دژى خیانەت و فشارەکانی سەر دەستگیرکراوانی بادینان ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت
بۆ پشتیوانیی گەریلا و لە دژى خیانەتی ناوخۆیی و فشارەکانى پەدەکە لەسەر چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان، ڕێپێوانێک لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
بۆ پشتیوانیی گەریلا و لە دژى خیانەتی ناوخۆیی و فشارەکانى پەدەکە لەسەر چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان، ڕێپێوانێک لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
بڕیارە ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٥:٣٠ خولەک لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی، ڕێپێوانێک دژ بە خیانەتی ناوخۆیی و فشارەکانی پەدەکە بۆسەر دەستگیرکراوانی بادینان، ئەنجام بدرێت.
ڕێپێوانەکە بە دروشمى “ئیتر بەسە زەخت و خیانەتەکانى پەدەکە” و “گەنجان دەبنە هێزى پشتگیریى بۆ گەریلا و دەستگیرکراوانى بادینان”، بە پێشەنگایەتیی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، بەڕێوەدەچێت.
گەنجان، دواکارن هەموان وەک ئەرکێکى نیشتیمانیی، بەشداریى ڕێپێوانەکە بکەن.
جێگاى ئاماژەیە، لە ساڵی ڕابردووەوە، پەدەکە زیاتر لە ٧٠ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینانی دەستگیر کردووە و سزای زیندانیی بەسەر بەشێکیاندا سەپاندووە، بەشیکیشیان بڕیاری دادگایی‌کردنیان دراوە و هەرجارە و بە بەهانەیەک دادگاییەکە دوادەخرێت، ئەوانی دیکەش لە چاوەڕوانییدان و ڕێگای بە هیچ یەک لەو دەستگیرکراوانەش نادرێت، چاویان ەب پارێزەر و کەسوکارەکانیان بکەوێت، هەربۆیە نۆ کەسیان مانیان لە خواردن گرتووە.
لەلایەکی دیکەشەوە، ماوەیەکە په‌ده‌كه هێزەكانی به‌ئاڕاسته‌ی سنوره‌كانی گه‌ریلا جوڵاندووە و له خه‌لیفانی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێریش له‌دوو ڕێكه‌وتی جیادا هێرشی كردووەته سه‌ر چه‌ند گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه، تا ئێستاش چاره‌نووسی ژماره‌یه‌ك گه‌ریلا دیارنییه و هه‌په‌گه‌ش له‌وبارەیه‌وه داوای زانیاریی له‌په‌ده‌كه كردووه، به‌ڵام په‌ده‌كه بێده‌نگه و وه‌ڵام ناداته‌وه.