو گرنگترین سەردەم تۆمار کرا. دەوڵەتی تورک، رژێمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی لە ئیمرالی توندتر کردەوە. پەکەکەش بە مەبەستی کرانەوەی تورکیا، پڕۆژەیەکی ١٠ خاڵی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی پێشکەش کرد. یەکێک لە خاڵەکان بڕیاری راگەیاندنی ئاگربەست بوو، بەڵام لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەستەکەی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦، دەوڵەتی تورک ئۆپڕاسیۆنەکانی نەوەستاند.

دوای دانیشتنەکەی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە کۆشکی سپی لە نێوان جۆرج بوشی سەرۆکی ئەمریکا و ئەردۆغانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، پەرلەمانی تورکیا مۆڵەتی ئۆپڕاسیۆن و شەڕی پەسەند کرد. ئۆجالانیش کە پێشبینی ئەنجامدانی هێرش و ئۆپڕاسیۆنی بەرفراوان دەکرد، سووربوونی خۆی لەسەر مۆدێلی کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیک پیشاندا.

ئۆجالان لە کۆتایی مانگی تشرینی دووهەمدا بە رێگای پارێزەرانی وتی:"من بۆ گەلی کورد، پێشنیاری کوردستانی خۆسەری دیمۆکراتیک دەکەم. تێرمی کوردستان، بە تەواوەتی تێرمێکی جۆگرافییە، ئەمە تەنها کورد نەیوتووە. لە سەردەمی سوڵتان سەنجاری سەلجوقیەوە وەهای پێدەڵێن. کوردستانی خۆسەری دیمۆکراتیک هەم لە دژی دواکەوتووەیی ناوخۆیی کوردە، هەم لە دژی دواکەوتووی فیودالە، هەم لە دیوی دەرەوەش باس لە کورد دەکات. لەم رووەوە دژایەتی دەوڵەت ناکات، ئامانجی ئەوە نیە کە دەوڵەتیش بونیاد بنێت. بەم شێوەیە لە ناو سنوورە بەردەستەکان و دەوڵەتدا، نوێنەرایەتی ئازادی کورد دەکات.  لە ئەنجامدا خۆسەری، پەیوەندی بە ئازادیەوە هەیە. خۆسەری دیمۆکراتیک لە بارەی سنوورەکانەوە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ دەوڵەتدا نیە. بە واتای ئەوە دێت کە خۆجێی لە ناو دەوڵەتدا نوێنەرایەتی خۆی بکات. لە ناو سیستمی خۆسەری دیمۆکراتیکدا کورد ئازادی خۆی بەدی دەهێنێت. بۆ پەروەردە، زمان و پێشکەوتنە کلتوریەکانیش، خوێندنگەی خۆی دەبێت. گەل کێشەی ئابوری هەیە، پێویست بکات بانک و شوێنی هەرەوەزی دەکاتەوە. خولی پەروەردی زمان دەکاتەوە و پەیمانگا و ئەنستیتو دەکاتەوە.ئەمە بە واتای نەمانی دەوڵەت نایەت، یان بە واتای ئەوە نایەت کە دەوڵەتی بوونی نامێنێت. لەگەڵ دامودەزگاکانی دەوڵەت، داواکاریەکانی کوردیش جێبەجێ دەکرێن. مرۆڤ دەتوانێک بەم شێوەیە بیری لێبکاتەوە. ئەمە پەیوەندی بە کۆمەڵگاوە هەیە."

دەوڵەتی تورک خۆی لێ بێئاگا کرد

لەگەڵ ئەم پێشنیار و بانگەوازیانەی رێبەر گەلی کورد، دەوڵەتی تورک کۆنسێپتی شەڕی لە دژی بزوتنەوەی ئازادی کورد راگەیاند. سوپای تورک هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکانی لە دوای خۆی کۆکردەوە و لە ٢١ی شوباتی ٢٠٠٨ بۆ سەر باشوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشێکی داگیرکەری دەستپێکرد. سوپای تورک لە بەرامبەر خۆڕاگریی گەریلاکان شکستی خوارد. ٢٠٠٨ وەکو 'داستانی زاپ' کە گەریلاکانی کورد نووسیانەوە، کەوتە ناو مێژووی تێکۆشانەوە و لەسەر رەوشی ئەو شەڕە قوڕسە، ئیدی رێبەری گەلی کورد هاتە ئاراوە.

دوای ئەوەی ژمارەی شارەوانیەکان لە ٣٨ەوە گەیشتە ٩٩ شارەوانی

بۆ ئەوەی دەرگای قۆناغە نوێیەکە بکرێتەوە، لایەنەکان چاوەڕێی ئەنجامی هەڵبژاردنە شارەوانیەکانی ٢٠٠٩یان دەکرد. کاتێک سندوقەکان دەکرانەوە، نەک لە باکوری کوردستان، بەڵکو لە تورکیاش سەردەمێکی نوێ دەستی پێدەکرد.

