فەرماندە داڵاهۆ: پێویستە گەنجان چەک هەڵگرن و بەشداری لە بەرخوداندا بکەن

سیابەند داڵاهۆ یەکێک لە فەرماندەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی زاگرۆسە و وتی، دەوڵەتی تورک گورزی قورسی بەرکەوتوە. داڵاهۆ داوای لە گەلی کورد و گەنجانی کورد کرد، چالاکییەکانیان زیاتر بکەن.

سیابەند داڵاهۆ یەکێک لە فەرماندەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی زاگرۆسە و وتی، دەوڵەتی تورک گورزی قورسی بەرکەوتوە. داڵاهۆ داوای لە گەلی کورد و گەنجانی کورد کرد، چالاکییەکانیان زیاتر بکەن.

یەکێک لە فەرماندەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی زاگرۆس سیابەند داڵاهۆ هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کرد.

داڵاهۆ وتی: دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەک بەکاردەهێنێت، بەڵام سەرباریئ ەوەش هێرشەکانی شکاون و کاردانەوەی  بەرامبەر بە ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەبوو.

شەو و ڕۆژ بە فڕۆکە هێرش دەکەن

لەم دۆخەدا دوو هێڵی شەڕ لە دژی یەکتر شەڕ دەکەن. یەکێک لەوانە ناتۆیە، بە شێوەیەکی سەرەکی هێڵی سوپای دەوڵەتە، کە پشتبەستووە بە دەرەوە و خاوەنی تەکنەلۆجیای مۆدێرنە. ئەوی تریان لەسەر بنەمای هێزی مرۆڤە و هێڵی پاراستنی گەل هەیە. ئەم دوو هێڵە ٤٠ ساڵە لە دژی یەکتر شەڕێکی گەورە دەکە. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بۆ گەشەی جەنگ هەڵگری ئامار و زانیاریی تایبەت بە خۆیەتی، بەڵام بە تایبەتی دوای ساڵی ٢٠١٥ شەڕ لە زۆر ناوچەدا تەشەنەی سەند. ئەیالەتەکەمان، زاپ، هەمیشە لە بەرنامەی ئێمەدا  بووە. ئەم جەنگەی نێوانمان هەمیشە وەک بابەتێک هەستی پێ کراوە و بەرنامەى لە دژ دانراوە.

ئێمە دەمانزانی ساڵی ٢٠٢٢ زۆر جیاواز دەبێت و دوژمنیش ڕوو لە هەموو ئەیالەتەکان دەکات. لەبەر ئەوەش بارودۆخەکەمان هەڵسەنگاند و ئامادەکاریی خۆمان کرد. ئێمە کەم و زۆر چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەمان مەزەندە کرد، بەپێی هەندێک زانیاری و ئاماری جۆراوجۆر ئێمە دەمانزانی هێرشێکی لەمجۆرە ئەنجام دەدرێت. لەبەر ئەوەش دەستمان بە ئامادەکارییەکانمان کرد. ڕای گشتی وادەزانێت ئۆپەراسیۆنەکە لە ١٧ی نیساندا دەستیپێکردووە، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکە لە ١٤ی نیسان دا دەستی پێکردووە. بە ٥٠ فڕۆکە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ و ٣ شەو ئاڤاشین و هەموو زاپ-یان بۆردومانکرد. هاوکات لەگەڵ فڕۆکەى جەنگی فڕۆکەى چاودێری دەسوڕایەوە و بە تۆپخانەش شوێنەکانیان تۆپباران دەکرد.

هەموو جارێک هێرشەکانیان تێکدەشکێنران

لە هەموو گردە و شاخەکانی ژێر دەستی ئێمەدا شەڕ دەستی پێکرد. هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی نەیانتوانی لەسەر گرد و شاخەکانی ژێر دەستی ئێمەدا بنیشنەوە. هەوڵیاندا بە یارمەتی کۆبراکان سەرباز بە سکۆرسکییەکان دابەزێنن، بەڵام هەموو جارێک هەڤاڵانمان لێیان دەدان.

