فڕۆکە جەنگیەکانی تورک ژمارەیەک کۆڵبەریان بۆردومان کرد: ٢ کۆڵبەر کوژران
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر سنوری ئۆرمیە و وان هێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک کۆڵبەر. بەپێی زانیاریەکانی ٢ کۆڵبەر کوژراون و ٢ کۆڵبەر بریندار بوون و ٨ی دیکەش دەستگیرکراون.