دەتەپە کە لە دەوری پێشنیارەکانی ئۆجالان خۆی بەرێکخستن کردبوو، بەردەوام بوو لە کاروچالاکیەکاندا، شارەوانیەکانی کوردستان لە ٣٣ شارەوانیەوە زیادی کرد بۆ ٩٩ شارەوانی. شارەکانی وان، سێرت و ئیدر-یش لە ئاکەپە سەنرانەوە.

ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بوون بە هۆکاری ئەوەی دەسەڵاتی ئاکەپە لە چوارچێوەی پرسی کورددا دەست بۆ هەندێک هەڵبژاردنی نوێ ببات. شاندێکی باڵای دەوڵەتی تورک سەردانی ئیمرالی کرد و لەگەڵ رێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. کەجەکە لەسەر بانگەوازی ئۆجالان، ئەنجامی هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ٢٩ی ئازای لەبەرچاو گرت و لە بەرواری ١٢ی نیسانی ٢٠٠٩دا بڕیاری لەسەر رەوشی وەستاندنی شەڕدا. ئەو کاتە عەبدولا گولی سەرککۆماری تورکیا وتی:"رووداوی خۆش روودەدەن"، بەڵام تەنانەت ٢٤ کاتژمێر بەسەر ئەو قسانەدا تێپەر نەبوون کە لە دژی بزوتنەوەی سیاسیی کورد، کۆنسێپتی لەناوبردنی دەستپێکرد.

دەستیان بە 'ئۆپڕاسیۆنی کەجەکە' کرد

تەنانەت ٢٤ کاتژمێر بەسەر بڕیاری لایەنی کوردی بۆ وەستاندنی شەڕدا تێپەڕ نەببوو، کە لە ژێر ناوی 'ئۆپڕاسیۆنی کەجەکە'دا لە بەرواری ١٤ی نیسانی ٢٠٠٩ قۆناغی 'ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی'یان دەستپێکرد. بەڕێوەبەرانی دەتەپە، بەدەپە، سەرۆک شارەوانیەکان، ئەندامی سەندیکاکان، خوێندکار، رۆژنامەنووس، ئەکادیمیەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەستگیر دەکران و دەخرانە زیندانەوە.  

وشەی 'بەڕێز ئۆجالان' بوو بە 'تاوان'

ئەو کۆنسێپتەی کە دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠٠٩دا دەستی پێکردبوو، هێندە سنووری تێپەڕاند کە وشەی 'بەڕێز ئۆجالان' وەکو 'تاوان' مامەڵەی لەگەڵدا دەکرا. لە دژی لێپرسینەوە و سزادان و ئەو دۆسیانەی بە هۆی وشەی 'بەڕێز' دەستی پێکرد، لە بەرواری ٢٣ی گوڵانی ٢٠٠٩دا کەمپینی، "ئەگەر وشەی 'بەڕێز ئۆجالان' تاوان بێت، منیش هەمان تاوان ئەنجام دەدەم و هەواڵ لە خۆم دەدەم (ئیخباری خۆم دەکەم)" دەستی پێکرد.

لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم کەمپینە کە وەکو گەورەترین چالاکی 'هەواڵ لێدان-خۆ بەگرتدان' لە مێژووی دەوڵەتی تورکدا تۆمارکرا، لە ئامەد، شرنەخ، وان، مێردین، جۆلەمێرگ، ئاگری، موش، بەدلیس، چەولک، دەرسیم، روحا و بگرە لە گشت شارەکانی کوردستان و شارە گەورەکانی تورکیا، بە دەیان هەزار کەس هەواڵیان لە خۆیاندا (خۆیان ئیخباری کرد). تەنها لە مانگی یەکەمی کەمپینەکەدا ٣٠ هەزار کەس هەواڵیان لە خۆیاندا، لەو ژمارەیە ٤٩٥ کەسیان دەستگیر کران و لێپرسینەوەش لە هەزار و ٣٥٠ کەس کرا.   

کەمپینەکە بەرفراوان بوو، بۆ ئەوەی رێگری لێبکرێت، داواکاری و هەواڵ لێدان (ئیخباریکردن) ئیدی قبوڵ نەکران، وای لێهات ئیدی بە رێگای پۆستەوە داواکاریی و هەواڵ لەخۆدان (خۆبە گرتدان) رەوانەی داواکاری گشتی دەکرا. بە هۆی چالاکیەکەوە بە هەزاران کەس دەستگیر کران، بە سەدان کەس رەوانەی زیندانەکان کران، داوا لەسەر هەزاران کەس تۆمار کرا، سزای دارایی و زیندان بەسەریاندا سەپێنرا.

