دەوڵەتی تورک هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەی هەزۆی ئێلحی دەستگیر کرد

پۆلیسی دەوڵەتی تورک بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ماڵی نازیمە ئاڤجی هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەى هەزۆی پارێزگای ئێلح و دەستگیریان کرد.

بەرە بەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە ناوچەى هەزۆی ئێلح هەڵیانکوتایە سەر ماڵی نازیمە ئاڤجی هاوسەرۆک شارەوانیی هەدەپەى هەزۆ و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەیى کرد و هەموو کەلوپەلەکانیان تێکوپێکدا.

دوای ئەوەش نازیمە ئاڤجی هاوسەرۆک شارەوانیی هەزۆ لەلایەن پۆلیسە هەڵکوتەرەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرا و لەگەڵ خۆیان بردیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەزۆ.

ژ.ت