دیمەنی چالاکیەکەی خانتور بڵاو کرایەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکی گەریلاکانی بڵاو کردەوە کە لە ناوچەی خانتوری سەر بە هەرێمی حەفتانین ئەنجامیاندا و بەو هۆیەوە ٢ داگیرکەر سزا دران و سەنگەرێکیشیان لەناو برا. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکەوە چەند زانیاریەکی بڵاو کردەوە.

هەپەگە رایگەیاند، "هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانین لە بەرواری ١٠ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەک لە دژی یەکەیەکی داگیرکەران کە لە گردی خاچێی ناوچەی خانتوری سەر بە هەرێمی حەفتانین جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە کاتی کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە داگیرکەران، هێزەکانمان گورزێکی جەرگبڕیان وەشاند. لەو چالاکیەدا ٢ داگیرکەر سزادران و سەنگەرەکەشیان هەڵوەشێنرایەوە."

ز.ش