رێپێوانی ئامارا

بە دەیان هەزار کورد بۆ ئەوەی دڵسۆزی و پشتیوانی خۆیان بۆ رێبەرایەتی دەرببڕن، هەمان رۆژ روویان لە ناوچەی ئامارا کرد، واتە ئەو شوێنەی ئۆجالانی تێدا لەدایک بووە. ئەوانەی رۆژی لەدایکبوونیان ٤ی نیسان بوو و روویان لە ئامارا کرد، رووبەڕووی رێگریی دەوڵەت بوونەوە. هێزەکانی دەوڵەتی تورک کاروانی ئۆتومبیلەکانی دەوەستاند، لە نێوان گەل و هێزەکانی پۆلیس/جەندرمەدا شەڕ و پێکدادان روویدا. لەگەڵ ئەمەش بەشداربووانی رێپێوانەکە بەو خۆڕاگریەی کە کردیان، خۆیان گەیاندە ئامارا، هێزەکانی دەوڵەتی تورک دوو گەنجی کورد بە ناوەکانی مستەفا داگ و ماهسون کارائۆغلویان کوشت.

لێدوانەکەی حکومەت لە ٢٩ی تەموزدا

هەم لە ناو رای گشتی کورد و هەم لە ناو رای گشتی تورکیادا گوتوبێژەکان بۆ چارەسەریەکی دیمۆکراتیک دەستیان پێکرد، حکومەت لە کۆتایی مانگی تەموزدا لێدوانێکیدا. وەزیری دەروە بەشیر ئاتالای لە ٢٠ی تەموزی ٢٠٠٩ لێدوانێکی بە ناوی حکومەتەوە بڵاو کردەوە. ئاتالای وتی، لە بارەی پرسی کوردەوە، دەستیان بە قۆناغی چارەسەریی دیمۆکراتیک کردووە. ئاتالای رایگەیاند، هیچ پێشنیارێکی چارەسەریان لەبەردەستدا نیە، بۆ ئەم مەبەستە، لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەست بە دانوستان دەکەن.

نەخشەرێگایەک لە ئیمرالیەوە

 دوای لێدوانەکەی لایەنی تورکی، رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، نەخشەرێگایەکی لە ٢٠ی ئابی ٢٠٠٩دا رادەستی بەڕێوەبەرایەتی بەندیخانەی ئیمرالی کرد. دەوڵەتی تورک دەستی بەسەر نەخشەرێگاکەدا گرت کە بە ١٠ خاڵ تیشکی خستبووە سەر چارەسەریەکە. ئوجالان ٢٣ی تشرینی یەکەم، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پارێزەرانی، لەسەر نەخشەرێگاکەی هەندێک بەرچاوروونیدا کە دوای ساڵ و نیوێک ئەو نەخشەڕێگایە دەگەیشتە بەر دەستی رای گشتی. ئوجالان دەیوت، پڕەژەی چارەسەری و ئاشتی کە ئەو ئامادەی کردووە، لە سێ قۆناغ پێک دێت، ئەوانیش بریتین لە:

*هەنگاوی یەکەم؛ دەوڵەت هەموو مافەکانی کورد مسۆگەر دەکات. دەبێت گەرەنتی بدات. پەکەکەش بۆ دەوڵەت دەیسەلمێنێت کە دابەشکار نیە. ئاشکرای دەکات کە توندوتیژی نەکردووە بە بنەما بۆ خۆی. لەم قۆناغەدا رەوشێکی دوور لە شەڕ دێتە ئاراوە. دەوڵەت دەرفەتی ئەوە دەدات بە کورد کە خۆی بەڕێوە ببات.

* ئەگەر ئەمە رووبدات، هەنگاوی دووهەم، کشانەوەی دەرەوەی سنوور دەستپێدەکات.

*لە هەنگاوی سێهەمیشدا دەوڵەت ئەو مسۆگەرکردنەوەی کە داویەتی، دەیخاتە بواری یاساییەوە. لەگەڵ ئەم هەنگاوەی دەوڵەت، بزوتنەوەی جیاوازتر دروست دەبن.

گروپی ئاشتی کە لە خابورەوە هات

دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ شاندەکەی دەوڵەت کە چووە ئیمراڵی رێبەری گەلی کورد دەیوت، رێگای سیاسەت گیراوە، بۆ ئەوەی رێگای قۆناغەکە بکرێتەوە، داوای کرد، گروپی ئاشتی بێن بۆ تورکیا. دوای ئەم هەنگاوە، لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە قەندیل و کەمپی پەنابەرانی مەخمورەوە، گروپێکی ئاشتی و چارەسەریی دیمۆکراتیک کە لە ٣٤ کەس پێک هاتبوو و چواریان منداڵ بوون، لە خاڵی سنووری خابورەوە دەربازی ئەودیو بوون.  