بۆ ئەوەی هەڤاڵانمان نەتوانن تەکنیکەکانی بەردەستیان بەکار بهێنین، فڕۆکە جەنگییەکان بە ئاسماندا دەسوڕانەوە، بەڵام لەوەشدا  شکستیان هێنا. لە ڕۆژانی یەکەمدا نەیانتوانی سەرباز لەو ناوچەیە دابەزێنن. دوژمن بۆ خۆیشی باسی ئەوە دەکات. بە تایبەتی لە هێڵی شێلادزێ و لەسەر هێڵی کوڕەژارۆ ناچار بوون لە زەمینەوە بێنە ناوچەکە. سوپای تورک لە ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە بە پێ و لە زەمینەوە خۆیان گەیاندە ناوچەی کوڕەژارۆ. تیمەکانمان لە ناوچەیە هێرشیان کردە سەر سەربازانی دوژمن و دوژمنیش هێشتا لەجێگای خۆیدایەتی.

دوژمن هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ ئەوەی خۆی لە تونێلەکانی جەنگ نزیک بکاتەوە. ئەو دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە، کە هەڤاڵانمان لێیان داون. بۆ ئەوەش تەکنەلۆژیایەکی بەهێز بەکاردەهێنن و لە شوێنی هەڤاڵان دەدەن و تاەکو بتوانن بۆ خۆیان دەرفەتی جموجوڵ بڕەخسێنن. تەنانەت ئەگەر لە هەندێک شوێن جموجوڵیان هەبێت، بەڵام لە هەموو گۆڕەپانەکاندا هەڤاڵانمان لە دژی دوژمن خۆڕاگری دەکەن. لە زۆر شوێندا هەڤاڵانمان هێرش دەکەنە سەر دوژمن. دوژمن لە راگەیاندنەکانی خۆیدا وتی 'قۆناغی یەکەم تەواو بووە' باشتر وایە بە پێچەوانەوە ئەمە هەڵبسەنگێنین، چونکا ئۆپراسیۆنەکە هێشتا بەردەوامە.

یەک تونێلیشمان نەکەوتوەتە دەستی دوژمن

ئاشکرایە پلانەکەیان لە قۆناغی یەکەمدا شکستی هێنا و سەرنەکەوت. وەک پارێزگاری و پلان ئیمە یەکەم ئێمە یەکەم بووین و سەرکەوتین. ئۆپراسیۆنی دوژمن وەک ئەوەی ئێمە دەمانویست وەڵامی درایەوە. ئێستا بە بەردەوامی لەسەر هێڵی ئەرتوش و هێڵی کوڕەژارۆ پێکدادان هەیە و زۆربەیان لە لایەن هەڤاڵانەوە ئەنجام دەدرێن. دوژمن خۆی لە چەند گرد و تونێلێکی شەڕ نزیک کردووەتەوە، بەڵا دوژمن هیچ تونێلێکی جەنگی ئێمەی نەگرتووە، بەڵام هەوڵێکی زۆر دەدەن خۆیان لە تونێلەکانمان نزیک بکەنەوە.

ئەوەش بەو مانایە دێت، کە تاکتیکی دوولایەنەی حیزبەکەمان، ناوەندی پاراستنی گەل، شەڕێ تونێلەکان و شەڕ لەسەر زەویدا، ڕاستبوون و دروستبوونی خۆی سەلماندووە. بە پراکتیک و کردەوەش ئەوە دەرکەوتووە. ئەوە سەرکەوتنێکی دووبارەیە. لێکدانەوەیەکی ڕاستە، کە مرۆڤ بڵێت، ئەوە بە بەردەوامیی ساڵی ٢٠٢١ پێناسە بکات.

تێکۆشانێکی سەخت بەردەوامە. دوژمن سوورە لەسەر داگیرکارییەکەى. ئەوەش بە مانای ئەوەیە، کە شەڕەکە قورستر دەبێت. مرۆڤ لەوە تێدەگات، کە دوژمن هەموو هێزی خۆی خستووەتە کار. هەڤاڵان لەبەرامبەر ئەوەشدا بە ڕۆحی ئاپۆییەوە دەستیان بە جەنگ کردووە و بە ناوی ئازادییەوە مانای شەڕێکی گەورە بەڕێوەدەبەن. ئەوە دۆخی ناوچەکەیە.

