فڕۆکە جەنگیەکان تورکی داگیرکەر ژمارەیەک ناوچەی بادینانیان بۆردومانکرد
فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر، چیای گارە و بەرزاییەكانی ناوچەی بەرواریی باڵایان لە پارێزگای دهۆك بۆردمان كرد.
فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر، چیای گارە و بەرزاییەكانی ناوچەی بەرواریی باڵایان لە پارێزگای دهۆك بۆردمان كرد.
سەرچاوەیەك بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك، بەرزاییەكانی گوندی كیستەیان لە بەرواریی باڵا، بۆردومان كردوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: هەر ئەمڕۆ، دەنگی تەقینەوەی گەورە لە چیای گارە بیستراوە و دووكەڵیكی زۆریش بەرز بوەتەوە، ئەوەش بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەرەوە بوە و تائێستا قەبارەی زەرەر و زیانەكان نەزانراون.
ز.ش