دیمەنەکانی پێشوازیکردن لە گروپەکانی ئاشتی لە لایەن سەدان هەزار کەسەوە تا گەیشتنە ئامەد، مێژووی بوون. گەریلاکان و پەنابەرانی مەخمور بە خۆشەویستیەکی بێوێنەوە لە لایەن میلیۆنان کەسەوە پێشوازیان لێکرا. ئەو دیمەنانەی سەرەتا لە خابور و دواتر لە ئامەدەوە بڵاو دەکرانەوە، بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیان شێت کردبوو. ئەردۆغان لە بارەی ئەو پێشوازیە میلیۆنیەوە وتی "بە دوای رانتی سیاسیەوەن". بەشیر ئاتالای وەزیری ناوخۆش لە بارەی دیمەنەکانەوە وتی:"خۆدەرخستن و تێکدانە."

کودەتای ١٧ی تشرینی یەکەم لە ئیمرالی

دەوڵەتی تورک لە پاییزی ٢٠٠٩دا قۆناغەکەی وەستاند. بۆ ماوەی ١٠ رۆژ سزای ژووی تاکەکەسی بەسەر ئوجالاندا سەپێنرا، ئەمەش لەکاتێکدا بوو کە گۆشەگیری بەسەردا سەپێنرابوو، هاوکات ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی کە لە ژێر ناوی 'ئۆپڕاسیۆنی کەجەکە'دا بەڕێوە  دەچوو، گەیشتە بەرزترین ئاست. لە ١٧ی تشرینی دووهەمدا ٥ زیندانی سیاسی، گواسترانەوە بۆ بەندیخانەی ئیمرالی کە تا ئەو کاتە ئۆجالان بە تەنها لەوێ بوو. ئەوانیش وەکو ئۆجالان گۆشەگیر کران. هەمان رۆژ لە دەستکاریکردنی بینای بەندیخانەکەدا، ئاستی کۆنسیێپتەکە کە دەوڵەتی تورک لە ئیمرالی جێبەجێی کردبوو، پەلەی لێکرا.

ئەو زیندانیانەی سەرەتا رەوانەی ئەوێ کران، لە ١٥ی ئازای ٢٠١٥ لە بەندیخانەیەکی تر جێگیر کران، لە جێگای ئەوان لە ١٧ی ئازاری هەمان ساڵدا، ٥ بەندکراوی تر رەوانە کران. دوو لە بەندکراوەکان لە ٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٥ بە بێ ئەوەی خۆیان داوا بکەن، رەوانەی بەندیخانەیەکی تر کران. هاملی یلدرم، عومەر هایری کۆنار و ڤەیسی ئاکتاش تا ئێستاش لەو بەندیخانەیە زیندانین.

بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە بینای بەندیخانەکەدا، رێبەری گەلی کورد لە ژووە کۆنەکەیەوە گواسرایەوە و لە شوێنێکی بچوک، تەسک و کەم ئۆکسجیندا جێگیر کرا، ئوجالان پێی دەوت، 'کودەتاکەی ١٧ی تشرینی دووهەم'. ئەم بارودۆخە بە هۆی سەختی هەناسەدان، کێشەی تەندروستی ئەوی خرابتر کرد. زیندانیانی تریش لە بارەی ئەو بارودۆخەی ئیمرالیەوە دەیانوت، "ئاستی گۆشەگیریەکە پێنج-دە جار توندترە لە بەندیخانەی پیتی (F)."

چاوپێکەوتنی پارێزەران دوای ساڵی ٢٠١١

گۆشەگیری توندکراوی سەر ئۆجالان لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١١ توندتر بووەوە و دەرباسی ئاستێکی نوێ بووەوە. دوای ٢٧ی تەموزی ٢٠١١ ئیدی نەیانهێشت ئۆجالان پارێزەرەکانی ببینێت. هەروەها ٢٠١٠ و ٢٠١١ زۆربەی ئەو پارێزەرانەی لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتنیان ئەنجام دەدا، لە ٢٢ی تشرینی دووهەمی ٢٠١١ رێگریان لێکرا. ٣٦ کەس لەو پارێزەرانە دەستگیر کران. پارێزەرە دەستگیرکراوەکان، ماوەی ٣٠ مانگ لە زینداندا مانەوە. ئەو رێگریە چەند ساڵێک بەردەوام بوو.

سبەینێ: دەرگای ئیمرالی هەمیشە بە خۆڕاگری کرایەوە.

ز.ش