لەبەرامبەر بەپەدەكە سەبرمان نەماوە

لەلایەكی ترەوە پەدەكەش بووەتە بەشێك لەم شەڕە. بێگۆمان بەقسەیەكی گشتگیر، ئێمە بینیمان كە سەربازەكانی تورك لەسەر گردێك، كە گەلەكەمانی لێنیشتەجێیە بەسەیارە و بە پێ بەرەو هەرێمەكانمان ملدەنێنن. ئەمەش نیشان دەدات، كە پەدەكە بووەتە بەشێك لەم شەڕە. هەڵوێستمان لەم بابەتەدا روون و ئاشكرایە. بێگۆمان هەموو كادێرەكانمان و شەرڤانانی پارتیمان پەیوەست بەسیاسەتی گشتی بزوتنەوەكەمانەوە. دیسان پارتەكەمان خاوەن هەڵوێستی یەكێتی نەتەوەییە. سیاسەتی رۆژانەش بەگوێرەی ئەنجامەكان دیاری دەكات. وەكو كادیر هەموو فیداكاریەك بكەین، بەڵام دەبێت بزانرێت كە گەریلای كورد و فیدایانەی ئاپۆچی سەبریان بەكۆتا دێت. بەواتایەك لەواتاكان داواكارین  زۆر رووبەروومان نەبنەوە. من بیرلەوە دەكەمەوە كە چۆن چۆنی لەكۆرەژارۆ و شێڵادزێ و ...هتد ڕاستەوخۆ شەڕ دەكەین و تەماشای ئەوە دەكەم. هەركەس باش دەزانێت كە ئێمە داستانمان تۆمار كردوە و دەسكەوتەكانمان چین. ئەگەر یەكێتیەكی وەها لەگەڵ دەوڵەتی تورك و جەماوەری فاشیستەكاندا هەبێت با لەپشتەوە نەین، با رووبەروو شەڕمان لەگەڵ بكەن و لەبەرەكەیاندا جێ بگرن. ئەگەر وەهاش نییە با هەڵوێستیان نیشان بدەن و ئێمەش بەگوێرەی ئەوە هەڵسوكەوت دەكەین.

بانگەواز بۆ گەنجان و گەلەکەم

لەم شەڕەی  بەرێوەی دەبەین هێزی هەرە بنەڕەتی لەگەلەكەمانەوە دەگرین. ئێمە دەبینین كە گەلەكەمان بەهەموو شێوەیەك فیداكاری دەنوێنن. بۆ گەلەكەشمان هەموو شتێك شایستەیانە. هیوادارین كە گەلەكەمان بەشێوەیەكی باشتر و بەهێزتر بەشداری ئەم تێكۆشان ببن و بەشێوەیەكی بەهێز نیشانی بدەن كە لەهەموو شوێنێكدا لەپاڵ كچان و كۆڕانی بەرخۆدانڤانی خۆیانن و بەچالاكیەكانیان وەڵامی هەرە بەهێز بدەنە دۆژمن.

دەبێت گەنجانی كورد چەك لەشان بكەن و شانبەشانی گەریلا بەشداری ریزكانیان بن. هەر گەنجێكی كورد ناچارە بەشداری ئەم تێكۆشانە ئازادییە ببێت. بارودۆخی ئێستاكە ئەم بەرپرسیاریەتیەی خستووەتە سەر شانی گەنجان. لەهەموو  شوێنێك ئەو شەڕەی بەرێوە دەبەن، گەنجانی كوردن.

سەری رێز و نەوازش لەبەرقامەتی بەرزی شەهیدان نەوی دەكەم و تا دواهەناسەمان بەو بەڵێنەی بەشەهیدانمانداوە لەسەر رێبازەكەیان تا گەیشتن بەسەركەوتنی یەكجارەكی بەردەوام دەبین.

ژ.ت